ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

گەرمیان.. زیاتر لە 5 هەزار دۆلاری دۆزراوە درایەوە خاوەنەكەی

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، هاووڵاتییەك لەسنوری شارەدێی ڕزگاری سەر بە شارۆچكەی كەلار، زیاتر لە پێنج هەزار دۆلار دەدۆزێتەوە و ڕادەستی هێزەكانی پۆلیسی دەكات و دواتر دەدرێتەوە خاوەنەكەی.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردەوە:” چەند ڕۆژێك پێش ئێستا هاووڵاتییەك لە شارەدێی ڕزگاری سەر بە شارۆچكەی كەلار بڕێك دراوی ئەمریكایی كە (5600) پێنج هەزار و شەش سەد دۆلار بوو لەگەڵ (274000) دوو سەد و حەفتا و چوار هەزار دیناری عیراقی دۆزیەوە و ڕادەستی پۆلیسی ڕزگاری كرد”.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕووزنیشیكردووەتەوە:” بەمەبەستی گەڕاندنەوەی بۆ خاوەنەكەی ئەوبڕە پارەیەی لەبەشی ئەماناتی پۆلیس هەڵگیرا و ئەمڕۆ سێ شەمە 13/8/2019 لەلایەن ئەفسەری بنكەی پۆلیسی ڕزگاريیەوە ڕادەستی خاوەنەكەی كرایەوە”.

کوردستان

سلێمانی.. تەقە لە هاووڵاتییەك كرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی پۆلیسی سلبێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەگەڕەكی بەختیاری شاری سلێمانی دەستڕێژی گوللـە لەهاووڵاتییەك كراوە و بەهۆیەوە بریندار بووە.

نەقیب سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دەستڕێژی گوللــە لە هاووڵاتییەك كراوە و بەسەختی برینداربووە.

ئاماژەی بەوەشدا، ڕووداوەكە لەگەڕەكی بەختیاری بووە و بریندارەكە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراوە.

هەروەك، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕوونیكردەوە، لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە بەردەوامە و هیچ كەسێك لەسەر ئەنجامدانی ئەو تاوانە دەستگیرنەكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

كەركوك.. بەتۆمەتی گەندەڵی قائیمقام دەستگیر كرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەسەر سكاڵای فەرمانگەیەك قائیمقامی قەزای ناوەندی كەركوك دەستگیركرا.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە لەسەر سكاڵایەكی فەرمانگەی وەرزش و لاوانی عیراقی لە كەركوك، فەلاح یایجەلی قائیمقامی ئەو شارە بەتۆمەتی گەندەڵی لەلایەن دەستەی دەستپاكییەوە دەستگیركرا.

بە پێی هەواڵی میدیا عیراقییەكان، فەلاح یایجەلی قائیمقامی قەزای ناوەندی كەركوك ئامادە نەبووە كۆمەڵێك دوكان و خانووی زیادەرۆ لەگۆڕەپانی ئاهەنگەكانی شاری كەركوك تێكبدات كە خاوەنداریەتی زەویەكەی بۆ وەزارەتی وەرزش و لاوانی عیراقی دەگەڕێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لیژنەی باڵای دانوستانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لیژنەی باڵای دانوستانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی كۆبووەوە و چەند بڕیارێكی دەركرد.

میدیای فەڕمی یەكێتی بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە سلێمانی لیژنەی باڵای دانوستانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووەوە بۆ گفتوگۆكردن و ھەڵسەنگاندنی دۆخی سیاسی ھەرێم و عیراق و ناوچەكە.

بەپێی هەواڵەكە، لەكۆبوونەوەكەدا بە وردی تاووتوێی ڕاسپاردە و بڕیارەكانی مەكتەبی سیاسی كرا و لەژێر ئەو ڕۆشناییە چەند بڕیارێك لەبەرژەوەندی باڵای كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان