ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ی.سلایدەر

حكومەتی هەرێم ڕۆژێك پشووی فەڕمی ڕاگەیاند

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتووش تەواوكەری پشووی جەژنی قوربانی پیرۆز بێت.

جوتیار عادل وتەبێژی‌ حكومەتی‌ هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی‌ پێنج شەممە 15ی ئابی 2019 ، لەتەواوی دامودەزگاكانی‌ حكومەتی‌ هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
وتیشی”ئەو ڕۆژەش لەگەڵ پشووەكانی‌ جەژنی‌ قوربان دەبێت و لەهەفتەی‌ داهاتووەوە دەوام لەتەواوی دامودەزگاكانی حكومەتدا دەست پێدەكاتەوە”.

پێشتر حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاسكرایكرد، تاكو ڕۆژی چوار شەممە كە دەكاتە سبەینێ پشوو دەبێت.

کوردستان

بۆ بەخشینی متمانەیە بە حكومەتەكەی
شاندی كورد دوایین داواكاریی پێشكەش بە عەللاوی دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی شاندی دانوستانكاریی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو، تەئكید لەسەر تەوابوونی كۆبوونەوەی شاندەكە دەكات لەگەڵ عەللاوی بەبێ‌ گەیشتن بە هیچ ئەنجامێك، لە هەمان كاتدا ئاماژە بە پێشكەشكردنی داواكارییەك دەكات لەلایەن شاندەكەوە كە ڕێخۆشكەر دەبێت بۆ دەنگدان لەسەر كابینەكە نوێیەكە.

زیا بوترس، ئەندامی شاندی دانوستانكاری هەرێم لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە”عەللاوی پێداگرە لەسەر هەمان میكانیزمی هەڵبژاردنی وەزیرەكان و لە ڕووی مامەڵەكردنی لەگەڵ هەرێمی كوردستان، ئەمەش ڕەوشەكە ئاڵۆزدەكات، بەڵام بابەتەكە لەماوەی 48 كاتژمێری داهاتوودا وادەخوازێت عەللاوی نەرمی بنوێنێت تا پرۆسەی دەنگدان لەسەر كابینە وەزارییەكە ئاسان ببێت”.

بە وتەی زیا بوترس”پێویستە عەللاوی ڕاوێژ بە كورد بكات لە هەڵبژاردنی پۆستە وەزارییەكانی تایبەت بە كورد و گرفتەكانی پرسی بودجە و مووچەی فەرمانبەران و پرسەكانی تر كە لە كۆبوونەوەكانی سەرەتاوە بەڵێن لەسەر یەكلاكردنەوەیان دراوە”.

بوترس دەڵێت”شاندەكەی كورد لە بەغدا دەمێنێتەوە، و كۆبوونەوەی نوێ‌ لەگەڵ عەللاوی و فراكسیۆنە سیاسییەكان دەكات، گەر عەللاوی نەرمی نەنواند لە دانوستانەكاندا، ئەوا كاروبارەكان وەك خۆیان دەمێننەوە لەدوای تێپەڕینی 48 كاتژمێرەكە و بەر لە وادەی دەنگدان لەسەر كابینە وەزارییەكە”.

پێشتر ئەحمەد سەفار، پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاماژەی بە بوونی 3 خاڵی ناكۆكی كردبوو لەنێوان محەمەد تۆفیق عەللاوی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو و فراكسیۆنە كوردییەكان كە ڕێگربوون لەبەردەم ڕێككەوتنێكی هەمەلایەنە لەنێوانیان.

ئاژانسی دەنگوباسی (العراقیە) لە زاری سەفارەوە بڵاویكردبۆوە”ناكۆكییەكانی فراكسیۆنە كوردییەكان لەگەڵ عەللاوی، خۆیان لە پشكی كورد لە بودجە و مووچە و دەرماڵەی پێشمەرگە و میكانیزمی هەڵبژاردنی وەزیرەكاندا دەبینێتەوە”.

پێشتر سەرچاوەیەكی پەرلەمانی ڕایگەیاندبوو، كۆبوونەوەی فراكسیۆنە كوردییەكان لەگەڵ محەمەد تۆفیق عەللاوی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو، بێ‌ ئاكام بووە و بەبێ‌ گەیشتن بە ڕێككەوتن كۆتایی هاتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی؛سبەینێ ئەم گەڕەكە كارەبای نابێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
لیژنەی سەرپەرشتیاری پرۆژەی تۆڕی زیرەك – سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، پێوەری زیرەك بۆ ڕۆژی شەممە لە گەڕەكێكی سلێمانی دەبەسترێت و داواش لەو هاووڵاتیان دەكات لە پێناو پاراستنی ئامێرە كارەباییەكان ئێوارە پێش لێدانەوەی كارەبا بۆ یەكەمجار هەموو ئامێرە كارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە.

لیژنەی سەرپەرشتیاری پرۆژەی تۆڕی زیرەك – سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، دانیشتوانی گەڕەكی (بەختیاری پشت تەلاری هونەر و چێشتخانەی شكار) ئەو ماڵانەی دەكەونە سەر فیدەری (18) ڕۆژی شەممە 29-2-2020 پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت.

ڕاشیگەیاندووە، لە كاتژمێر 8 ی بەیانی بۆ 4 ئێوارە كارەبای نیشتمانی و موەلیدەیان نابێت، واتە موەلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت كار بكەن‌، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاووڵاتیان خۆیان.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لە پێناو پاراستنی ئامێرەكارەباییەكان پێویستە هاووڵاتیان ئێوارە پێش لێدانەوەی كارەبا بۆ یەكەمجار هەموو ئامێرە كارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بارزانی و فەیاز و عامری كۆدەبنەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
عزەت شابەندەر سیاسەتمەداری عیراقی ڕایدەگەیەنێت، بەمزوانە هەریەك لە فالح فەیاز و هادی عامری لەگەڵ بارزانی كۆدەبنەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، عزەت شابەندەر، سیاسەتمەداری عیراقی لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) بڵاویكردۆتەوە”هەریەك لە فالح فەیاز سەرۆكی فراكسیۆنی عەتا و هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح، لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆدەبنەوە”.

بەپێی تویتەكەی شابەندەر”داوا لە هەردوو برامان فەیاز و عامری دەكەین، لە چاوپێكەوتنە چاوەڕوانكراوەكەیان لەگەڵ سەرۆك بارزانی، پێداگربن لەسەر نەهێشتنی هەموو ئەو ئاستەنگانەی دێنەڕێی پێكهێنانی حكومەتێكی ڕاگوزەیی سەربەخۆ و بێخەوش”.

بە وتەی شابەندەر”ئەم حكومەتە ڕاگوزەرییە، كارامە دەبێت و بەدوەر دەبێت لە ڕاسپاردە دەرەكی و ناوخۆییەكان و كۆدەنگییەكی وەهای لەسەر دەبێت كە یەكێتی كۆمەڵایەتی و نیشتمانی عیراق دەپارێزێت”.

ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق بڕیاریدا دانیشتنە نائاساییەكەی بۆ ڕۆژی شەممەی داهاتوو دوابخات.

لای خۆیەوە فایەق شێخ عەلی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاندبوو، نیسابی دانیشتنەكە بۆ متمانە بەخشین بە حكومەتە كاتییەكەی محەمەد تۆفیق عەللاوی، بەهۆی هەڕەشەكانی موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدرەوە، شكێنرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان