ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

بەرزترین پلەكانی گەرمای تۆماركراو لە شارەكانی كوردستان ئاشكرا كرا

 

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بەرزترین پلەكانی گەرمای تۆماركراوی بۆ ئەمڕۆ سێ شەممە بڵاوكردەوە.

كەشناسی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەرزترین پلەكانی گەرما بۆ ئەمڕۆ سێ شەممە لە شاری خانەقین تۆمار كراوە بە 51 پلەی سەدی و دوای ئەوەش شاری كەركوك و دووزخورماتوو دێن.

ئاشكراشیدەكات، حاجی عومەران كەمترین پلەی گەرمی تۆمار كراوە كە 28 پلەی سەدی بووە.

ژینگە

كەشوهەوای هەرێم گۆڕانكاری بەسەردا دێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
شەپۆلێكی سەرمای جەمسەری هەڵدەكاتە سەر ناوچەكە و كاریگەری لەسەر عیراق و هەرێمی كوردستان دەبێت، كەشناسی عیراق-یش دەڵێت: “كۆتایی بە شەپۆلی باران و بەفر دێت”.

بەپێی ڕاپۆرتێك، كە دەستەی كەشناسی عیراق بڵاویكردۆتەوە، لە ئێوارەی ڕۆژی شەممەوە كەشوهەوا سەقامگیر دەبێت و كۆتایی بە شەپۆلی باران و بەفر دێت و چەند پلەیەك گەرما بەرزدەبێتەوە لە ڕۆژی یەك شەممەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە لە بەیانی ڕۆژی شەممە تەم دروست دەبێت بەتایبەت لە شارەكانی باشوور و فوڕاتی ناوەڕاستی و سلێمانی و هەولێر.

سادق عەتیە، پسپۆڕی كەشناسی عیراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكردووە، كە شەپۆلێكی نزمە پاڵەپەستۆی جەمسەری ڕوو لە ناوچەكەمان دەكات و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا كاریگەرییەكانی دەردەكەوێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەپێی نەخشەی مانگە دەستكردەكان، كەشوهەوا وشك دەبێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەری ئەوە هەیە موفاجەئە لە كەشوهەوا ڕووبدات و لە چەند ناوچەیەك باران ببارێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە لە شەوی یەك شەممەوە شەپۆلەكە كاریگەری دەكاتە سەر عیراق و بەتایبەتیش ناوچەكانی باشوور و دواتر ناوەڕاستی وڵات دەگرێتەوە، بەڵام كاریگەری لەسەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان زۆر لاواز دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بڕی باران بارین ڕاگەیەنرا
كەشناسی هەرێم ڕاپۆرتێكی بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكان بۆ دۆخی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ‌ بڵاودەكاتەوە و ڕێژەی بارینی باران-یش ئاشكرادەكات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاپۆرتێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) هاتووە ڕایگەیاندووە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لەناوچە جیاجیاكانی هەرێم بە ڕێژەی جیاواز باران باریووە، لە ناو سەنتەری پارێزگای هەولێر 5.6 ملم و سلێمانی 2.6 ملم و دهۆك 5 ملم و كەركوك 1.1 ملم و هەڵەبجە 0.9 ملم باریووە.

ڕاشیگەیاندووە، زۆرترین ڕیژەی باران بارین لەو ماوەیەدا لە شارۆچكەی ڕانیە 17 ملم و دینارتە 13.2 ملم و ئامێدی 12.4 ملم و سۆران 10 ملم باریووە.

كەشناسی هەرێم سەبارەت بە دۆخی كەشوهەوای ئەمڕۆ ئاماژەی بەوەكردووە، ئاسمانی شارەكانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگاكان بەڕێژەی زیاتر لە ناوچە بەرزەكان و بارینی بەفر لەناوچە شاخاوییە سنورییەكان.

ڕاشیگەیاندووە، خێرایی با لەسەرخۆدەبێت لە خێرایی5-20 كم لە كاتژمێرێكدا و مەودای بینین 6-10 كم دەبێت.

سەبارەت بە سبەینێ‌ شەممە ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەكان و نمە باران لە چەند شوێنێك دەبارێت.

وێنەی ‏بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان‏.

وێنەی ‏بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان‏.

وێنەی ‏بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان‏.وێنەی ‏بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان‏.وێنەی ‏بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان‏.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

شەپۆلێكی بەفر و باران ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزانی ڕایدەگەیەنێت، شەپۆلێكی بەفر و باران بارین ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەم شەو كاریگەری شەپۆلێكی باران و بەفر بارین ڕوو لە ناوچەكەمان دەكات.
ڕوونیشیدەكاتەوە، ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای هەولێر و دهۆك ئاستی بەفر و بارانی زیاتر دەبێت، ئەو ناوچە شاخاویانەی بەفر بارینی زیاتر دەبێت بریتین لە (حاجی ئۆمەران، چۆمان، سیدەكان، مێرگەسۆر، ناوچە شاخاوییەكانی دەورووبەری سۆران، ناوچە شاخاوییەكانی دەورووبەری ئاكرێ، ئامێدی و شێروانی مەزن و كانی ماسی).

ئاشكراشیدەكات، بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای سلێمانی بەفری لێدەبارێت و ڕۆژی شەممە لە كاتەكانی بەرەبەیان شەپۆلەكە كاریگەری لەسەر ناوچەكەمان لاواز دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان