ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

“مەككەی پیرۆز دەكرێتە شارێكی زیرەك”
ژمارەی حاجیانی ئەمساڵ ڕادەگەیەنرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
لیژنەی ناوەندی حەج لە سعودیە ڕایدەگەیەنێت، ژمارەی حاجیان لەمساڵدا دوو ملیۆن و چوار سەد هەزار حاجی تێپەڕاندووە، ڕێژەی سەرپێچیكارانیش بۆ 29% دابەزیوە، ئاماژە بەو هەوڵانەش دەكات كە خراونەتەگەڕ “تا لە ئایندەیەكی نزیكدا شاری مەككەی پیرۆز بكەنە شارێكی زیرەك”.

میر خالید فەیسەڵ، سەرۆكی لیژنەی حەج لە سعودیە ڕایگەیاند”ژمارەی حاجیانی هەموو وڵاتێكی ئیسلامی وەرگیراوە و كۆكراوەتەوە، ژمارەی سەرپێچیكارانیش لەنێوان حاجیانی وەرزی ئەمساڵدا بەڕێژەی 29% دابەزیوە”.

سەرۆكی لیژنەی حەج لە سعودیە دەڵێت”خزمەتگوزاری چارەسەری تەندروستی پێشكەش بە نیو ملیۆن حاجی كراوە، وێڕای دابەشكردنی زیاتر لە 41 ملیۆن مەتر سێجای ئاو”.

ئەو میرە سعودیە، ستایشی هەوڵی بەشداربووەكانی كردووە لە ڕێكخستنی حەج و سەرخستنی ڕێوڕەسمەكە لە وەرزەی ئەمساڵی حەجككردن.

میر خالید جەختی لەسەر بایەخدانی سعودیەش كردەوە بە خزمەتكردن بە میوانەكان و ئاماژەی بەو پرۆژانەش كرد كە “شانشینی عەرەبی سعودیە بۆ پەرەپێدان كارییان لەسەر دەكات، تا لە ئایندەیەكی نزیكدا شاری مەككەی پیرۆز بكەنە شارێكی زیرەك”.

جیهان

توركیا دۆسیەی دیكە لە دژی دەمیرتاش و یۆكسەكداغ دەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
دادگای تاوانە قورسەكانی ئەنقەرە دۆسیەی دیكە لە دژی دەمیرتاش و یۆكسەكداغ، هاوسەرۆكانی پێشووی هەدەپە دەكاتەوە.

دادگای تاوانە قورسەكانی ئەنقەرە ئەمڕۆ شەممە بڕیاریدا بە داخستنی دۆسیەی بەرگریكردن لە سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یۆكسەكداغ و هێشتنەوەیان لەزیندان.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی توركیا، دادگای ئەنقەرە ئامادەكاری دەكات بۆ كردنەوەی دۆسیەیەك لەسەر خۆپیشاندانەكانی ساڵی 2014 دژی پەلاماردانی كۆبانێ‌ لەلایەن چەكدارانی داعشەوە و تۆمەتباركردنی دەمیرتاش و یۆكسەكداغ بە هاندانی هاووڵاتیان بۆ خۆپیشاندان.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە دانیشتنی پێشوودا دادگاكە بڕیاریدا بە بێ تاوان بوونی دەمیرتاش لە دۆسیەی سەرەكی و ئەو تۆمەتانەی خرابوونە پاڵی دەربارەی پشتیوانی لە “تیرۆر” و بڕیاری ئازادكردنی دەرچوو، بەڵام توركیا بە بیانووی جۆراوجۆر بەرپرسانی كوردی باكووری كوردستان لە زیندان دەهێڵێتەوە سەرەڕای پشتیوانی دادگای ئەوروپا لە ئازادكردنی دەمیرتاش.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سوپای پاسداران: هەر كەس دەستدرێژی بكاتەسەر سنوورەكانمان دەیكەینە ئامانج

خەڵك-بەشی هەواڵ

فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران ئاشكرایدەكات، بە ئاشكرا ڕادەگەیەنین، هەر كەس دەستدرێژی بكاتە سەر هەرێمی سنوورەكانمان دەیكەینە ئامانج.

هەواڵی میهر بڵاویكردەوە، سەردار حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، بەئاشكرا ڕادەگەیەنین هەر كەس دەستدرێژی بكاتەسەر سنوورەكانمان، دەیكەینە ئامانج و ئەوەش ناشارینەوە و بە ئاشكرا دەیڵێین و بەرپرسایەتی هەڵمەتەكانمان لە ئەستۆ دەگرین، بەڵام با بزانن ئەوە تەنیا بەشێكی بچكۆلەی تەكنۆلۆژیا و توانستی بەرگریی ئێرانە.

وتیشی” هیچكات ڕێگا نادەین شەڕ بێتە ناو خاكی ئێرانەوە و تا كۆتایی دەوەستین”.

ئەمەش لەكاتێكدایە ناوبراو ئەمڕۆ یەكەمین پێشانگای فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی بەسەر كردەوە و ڕایگەیاند، كردنەوەی ئەم جۆرە پێشانگایانە دوو مانای تاڵ و شیرینی هەیە، تاڵە بەو پێیەی نیشاندەری دەستدرێژیی ئەمریكا بە خاكی وڵاتی ئێران و شیرینە بەو پێیەی نیشاندەری داخران و كرانە ئامانجە و ئەوەش واتە دابەزینی دەسەڵاتی تەكنۆلۆژیی ئەمریكا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

عیراق یەكێكیانە
ئێران بە پێنج وڵات هەڕەشە لە سعودیە دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئایەتوڵڵا ئەحمەد عیلم ئەلهودا، ئەندامی ئەنجومەنی (خوبەرا)ی ئێرانی ڕایدەگەیەنێت، ڕووبەری وڵاتەكەی گەورەترە لە سنورە جوگرافییەكەی، چونكە “هەموو ئەو گروپە چەكدارانەی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست پشتیوانی لە تاران دەكەن، بەشێكن لە ئێران”.

ئاژانسی (ئێسنا)ی ئێرانی لە زاری عیلم ئەلهودا بڵاویكردەوە”ئێران لەمڕۆدا هەر تەنیا ئێران نییە، و سنورەكان لە خۆرئاواوە بە عیراق نەگیراوە، حەشدی شەعبی لە عیراق و حزبوڵڵا لە لوبنان و ئەنساروڵڵا لە یەمەن (حوسییەكان) و هێزەكانی بەرگری نیشتمانی لە سوریا و جیهادی ئیسلامی و حەماس لە فەلەستین، هەموو ئەمانە ئێرانن”.

ئەحمەد عیلم ئەلهودا وتاربێژی هەینییە لە شاری مەشهەد كە دەكەوێتە باكووری خۆرهەڵاتی ئێران و دووەم گەورەترین شاری وڵاتەكەیە، ئەندامی ئەنجومەنی (خوبەرا)شە كە ڕابەری باڵا هەڵدەبژێرێت و سەرپەرشتی كارەكانی دەكات و توانی لەسەركارلابردنیشی هەیە.

لێدوانەكانی عیلم ئەلهودا، دوای هەفتەیەكە لەو هێرشەی كرایە سەر دامەزراوە نەوتییەكانی سعودیە كە حوسییەكان بەرپرسیارێتی خۆیان بەرانبەر ئەنجامدانی ڕاگەیاند، لەكاتێكدا ڕیاز و واشنتن، ئێران بە ئەنجامدانی تۆمەتباردەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان