ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

بەوێنە..كوژرانی باشترین ئەفسەری هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق

خەڵك-بەشی هەواڵ

چەكدارانی داعش باشترین ئەفسەری ئەمریكایان كوشت.

تۆڕی سبوتنیك بڵاویكردەوە، یەكێك لە سەرباز و ئەفسەرە تایبەتەكانی ئەمریكا لە عیراق كە سەرقاڵی خزمەتكردن بوو كوژرا.
“اسكوت كوپنهاوەر” فەرماندەی تەمەن 35 ساڵەی ئەمریكایی چەند ڕۆژێك لەمەوپیش لەلایەن چەكدارانی داعشەوە كوژرا.
ناوبراو یەكێك بوو لە قەناس بەدەستەكانی هێزەكانی ئەمریكا و بەهۆی ئازایەتی و خزمەتی دووبارە، دووجار مەدالیای ئەستێرەی برۆنزیی پێدەبەخشرێت.
لە ساڵی 2018 بە باشترین ئەفسەری تایبەتی هێزەكانی ئەمریكا دەستنیشان دەكرێت لە عیراق كە لە ئۆپەراسیۆنەكاندا بە كەسێكی مەترسیدار دەناسرا لەلایەن چەكدارانی داعشەوە.

 

جیهان

دۆناڵد تۆسك: هێرشەكانی توركیا داعش زیندوودەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی یەكێتی ئەورپا ڕایدەگەیەنێت، هێرشەكانی توركیا بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستان (باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا) داعش زیندوودەكاتەوە و مەترسی گەورە دەبێت بۆسەر ئاسایشی وڵاتانی ئەوروپا.

دۆناڵد تۆسك سەرۆكی یەكێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، یەكێتی ئەوروپا بە توندی ئیدانەی هێرشی سەربازی توركیا دەكات بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستان (باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا) و پێویستە توركیا ڕێز لە یاسا نێودەوڵەتییەكانی بگرێت و بكشێتەوە.

سەرۆكی یەكێتی ئەوروپا جەختیشدەكاتەوە، هێرشەكانی توركیا، داعش لەناوچەكە زیندوودەكاتەوە و ئەمەش مەترسی گەورە بۆسەر ئاسایشی وڵاتانی ئەوروپا دروست دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

پۆتين بۆ ئەردۆغان: كورد بەشێكی سوریایە و نابێت پشتگوێ‌ بخرێن

خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆبوونەوەی سەرۆكی ڕوسیا و توركیا لە سووچی كۆتایی هات و لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڤلادیمیر پۆتین ڕایگەیاند، كوردەكان بەشێكی گرنگی سوریان و نابێت پشتگوێ‌ بخرێ.

ڤلادیمیر پۆتین، سەرۆكی ڕوسیا لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا لە سووچی، ڕایگەیاند، “لەگەڵ سەرۆكی توركیا لە كۆبوونەوەكەمان ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەی ئەنقەرەمان لە باكووری سوریا تاوتوێ‌ كرد، لەگەڵ ئەوەشدا باسمان لەوەكرد، كە كوردەكان بەشێكن لە سوریا و نابێت پشتگوێ‌ بخرێن، دەبێت كوردەكان لە گفتووگۆكانیان لەگەڵ دیمەشق كار بۆ جێكردنەوەی مافەكانیان بكەن لە دەستوری وڵاتەكەدا”.

بە وتەی پۆتین، “نابێت هیچ تەگەرەیەك بخرێتە بەردەم كارەكانی لیژنەی دەستوری لە سوریا، لەگەڵ ئەمەشدا سەرۆكی توركیا باسی لە ئامانجی سەرەكی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەكەی كردووە لە سوریا، كە بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەكەیەتی”.

هەروەها دەڵێت: “پێویستە هێزە بیانییەكان لە سوریادا پاشەكشە بكەن و یەكپارچەیی خاكی سوریا بپارێزرێت”.

لەبەرانبەردا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، هەر لەو كۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەدا ڕایگەیاند، “لەگەڵ سەرۆكی ڕوسیا پرسی سەرەكی گفتوگۆكانمان لەبارەی سوریاوە بووە، ئێمە بەپێویستی دەزانین، كە نابێت ڕێكخراوەكانی پەكەكە و پەیەدە لەسەر سنورەكانمان بمێنن، ئامانجی سەرەكی ئۆپەراسیۆنەكەشمان لە باكووری خۆرهەڵاتی سوریا بۆ ئەو مەبەستەیە”، ڕەتیشیكردەوە چاویان لە خاكی سوریا بێت.

سەرۆكی توركیا دەڵێت: “ئەوان دەیانەوێت ئاسایش و سەقامگیری لە سوریا بەرقەرار بێت و پەنابەران لە ناوچەی ئارام نیشتەجێ‌ بكرێن، یەكەم هەنگاویشیان لەو بارەیەوە نیشتەجێكردنی یەك ملیۆن پەنابەر دەبێت لە ناوچەی ئارام لە باكووری خۆرهەڵاتی سوریا”.

ئەم قسانەی ڤلادیمیر پۆتی،ن سەرۆكی ڕوسیا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا، لە دوای كۆبوونەوەیەكی نێوانیان بوو، كە چەند كاتژمێرێكی خایەند و تێیدا پرسی سوریا و پەرسەندنی ڕووداوەكان لە باكووری خۆرهەڵاتی سوریا، پرسی سەرەكی بوو.

لای خۆشیانەوە هەردوو وەزیرانی دەرەوەی ڕوسیا و توركیا خاڵەكانی ڕێككەوتنەكەیان خوێندەوە و بەپێی ڕێككەوتنەكە، گرێ‌ سپی و سەرێ‌ كانی لەچوارچێوەی ناوچەی ئارام دەبن و هێزەكانی هەسەدەی لێ‌ نامێنن و دەوریەی هێزی هاوبەشی توركیا و ڕوسیای لێ‌ دەبن.

هەر بەپێی خاڵەكان، هێزە كوردیەكان لە مەنبج نامێنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

میدیایەكی ئەمریكی: كوردەكان بە ئەمریكییەكان دەڵێن درۆزن

خەڵك- بەشی هەواڵ
میدیایەكی ناسراوی ئەمریكا ڕاپۆرتێكی لەسەر دۆخی سوریا و كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا بڵاوكردۆتەوە و ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمریكا نزیكترین دۆست و هاوپەیمانەكانی جێهێشت.

ماڵپەڕی (لۆس جەنجلس تایمز) ئاماژەی بەوەكردووە، توركیا پابەند نەبووە بە ڕێككەوتنەكەوە و ئەمریكاش فشاری لێناكات، تەنها ئامانجی كوردەكانیش دوای كشانەوەی هێزەكانیان، پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنییە.

بەپێی ڕاپۆرتەكە، مەبەستی توركیا نیشتەجێكردنی ئاوارەكانی سوریا بوو لە نزیك ناوچەكانی سنوری نێوان سوریا و توركیادا و دەستگرتن بەسەر ناوچەكەدا، لەكاتێكدا ئەمریكا گرەنتی پاراستنی ناوچەكەی كردبوو.

لە ڕاپۆرتەكەدا باسیش لەوەكراوە، كوردەكان لە چەند شوێنێك كاروانە سەربازییەكانیان بەردباران كردووە و بە ئەمریكییەكانیان وتووە “درۆزن”.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكە، تائێستا 176 هەزار كەس ئاوارەبوون لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای كوردستان، كە 70 هەزاریان منداڵن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان