ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەوێنە..بەهۆی پاكڕانەگرتنی ژینگەوە، ڕێگری لەسەربڕینی ئاژەڵ دەكرێت


خەڵك-بەشی هەواڵ

قائیمقامێتی سلێمانی، ڕێگری لە سەربڕێنی ئاژەڵان دەكات.

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشكرایدەكات، ڕێگری لەسەربڕینی ئاژەڵ لەسەر شەقامەكان دەكەین.

پێشتر قائیمقامیەتی سلێمانی داوای لە هاووڵاتیان كرد، پابەندی ڕێنماییەكانی لیژنەكانیان بن لەكاتی سەربڕینی ئاژەڵدا، بەشێوەیەك پاكوخاوێنی شار و ژینگە بپارێزن، بەڵام لە ئێستادا بەبێ هەست كردن بە بەرپرسیارێتی، هاوڵاتیان لە چەند ناوچەیەكەوە ژینگەی شاریان پیس كردووە.

بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، بە هەزاران سەر ئاژەڵی جۆراو جۆر دەكرێنە قوربانی و بەپێی زانیارییەكانیش، ئەمساڵ لەبەرانبەر ساڵانی ڕابردوو ڕێژەی قوربانیكردن زیادی كردووە.

کوردستان

جوان ئیحسان؛ ئەگەر هەرێم ئەمجارە نەرمی نواندبێت بۆ عیراق ئەوە لە حیكمەتی ئەوەیە كە بەرپرسیارەیەتەكەی گەورەیە


خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، دەبێت حكومەتی هەرێم میكانیزمی دانوستان كردنی لەگەڵ هێزە سیاسییەكانی عیراق و تەنانەت حكومەتیش بگۆڕێت ، دەشڵێت،”نەك لە هەرێم لەمسەری عیراق بۆ ئەو سەری خەڵك هەیە دوو مووچە و سێ مووچە و چوار مووچەی هەیە، تا ئێستاش حكومەت ئەمەی پێ كۆنتڕۆڵ نەكراوە”.

د.جوان ئیحسان ، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەپەڕلەمانی عیراق بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاندووە ، ئەگەر هەرێم نەرمی نواند بێت بۆ حكومەتی ناوەندی ئەوە لە حیكمەتی ئەوەیە ، كە بەرپرسیارەیەتەكەی گەورەیە دەبێت نەرمی بنوێنێت بۆ ئەوەی قوتی خەڵك بپارێزێت و بەرگری لە خەڵكی خۆی بكات ، چونكە ئەمە كاری سەرەكی حكومەتە.

دەشێڵێت، “یەكێك لە كێشەكان ئەوەیە كە حكومەتی هەرێم دەبێت میكانیزمی دانوستان كردنی لەگەڵ ئەو هێزە سیاسیانەی ناو عیراق و تەنانەت حكومەتی ئێستاش بگۆڕێت ، چونكە ئێستا قۆناغەكە گۆڕاوە كۆمەڵێك سەركردەی كاریزما لە گۆڕەپانی سیاسی عیراقدا نەماون”.

ڕاشیگەیاندووە، نەك لە هەرێم بەڵكو لە مسەری عیراق بۆ ئەو سەری عیراق، خەڵك هەیە دوو مووچە و سێ مووچە و چوار مووچەی هەیە، تا ئێستا حكومەت ئەمەی پێ كۆنتڕۆڵ نەكراوە، ئەمە بووە بە ئەركێكی گەورە بەسەر شانی دەوڵەتی عیراقەوە.

د.جوان ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەوەی ئێستا خاڵی سەرەكی ناكۆكی یە لەنێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی ناوەندی مەسەلەی ناكۆكی یە لەسەر خەرجی “فیعلی” ئێستا ئەوەی كە داوای دەكات حكومەتی ناوەند بەپێی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی دەبێت حكومەتی هەرێمی داهاتی هەیە بە نەوت و جگە لەنەوت ڕادەستی حكومەتی ناوەندی بكات بەڵام بەرامبەر ئەوە حكومەتی ناوەندی تەنها 450 ملیار دینار مانگانە بڕاوەی بۆ بنێرێت ئەمەش بەشی موچەی هەرێم ناكات كە دەبێت هەرێم خۆی تەواوی بكات بە داهاتی ناوخۆی خۆی، كێشەكەش لێرەدا ئەوەیە كە داهاتی هەرێم دابەزیووە لەپاڵ ئەوەشدا داهاتی حكومەتی عێراقی دابەزیووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دوو هاووڵاتی دیكەی تووشبووی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانيان لەدەستدا


خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بەگ ڕایدەگەیەنێت ، بەرە بەیانی ئەمڕۆ هەینی دوو هاووڵاتی دیكەی تووشبووی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانيان لەدەستدا، كە پێشتریش چەند نەخۆشییەكی دیكەیان هەبووە.

ئازاد هەورامی ، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بەگ لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاندووە، تووشبووەكان زۆرینەيان نیشانەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنایان هەبووە ، پێشتریش چەند نەخۆشییەكی دیكەیان هەبووە، بەتایبەتی نەخۆشیی هەناسەتەنگی و كێشەی سییەكانی.

ڕاشیگەیاندووە، دوو توشبووەكە تەمەنیان 68 ساڵ و 56 ساڵن و هەردووكیان لە رەگەزی نێرن، نەخۆشی دیكەشیان هەبووە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، تا ئێستا لە سلێمانی 589 كەس تووشی كۆرۆنا بوون، 163یان چاكبوونەتەوە و 14 تووشبوویان گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بۆ تێكەڵ نەبوونی نیشانەكانی كۆرۆنا لەگەڵ نەخۆشییەكانی دیكە ڕەچاوی ئەم خاڵانە بكە


خەڵك – بەشی هەواڵ

لە ئێستادا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شارەكانی هەرێم، هاووڵاتیان بە دەركەوتنی هەندێك نیشانەی سەرەتایی هەست دەكەن تووشی ڤایرۆسەكە بوون، بۆیە بۆ تێكەڵ نەبوونی نیشانەكانی نەخۆشییەكان لەگەڵ (كۆڤید١٩) ڕەچاوی ئەم خاڵانە بكەن.

توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید١٩) لە ئێستادا هەموو جیهانی سەرقاڵ كردووە، ڕۆژانە بە سەدان هاووڵاتی لەم جیهانە بەهۆی ئەو نەخۆشیەوە گیان لەدەستدەدەن و بە هەزارانی دیكە توشی ئەو پەتا جیهانیە دەبن، كە نیشانەكانی لە زۆرێك لە نەخۆشییە وەرزییە گوازراوەكاندا هەیە.

پزیشكانی نەخۆشییە گوازراوەكان ڕێنمایی هاووڵاتیان دەكەن بەوەی، ئەگەر كۆكە و پژمەت هەبووە ئەوە مانای ئەوە نیە تۆ هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا-یت بۆیە پێویستە بەتەواوی نیشانەكانی ئەم ڤایرۆسە لەگەڵ نەخۆرشییەكانی دیكە جیا بكرێتەوە .
نیشانەكانی نەخۆشییەكان:
1. كۆكەی ووشك لەگەڵ پژمە هۆكارەكەی پیسبوونی ژینگەیە.
2. كۆكە لەگەڵ بوونی بەڵغەم و پژمە بوونی ئاوی لوت هۆكارەكەی وەرگرتنی سەرمایە بە هەر ڕێگەیەك بێت .
3. كۆكە لەگەڵ بوونی بەڵغەم و پژمە و ئاوی لوت هەست كردن بە ئازاری جەستە و بێ هێزی بوونی تای كەم هۆكارەكەی ئینفلوانزای ئاساییە.
4. كۆكەی ووشك و پژمە و ئازاری جەستە لەگەڵ بێ هێزی بوونی تایەكی بەرز لەگەڵ هەناسە كورتی و تەنگە نەفەسی هۆكاری بوونی (ڤایرۆسی كۆرۆنا) (كۆڤید ١٩) یە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان