ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بەوێنە، تاوانێكی قێزەون لە كەركوك ڕویدا

خەڵك- بەشی هەواڵ
ژنێك بە یارمەتی دۆستەكەی لە پارێزگەی كەركوك مێردەكەی خۆی دەكوژێت.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، ماڵپەڕی (الفرات)ی عیراقی لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە بڵاویكردەوە”ژنێكی تەمەن 20 ساڵان سێ‌ ڕۆژ لەمەوبەر لەگەڵ دۆستەكەی پیلانی بۆ جێبەجێكردنی تاوانێك لە گەڕەكی نەسر لە كەركوك داناوە”.

بە وتەی سەرچاوەكە”دۆستی ژنەكە سێ‌ گوللـەی ناوە بە قوربانییەكەوە لە ماڵەكەیدا، بەڵام نەمردووە، بۆیە لەگەڵ ژنەكەدا خنكاندوویانە”.

سەرچاوەكە دەڵێت”ئەوەی بووەتە مایەی ئاشكرابوونی وردەكاریی تاوانەكە، ئەوەبووە كە ژنەكە منداڵەكەی بۆ مەبەستی چارەسەر بردووە بۆ نەخۆشخانە دوای ئەوەی لەكاتی تەقەكردنەكەدا برینداربووە”.

سەرچاوەكە ئاماژەی بە دەستگیرگیركردنی ژنەكە و هەڵاتنی دۆستەكەی كردووە بەرەو جێگەیەكی نادیار.

 

عێراق

پەڕلەمانتارێكی خولی پێشوو دەدرێتە دادگا

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەتۆمەتی “ناوزڕاندنی كچانی پارێزگاكە”، پارێزگاری زیقار سكاڵا لەسەر پەڕلەمانتارێكی خولی پێشووی پەڕلەمانی عیراق تۆمار دەكات و دەڵێت: “قسەكانی نەشیاو بوون”.

عادل دخیلی، پارێزگاری زیقار لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە بەشی یاسایی دیوانی پارێزگای ڕاسپاردووە بە تۆماركردنی سكاڵای یاسایی لەسەر مشعان جبوری، پەڕلەمانتاری پێشوو لەسەر قسە وتن و ناوزڕاندنی كشان و ڕۆڵەكانی پارێزگاكە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە بەپێی مادەی 433 لە یاسای سزادانی عیراقی سكاڵا لەسەر مشعان جبوری تۆمار دەكەین.

ڕاشیگەیاندووە، كە قسەكانی جبوری نەشیاو بوون و متمانەشمان بە دادوەری عیراقی هەیە ڕێگە بگرێت لەوانەی سوكایەتی بە خەڵكی دیكە دەكەن و بەتایبەتیش ئەو جۆرە هەڵسوكەوتە نابەرپرسانەیەی جبوری.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پەیوەندی بە تەقینەوەی كۆگاكانی حەشدی شەعبییەوە هەیە
سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی عیراق بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سێ سەرۆكایەتییەكەی عیراق داوا دەكەن لێكۆڵینەوە لەو تەقینەوانە بكرێت كە لەم چەند ڕۆژەی دواییدا لە كۆگاكانی چەك و تەقەمەنی لە بەغدا و سەڵاحەدین ڕویاندا، شەڕكردنی عیراقیشيان بە وەكالەت ڕەتكردەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق و عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیران و محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان لە كۆشكی سەلام لە بەغدا كۆبونەوەی سێ سەرۆكایەتییەكەی عیراقیان سازكرد و گفتوگۆیان لەبارەی ڕەوشی ئەمنی و بەتایبەت تەقینەوەكانی ئەم چەند ڕۆژەی دوایی كرد كە لە كۆگاكانی هەڵگرتنی چەك و تەقەەمەنی حەشدی شەعبی لە بەغدا و سەڵاحەدین، ڕویاندا.

سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی عیراق لەدوای كۆبونەوەكە، لە بەیاننامەیەكدا بەپێویستیان زانی لێكۆڵینەوە لە تەقینەوەكانی ئەم دواییە بكرێت كە لە جبەخانەكانی چەك و تەقەمەنی لە بەغدا و سەڵاحەدین ڕویاندا، جەختیشیان لەسەر پێویستی ڕادەستكردنی تەواوی زانیاری و دەستەواژەكان كردەوە بە لایەنە نیشتمانییە پسپۆڕەكان.

سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی عیراق لە بەیانناكەیاندا ڕایانگەیاندووە”پێویستە عیراق بە پەیماننامەی سیاسیی نیشتمانیی یەكگرتوودا بچێتەوە سەبارەت بە پێشهاتە ئەمنییەكانی ناوچەكە، و سیاسەتی لایەنگری ڕەتبكاتەوە و ڕێگە نەدات عیراق ببێتە گۆڕەپان بۆ دوژمنایەتیكردنی وڵاتانی دراوسێ و ناوچەكە”.

سێ سەرۆكایەتییەكەی عیراق پابەندبوونی خۆیان بە هەڵوێستی سەرجەم دامەزراوەكانی دەوڵەت (دامەزراوەكانی جێبەجێكردن و یاسادانان) دووپاتكردەوە و جەختییان لەسەر گرنگی ڕەتكردنەوەی شەڕی بە وەكالەت كردەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆڵی هێزە چەدارەكانی عیراقیان بە سوپا و حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵی و هێزەكانی پێشمەرگە، بەرزنرخاند لە دژی تیرۆر و ڕووبەڕووبوونەوەی گروپە توندڕەوەكان.

سەرۆكایەتییەكانی كۆمار و وەزیران و پەرلەمان، ڕایانگەیاندووە” حەشدی شەعبی بەشێكە لە سیستمی بەرگریی نیشتمانی عیراق و سورن لەسەر جێبەجێكردنی فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران كە تایبەت بە تێكەڵكردنی حەشدی شەعبی بە سیستمی بەرگری عیراق”.

لەم چەند ڕۆژەی دواییدا، تەقینەوەیەك لە كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی لە سەربازگەی سەقەر لە باشووری بەغدا ڕویدا كە سەر بە حەشدی شەعبی بوو، دوێنێش بە هەمان شێوە تەقینەوەیەكی تر لە بنكەیەكی سەربازی ئەو هێزە لە نزیك شارۆچكەی بەلەد لە پارێزگەی سەڵاحەدین ڕویدا، دوابەدوای ئەوەش دەستەی سەرۆكایەتی حەشدی شەعبی، دەستی تۆمەتی بۆ هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق و ئیسرائیل درێژ كرد و بە تێوەگلان لەو هێرشانەدا تۆمەتباری كردن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

كۆچبەرێكی عیراقی بە ڕووداوی شەمەندۆفێر لە یۆنان گیانی لەدەستدا

خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆچبەرێكی عیراقی لە ڕووداوێكدا لە ناوچەی بوروسی نزیك سنورەكانی توركیا، گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، پۆلیسی یۆنان لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە “كۆچبەرێكی عیراقی لەكاتی خەوتنیدا لەسەر هێڵی ئاسنین، شەمەندۆفێر لێیداوە و گیانی لەدەستداوە”.

بە وتەی یەكێك لە شایەتحاڵەكانیش كە عیراقیە و هاوڕێی قوربانییەكە بووە،  كۆچبەرەكە نەیتوانیوە لە كاتی گونجاودا و هێڵە ئاسنینەكە بەجێبهێڵێت.

پۆلیسی یۆنانی دەڵێت، ئەو دوو كۆچبەرە لە سنورەكانی توركیاوە بەشێوەی نایاسایی لەو ڕێگەیەوە هاتوونەتە یۆنان كە بە زۆری لەلایەن كۆچبەرانەوە بەكاردەهێنرێت و هەوڵ دەدەن لە نزیك یان لەسەر هێڵی ئاسنین بخەون، وەك بەڵگەیەك بۆ گەیشتنیان بە گوندی ئەلكسانردیاپۆلیس.

پۆلیسی یۆنان، ناسنامەی قوربانییەكە و هیچ زانیارییەكی تری لەبارەى ڕووداوەكەوە ئاشكرا نەكردووە، تائێستاش وەزارەتی دەرەی عیراق ڕونكردنەوەی سەبارەت بەو ڕووداوە بڵاونەكردووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان