ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وێنە.. دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ خزمەتێكی نوێ‌ پێشكەش بە هاووڵاتیان دەكات


خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایدەگەیەنێت، گەراجی ئۆتۆمبێل بەبێ‌ بەرامبەر بۆ گەشتیاران دابین دەكات.

بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، “ئاگاداری گەشتیارانی خۆشەویست دەكەینەوە ئەوانەی گەشتی ووڵاتی ئێران دەكەن دەتوانن بۆ ماوەیەكی كاتی و لە ڕێكەوتی 13/8/2019 تا 25/8/2019 ئۆتۆمبێلەكانیان لەو گەراجە نوێ یە ڕاگرن كە لەژێر چاودێری ھۆبەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ دایە”.

بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕوونیشیكردووەتەوە،” ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل بێ بەرامبەر و لەژێركۆنتڕۆڵی ئەمنی و پاسەوانی دایە و هاووڵاتیان دەتوانن بێ ھیچ دوو دڵییەك ئۆتۆمبێلەكانیانی لێ ڕاگرن تا دەگەڕێنەوە، ئەمەش لەپێناو خزمەت گەیاندن بەو گەشتیارانەی كەكێشەی شوێنیان ھەبوو بۆ وەستانی ئۆتۆمبێلەكانیان”.

کوردستان

بەوێنە..هێزە ئەمنییەكان داوای داخستنی سەرجەم دوكان و بازاڕەكان دەكەن


خەڵك-بەشی هەواڵ

هێزە ئەمنیەكان ئاگاداری سەرجەم خاوەن دوكانەكان دەكەنەوە كاتژمێر ۱۲ دوكانەكانیان دابخەن.

بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە، هاووڵاتیان پێداویستییەكانیان دەكڕن، چونكە مەترسیان هەیە كاتی قەدەغەی هاتووچۆ بەم شێوەیەی ئەمڕۆ درێژەی هەبێت.

هاوكات ڕەخنەش لە بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆ گیرا بەوەی كە هاووڵاتیان بەشێوەیەك بەرچاو چوونە دەرەوە و ئەمەش كاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا چەند بڕیارێکیدا


خەڵک – بەشی هەواڵ

لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا چەند بڕیارێکی دەرکرد.

 

ئەو لیژنەیە، کە هەڤاڵ ئەبووبەکر پارێزگاری سلێمانى سەرۆکیەتی، لەڕایگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆدا لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا، بەهەماهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی پارێزگای سلێمانی، لە مزگەوتەکانەوە پەیامی خۆپارێزیی و خڕاگریی و پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستیی و کارگێڕیی و ئارامییەکان و، قەدەغەکردنی هەموو جوڵەیەک بە پێی بەیانی ژمارە (٢٤)ی ساڵی ٢٠٢٠ی وەزارەتی ناوخۆ دەستپێدەکات.

ئەوەش خراوەتەڕوو،لە هەمان کاتدا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی سلێمانیەوە لە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆدا، زەنگی ئاگادارکردنەوە بۆ هەمان مەبەست لێدەدرێت.

باس لەئەوەشکراوە، پێویستە هەموو هاوڵاتیانی بەڕێزو کۆی داموودەزگاکان پابەندی تەواوی بڕیارو ڕێنماییەکان بن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ژنێک بەسووتاوى گەیەنرایە نەخۆشخانە


خەڵک – بەشی هەواڵ

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ژنێک لەقەڵادزێ بەسووتاوی گەیەنرایە نەخۆشخانە کە ڕێژەى سوتاوییەکەی لەسەدا 90 بوو.

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، کاتژمێر 8:20 خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ژنێک بەناوی ( ع . م . ع ) لەدایک بووی ساڵی1993 پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی نەورۆز بەسوتاوی گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.

ئەوە خراوەتەڕوو، بەوتەی خۆی نەوتی کردۆتە سەماوەر و دواتر گڕی گرتووە، بەڵام لەئێستادا هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوکە نادیارە، کە بەگوێرەی ڕاپۆرتی پزیشکی ڕێژەی سوتاویەکە 90%ـە و بەهۆی سەختی برینەکەشی بەڕێکرا بۆ سلێمانی.

 

باس لەئەوەشکراوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان