ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

“چەكی نائاسایی تێدا بووە”
وردەكاری تەقینەوەی كۆگاكەی بەغدا ئاشكرا دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
جێگری پێشووی سەرۆك وەزیرانی عیراق پێشبینی دەكات “ئەو چەك و تەقەمەنییەی لە سەربازگەی سەقەر لە باشووری بەغدا سوتان، لەلایەن وڵاتێكی دراوسێوە لای عیراق دانرابن و لەلایەن وڵاتێكی ئیمپریالیستی ستەمكارەوە كرابێتنە ئامانج و لەسەر بەخشینی زانیاریی عیراقی ناپاكانەوە كارەكە ئەنجامدرابێت”.

بەها ئەعرەجی، جێگری پێشووی سەرۆك وەزیرانی عیراق، لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) نوسیویەتی:”لەڕێی سروشتی ئەو ئاگرەی لە كۆگاكانی هەڵگرتنی چەك و تەقەمەنی لە سەربازگەی سەقەر كەوتەوە، دەردەكەوێت كە سروشتی ئەو چەكەی سوتا نائاساییە و لەلایەن هێزە عیراقییەكان و تەنانەت لەلایەن حەشدی شەعبییەوە بەكارنەهاتووە”.

بەپێی تویتەكەی ئەعرەجی”بۆیە لەو بڕوایەدان ئەو چەكە وەك ئەمانەتێك لەلایەن وڵاتێكی دراوسێوە لە عیراق دانرابێت و لەلایەن دەوڵەتێكی ئیمپریالیستی ستەمكارەوە لەسەر زانیاریی ناپاكانەی عیراقی، كرابێتە ئامانج”.

شەوی ڕابردوو بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێك لە كۆگایەكی هەڵگرتنی چەك و تەقەمەنی لە سەربازگەی سەقەر كە سەر بە حەشدی شەعبیە لە ناوچەی دۆرەی باشووری بەغدا، گوللـە هاوەن و ژمارەیەك موشەك لە ناوچە جیاجیاكانی بەغدا كەوتنەخوارەوە و وێڕای زیانە ماددییەكان، كەسێك كوژراو و 37ی تر برینداربوون.

عێراق

پەرلەمانتارێكی پارتی: حكومەتی بەغدا ناڕووخێندرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە 25ی ئەم مانگە خۆپیشاندانی فراوان لە عیراقدا دەستپێبكاتەوە بۆ هەلی كار، خزمەتگوزاری و دژایەتیكردنی گەندەڵی و دەنگۆی ئەوە بڵاوكراوەتەوە كە بۆ ڕوخاندنی حكومەت و دورخستنەوەی بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق و محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانە و پەرلەمانتارێكی پارتیش دەڵێت”بەپێچەوانەوە لەم خۆپیشاندانە ڕێكخراوتر دەبێت”.

ناسر هەركی، كە هاوكات ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عیراقیشە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، جۆرێك لە ڕێككەوتن بۆ خۆپیشاندانەكە كراوە و بۆ ئەوەی كەمترین زیان هەبێت، ڕێكدەخرێت و داواكارییەكانیان دەگەیەنرێنە حكومەت.

وتیشی”دەستكاریكردنی حكومەت و گۆڕینی سەرۆكایەتییەكان لە زیانی عیراقدایە، چونكە لەمكاتەدا ناتوانرێت جارێكی دیكە حكومەت پێكبهێنرێتەوە، یان كێ‌ پێكی دەهێنێتەوە، بۆیە ئەگەر ئەوەی بڵاوكراوەتەوە بۆ ڕوخانی حكومەت ڕاست بێت، هەموو عیراق زیانی پێدەگات”.

لەسەرەتای ئەم مانگەدا خۆپیشاندانی فراوان لە بەغدا و شارەكانی دیكە سازكران و بەهۆیەوە 107 كەس كوژران و زیاتر لە هەزار خۆپیشاندەر و كارمەندی هێزە ئەمنییەكانیش برینداربوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەغدا ڕێوشوێن دژی خۆپیشاندەران دەگرێتەبەر

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە دوو سبەیەوە بازگەكانی بەغدا ڕێگری لە هاووڵاتیان دەكەن كە لە پارێزگاكانی دیكەوە دەیانەوێت بۆ خۆپیشاندان بچنە بەغدا.

میدیاكانی عیراق لە سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاگادارەوە ئەوەیان دەستكەوتووە، ڕێگەنادرێت هیچ هاووڵاتییەك لە شارەكانی دەرەوەی بەغداوە بچێتە پایتەختەوە.

هەروەها باس لەوەكراوە، ڕێوشوێنی ئەمنی گیراوەتەبەر بۆ ڕووبەڕووبونەوەی خۆپیشاندەران.

چاوەڕێدەكرێت ڕۆژی هەینی خۆپیشاندانەكان بە چڕی لە عیراق دەستپێبكەنەوە و بەپێی هەندێك سەرچاوەی ڕۆژنامەوانیش بەشێك لە بەرپرسانی عیراق وڵاتیان بەجێهێشتووە و هەڵهاتوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئێسپەر: هێزەكانمان لە عیراق دەكشێنینەوە

خەڵك –بەشی هەواڵ

وەزیری بەرگری ئەمریكا ڕایگەیاند، هێزەكانی ئەمریكا كە لە سووریا كشاونەتەوە بەرە و عیراق دەكشێنەوە و نامێننەوە.

مارك ئێسپەر لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، سەردانی عیراق دەكات و لەگەڵ كاربەدەستەكانیدا وردەكاری ماوەی مانەوەی هێزەكانیان تاووتوێدەكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، هێزەكانیان بەشێوەیەكی كاتی دەمێننەوە و دەكشێنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان