ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

تێست: بەڕای تۆ کام لەم وێنانە بێزراوترینە؟ ئەوە نهێنی لەسەر ناخت ئاشکرا دەکات

خێزان

لە هەریەکێک لە ئێمەدا دیوێکی خراپ بونی هەیە، وەک دەڵێن کەس پێرفێکت نییە، لە ڕێگەی ئەم وێنانەوە کە تاقیکردنەوەیەکی دەرونناسییە هەوڵدەدەین ئەو دیوە خراپە ئاشکرا بکەین کە ڕەنگە خۆت دانی پێدا نەنێیت:

 

بەڕای تۆ کام لەم وێنانە بێزراوترینە؟ 

 

١- 

٢-

٣-

٤-

٥-

٦-

٧-

 

ئەنجامەکان:

1- تۆ وا خۆت دەرناخەیت بە بەغیلی بەکەسانی دیکە دەبەیت، بەڵام ئەوە بەشێکە لە کەسایەتیت، هەندێکجار هۆکارە بۆ هەوڵدانی زیاترت لە ژیان.

 

٢- وا دەری ناخەیت کە کەسێکی هەستیار و عاتفیت، بەڵام کەسانی دوروبەرت بە ئاسانی هەست بەوە دەکەن، مەترسە لە دەربڕینی هەستەکانت.

 

٣- تۆ لەو کەسانەیت کە ناتوانیت بڵێت (نا) هەرچەندە بۆخۆت دان بەوەدا نانێیت، هاوکاری کەسەکان دەکەیت و لە ناخەوە پەستیت لەوەی بۆ نەتوت ناتوانم، بەڵام نابێت لە بیرکردنەوەی کەسانی تر بترسیت و پێویستە ئازایەتی ئەوەی تێدابێت.

 

٤- تۆ دان بەوەدانانێیت کە لە گۆڕانکاری دەترسیت لە ژاینتدا، بەڵام بەهۆی ئەو ترسەت زۆر چانسی ژیانت لەدەستداوە، کەمێک بە پلان کاربکە و ترست نەبێت.

 

٥- تۆ دان بەوەدانانێیت کە بەرپرسیاریەتی ڕادەکەیت، کاتی ئەوە هاتووە بەرپرسیاریەتی کیشەکان نەخەیتە سەر کەسانی دیکە، ئەمە هەنگاوی یەکەمە بۆی کۆنتڕۆڵی ئەو دۆخە بکەیت.

 

٦- تۆ دان بەوەدانانێیت کە لە ئەنجامدانی هەڵە دەترسیت، بەڵام لە بنەڕەتدا گرنگ نیە هەموو شتەکان بە راستی بکەیت، گرنگ فێربونە، ئەزمون لەهەڵەکان وەرگرە.

 

٧- تۆ کەسێکی راستگۆیت لەگەڵ خۆتدا و شتێکت نییە کە بیشاریتەوە، خۆت وەک ئەوە دەبینیت کە هەیت، لە گۆڕانکاری ناترسیت و ئامادەیت هەنگاو بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانت بدەیت، بەختێکی باش.

ریکلام

ژیاندۆستی

چۆن وادەکەیت کە لەیەکەم بینیندا یەکسەر بچیتە ناو دڵانەوە؟

خێزان

چۆن وادەکەیت کە لەیەکەم بینیندا یەکسەر بچیتە ناو دڵانەوە؟ ئەم ڕێنمایانە ڕەچاو بکە:

 

-زەردەخەنەکانت کەمێک دوابخە  

هەموان دەزانین کە زەردەخەنە زۆر گرنگە بۆ دروست کردنی پەیوەندیەکەی باش بەڵام بۆ دروستکردنی تێروانینێکی باش جێبهێڵیت سەرەتا سەیری دەم و چاوی کەسی بەرامبەرت بکە بۆ جەند چرکەیەک پاشان زەردەخەنە بکە . 

 

-بۆ ماوەیەکی زۆر سەیری چاوی کەسی بەرامبەرت مەکە 

کاتێک دوو پیاو بۆماوەیەکی زۆر سەیری چاوی یەک دەکەن وادەردەکەوێت کە دەیانەوێت شەرلەگەڵ یەکتر بکەن بۆیە هەوڵبدە لە یەکەم چاوپێکەوتندا تەنها ٦٠٪ ی کاتەکە سەیری چاوی کەسی بەرامبەرت بکەیت .

 

-نیشانی کەسی بەرامبەر بدە کە بایەخ بە قسەکانی دەدەیت 

بۆ ئەوەی تێڕوانینێکی باشت هەبێت لای کەسی بەرامبەر بایەخ بەقساکانی بدە بە زەردەخەنەکردن و سەرنج خستنەسەر قسەکانی  

 

-نیشانی کەسی بەرامبەر بدە کە دەتوانیت لە هەستەکانی تێدەگەیت  

بە پێی پێویست کاردانەوەت باهەبێت و هەندێکات وەکو کەسی بەرامبەر هەڵسوکەوت بکە ئەمە وات لێدەکات زیاتر باوەڕپێکراوتر بیت.

 

 

-پێش چاوپێکەوتنەکە مەشقبکە

ئەگەر کاتت هەبوو پێش چاو پێکەوتنەکە لەبەردەم ئاوێنەیەک مەشق بکە بیهێنە پێش چاوت کە لەگەڵ ئەو کەسە قسە دەکەیت کە چاوپێکەتن لەگەڵی هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند تاکتیکێک کە فرۆشگاکانی فرۆشتنی جلوبەرگ بەکاری دەهێنن و گرنگە تۆش بیزانیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند تاکتیکێکە کە فرۆشگاکانی فرۆشتنی جلوبەرگ بەکاری دەهێنن و گرنگە تۆش بیزانیت:

 

-فرۆشیار بۆ خزمەتی دوکانەکەیە، نەک تۆی کڕیار

 

-کاتێک دەتەوێت جلێک بکڕیت فرۆشیارەکان خۆیان دەکەن بە هاوڕێ لەگەڵتداو  پێت دەڵین “واو چەن لێت جوان”، تۆش وا هەستەکەیت لە دڵسۆزیانە بۆتۆ لەکاتێکدا ئەوە ئەرکەکەیانە تا واتلێبکەن بیکڕیت، جگە لەوەی هەندێکجار دوکانەکانی جلوبەرگ بەتایبەت لە بۆنەکاندا نرخەکان بەرز دەکەنەوە، بەڵام لێی دەنوسن داشکاندنی گەورە!

 

-سایز و قەبارەکان وەک یەک نین

 

-بەشێک لە کۆمپانیاکان و بەتایبەتی کۆمپانیاکانی دروستکردنی جلوبەرگی خانمان قەبارەکان بچوکتر دەنوسن، بۆ ئەوەی خانمان وا هەستنەکەن کە کێشیان زیادی کردووە و بە دڵخۆشی جلوبەرگەکان بکڕن.

 

 

-جلی دیزانیەرەکان باشتر نییە

 

-زۆرجار خانمان ناچاردەکرێن جلی دیزاینەرێکی دیاریکراو بكڕن و وا نیشانی دەدەن کە زۆر باشترن، هەر بۆیە پارەیەکی زیاتر دەدەن، لەکاتێکدا جیاوازیەکەی ئەوتۆیان نییە.

 

 

-ناڕێکی بەشی فرۆشتن

 

-ڕەنگە تێبینی ئەوەت کردبێت لە فرۆشگاکاندا جلوبەرگەکان زۆر بە ڕێکی داندراون، بەڵام لە شوێنی فرۆشتن ناڕێکە و قەرەباڵغیەکی زۆر هەیە، ئەمەش بە مەبەستە و بۆی ئەو هەستە لای تۆ دروستبکات کە ئەوەی کڕیوتە جوان و دانسقەیە.

 

 

-ماددەی زیانبەخش

 

-هەرچەندە بوترێت کە جلوبەرگەکە لە کەرەستەی سروشتی تەواو دروستکراوە، بەڵام بەردەوام ماددەی زیانبەخشی تێدا بەکار دەهێندرێت.

 

 

-تێچوی جلەکان وەک یەکە

 

-زۆرجار جلێکت بەگرانتر پێدەفرۆشن چونکە دەڵێن لۆکەیە یاخود خورییە و سرووشتیە، لەکاتێکدا تێچوەکەیان هەر وەک یەکە لەگەڵ جلەکانی دیکەدا.

 

 

-کوالێتی خراپ

 

-ڕەنگە ئێستاش جلوبەرگمان لە باوانمانەوە بۆ مابێتەوە کە تێک ناچێت و هەر وەک خۆیەتی، بەڵام جلی ئەم سەردەمە بە شۆردنێک تێکدەچێت، چونکە ئامانجیان ئەوەیە کە بەرهەمی هەرزان بە ماوەی کەم بفرۆشن.

 

-مۆدێل هەفتانە دەگۆڕێت

 

-دیزاینەرەکان ئێستا لەوەدا نەماون کە وەک جاران مۆدێلی وەرزانە بخەنە بازاڕەوە، ئێستا هەفتانە مۆدێلی نوێ دێت و گەر دوای ئەوان بکەویت دەبێت تەنها سەرقاڵی جل کڕین بیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چۆن بەبێ ماکیاژیش وادەکەیت کە زۆر جوان دەربکەویت؟

خێزان

بەکارهێنانی ماکیاژ ڕۆژانە کاتێکی زۆرت لێدەبات وەهەروەها زیانێکی زۆر بە پێستی دەم و چاوت دەگەیەنێت، بەڵام دەتوانیت بەم چەند ڕێگا سروشتیەی خوارەوە بەشێوەیەکی جوان و سروشتی دەرکەویت بێبەکارهێنانیماکیاژ :

 

-بەرگی پشتی ئاوریشم بەکاربهێنە 

ئاوریشم لێکخشاندنی کەمتر لەگەڵ پێست و قژدا دروست دەکات وە پێست و قژت بەپاکی رادوگرێت و ڕێگریدەکات لە زۆر وشکبونەوەیان .

 

 

-ڕۆنگەرچەک بەکاربهێنە بۆ برژانگەکانت 

ڕۆنگەرچەک نابێتە هۆی خێرا گەشەکردنی برژانگەکانت بەڵکو وادەکات برژانگەکانت ئەستورتر و درەوشاوەتر دەربکەون.

 

– سیرەم بەکاربهێنە بۆ زیادکردنی خۆراکی پێست 

سیرەم یارمەتیدەرێکی باشە بۆ نە ‌هێشتنی چرچی و لابردنی پەڵەڕەشەکانی پێست، وە هەروەها ڕۆژانە بەکارهێنانی سیرەم و ماسکی دەم و چاو یارمەتی زیادکردنی خۆراکی پێست دەدەن.

 

-ئاوی لیمۆ بخۆرەوە 

بەیانیان ئاوی لیمۆ بکەرە کوپێک ئاوی شلەتێن و بیخۆرەوە ،یارمەتیدەرێکی باشە بۆ کەمکردنەوەی پەڵە و سوربوونەوەی پێست چونکە لیمۆ ڕێژەیەکی باش ڤایتامین c تێدایە.

 

 

-ئەو بەرهەمانە بەکاربهێنە کە سالیسیلیک ئەسیدیان تێدایە 

سالیسیلیک ئەسید یارمەتی پاکردنەوەی کونەکانی پێست دەدات و هانی خانەکانی پێست دەدات بۆ خۆنویکردنەوە .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان