ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

گەنجێك لە ئاوی دوكاندا خنكا

خەڵك- بەشی هەواڵ
گەنجێك لە دەریاچەی دوكان لەكاتی مەلەكردندا خنكا و لەلایەن هاووڵاتیان و تیمە فریاگوزارییەكانەوە تەرمەكەی دەرهێنرایەوە.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، سیروان سەرحەد، قایمقامی قەزای دوكان رایگەیاند:”ئەو گەنجەی خنكاوە، تەمەنی 22 ساڵە و بە رەگەز عەرەبە و خەڵكی پارێزگای دیالەیە، ئەو شوێنەی تێیدا خنكاوە پێی دەوترێت بەری ساردەكە و پێشتر چەند رووداوێكی هاوشێوەی بەخۆوەبینیوە و پەرژین كراوە، تا گەشتیاران لێی نزیكنەبنەوە”.

سیروان سەرحەد دەڵێت:” بەپێی ئەو زانیاریانەی لەلایەن پۆلیس پێاندراوە، ئەو گەنجە نەخۆشی شێرپەنجەی هەبووە و لە نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی چارەسەری وەرگرتووە، و بۆ گەشتكردن هاتووەتە دوكان و لەناو ئاوەكەدا خنكاوە”.

قایمقامی قەزای دوكان ئاماژەی بەو ئامادەكاریانەش كرد كە بۆ پێشوازیكردن لە گەشتیاران لە رۆژانی جەژن كردویانە، وێڕای وەرگرتنی كۆمەڵێك ڕێنمایی لە وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگای سلێمانی كە بە وتەی ئەو:” ئەوانیش لەگەڵ خاوەن پڕۆژەكانی گەشتیاری كۆبونەتەوە و ڕێنماییەكانیان پێداون، كە بریتین لە سەلامەتی و نرخ و پاك و خاوێنی، لە چەندین شوێنیش نوسراوە مەلە كردن قەدەغەیە”.

وێڕای دووبارەكردنەوەی ئاگادارییەكان لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكان لە قەزای دوكان، بەڵام ساڵانە ڕووداوەكانی خنكان لە ئاوی دەریاچەی دوكاندا دووبارە دەبێتەوە، هۆكاریی ئەمەش بە بۆچوونی چاودێران، بۆ پابەندنەبوونی هاووڵاتیان بە ڕێنماییەكانەوە دەگەڕێتەوە.

کوردستان

وەزیری تەندروستی هەرێم: هیچ حاڵەتێكی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار نەكراوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری تەندروستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەموو ڕێكارە پێویستەكان گیراونەتە بەر.

سامان بەرزنجی وەزیری وەزیری تەندروستی هەرێم لە كۆنفرانسێكی هاوبەشدا كە لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم ئەنجامیدا ڕایگەیاند، تا ئەم ساتە ۱۷۳٤ لە ئێران گەڕاونەتەوە و لەكەرەنتینن لە ۱٥ شوێن.

وەزیری تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشدا، ۱٤ كەس پشكنینی بۆكراوە و ۱۱ پشكنین دەرچوون هیچ حاڵەتێكی كۆڕۆنا دەرنەچووە، تەنها ۳ پشكنین ماوە ئەنجامەكان دەربچێت و بڵاوی دەكەینەوە.

وتیشی، ۱۷۰ قەرەوێلە دانراوە بۆ هەر حاڵەتێك ئەگەر هەبێت.

سامان بەرزنجی ئاشكراشیكرد، لەخاڵەكانی پشكنینی نێوان هەرێم و عیراق كە ۱٤ خاڵی پشكنین هەن تیمی پزیشكیان بۆ دانراوە بەئامێری تایبەت پشكنین بۆ ئەو كەسانە دەكەن كە دێنە ناو هەرێم.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزیری ناوخۆ هەرێم؛ هاووڵاتیان لە خاڵەسنورییەكان كەرەنتینە ناكرێن

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری ناوخۆ هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، حكومەت جدیە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا گرنگیش بە نەخۆشیەكە دەدەین دەمانەوێت بەشەفافی كارەكان بكەین، دەشڵێت،”ئەمڕۆ ئامارمان بەدەست گەیشتووە بێ پشكنین 536 هاووڵاتی لە خاڵەسنوورییەكانی عیراق هاتوونەتە ناو هەرێم”.

ڕێبەر ئەحمەد ، وەزیری ناوخۆ هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئێمە لەگەڵ خەڵكی خۆمان ڕاستگۆین و ئەمڕۆش هیچ حاڵەتێكی ڤایرۆسی كۆڕۆنا تۆمار نەكراوە، بۆ ئەوەی دڵەڕاوكێ نەمێنێ ڕۆژانە زانیاری و داتای نوێ دەدەینە هاووڵاتیان و بەردەوام لە كۆبوونەوەكاندا تائكید لەسەر جێ بەجێكردنی ڕێنماییەكان دەكەین، هەر كەمتەرخەمییەكیش هەبێ لە بەرپرس و لایەنی بەرپرس لە ڕووبەرووبوونەوە كۆرۆنا قەبوڵكراو نییە و دەبێت یەك تیم و یەك دەست كاربكەین.

وتیشی ،”حكومەت جدیە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی نەخۆشیەكە ، بۆیە وەك حكومەت گرنگیش بەنەخۆشیەكە دەدەین دەمانەوێت بەشەفافی كارەكان بكەین لەسەرجەم بوارەكان و ڕۆژانەش تیمەكان هاووڵاتیان هۆشیار بكەنەوە، بۆ ئەوەی دوور بین لە كۆرۆنا، ڕێوشوێنمان گرتۆتە بەر و حكومەتی هەرێمیش پێی وابوو حاڵەتەكان نزیكن لەهەرێم بۆیە پشوومان ڕاگەیاند”.

ڕاشیگەیاند، نامانەوێ توشی حاڵەتێك ببین گلەیی لە خۆمان بكەین و ئەوەی لەتواناماندایە ئەنجامی دەدەین ، دڵنیایش دەدەینە هاووڵاتیان كە شەفافانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكە دەكەین و تا ئێستا حاڵەتمان نییە و ئەوەی هەیە تەنهاگومانە.

ئاشكراشیكرد، بەشێكی زۆر لە هاووڵاتیان كە لە سنوورەكان دەگەڕێنەوە، دوای پشكنین كەرەنتینە ناكرێن، كە ئەمە پێچەوانەی بڕیارەكانی حكومەتە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا، هەروەها ئەمڕۆ ئامارمان بەدەست گەیشتووە بێ پشكنین هاتوون 536 هاووڵاتی لە خاڵەسنوورییەكانی عیراق هاتوونەتە ناو هەرێم، داوامان لە لایەنی بەرپرس كردووە بیاندۆزێتەوە و پشكنینیان بۆ بكرێت.

وەزیری ناوخۆ داواشی لەو كەسانە كرد، كە هەرچی بەقاچاغ هاتۆتەوە هەرێم خۆیان بە تیمەكانی تەندروستی بناسێنن، چونكە ئێمە ژمارە و ناوی ئەوانەمان لایە، كە بە ناساسایی هاتوونەتەتەوە ناو هەرێم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لەبارەی تۆماركردنی حاڵەتی توشبوون بە كۆرۆنا لە دهۆك ڕاگەیەندراوێك بڵاودەكرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك، لەبارەی تۆماركردنی حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگەكە، ڕاگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی كورت كە ئەمڕۆ چوار شەممە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگەی دهۆكەوە بڵاوكرایەوە”بوونی حاڵەتی گوماناوی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە قەزای زاخۆ و هەموو ناوچەكانی پارێزگەی دهۆك، ڕەتدەكەینەوە”.

بڵاوكردنەوەی ئەو ڕاگەیەندراوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگەی دهۆك لەكاتێكدایە كە پێشتر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، تۆماركردنی یەكەم حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە قەزای زاخۆی سەر بە پارێزگەی دهۆك، بڵاوكرایەوە.

وێڕای تۆماركردنی حاڵەتێكی توشبوون لە پارێزگەی نەجەف و چوار حاڵەتی تر لە پارێزگەی كەركوك بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، سەرچاوە فەرمییەكان لە هەرێمی كوردستان ڕەتیدەكەنەوە، تائێستا هیچ حاڵەتێكی توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستاندا تۆماركرابێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان