ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

ئەگەر ڕێژەیەکی زۆر شەکر بخۆیت چی بەسەر جەستەدا دێت؟

خەڵک-

شه‌کر چه‌ندین کاریگه‌ری لاوه‌کیی له‌ سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌یه‌ که‌ باوترینیان زیادبوونی کێشه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرتی تایبەت، لەوبارەیەوە رۆبەرت لۆستنگ پزیشکی ئەمریکی تایبەتمەند لەزانستی رژێنەکان وقەڵەوی منداڵاندا رایگەیاندووە کاتێک کەسێک شەکر زۆر دەخوات لە ریخۆڵەیدا دەمژرێت و دەچێتە نێو جگەر.

کاتێک جگەر نەتوانێت فرکتۆز تێپەڕێنت و نەتوانێ بیگۆڕێت تێیدا خەزن دەبێ و دەبێتە چەوری جگەر.

ئەمەش دەبێتە ھۆی حاڵەتێک کە بە ژووبەرووبونەوەی ئەنسۆلین ناسراوە و مانای وایە کەمتر دەتوانێت ئاستی شەکر لەخوێندا دابەزێنێت.

دواتر لەش توشی نەخۆشیەکانی دڵ دەبێت و ئەگەری توشبونی بەنەخۆشی چەوری جگەر زیاد دەکات.

لەکۆتاییدا تووشی دیاردەی گرفتی خۆراکی دەبێت و مرۆڤ توشی شەکرەی جۆری دووەم دەکات سەرباری بەرزی فشاری خوێن و دواتر توشی خەڵەفان و شێرپەنجە دەبیت.

تەندروستی

ئەو مەترسییانە چین لە دەست سڕبوونەوە تووشت دەبن؟

خێزان

ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک مەترسین لە پاش سڕبوونی دەستەکان تووشی کەسەکان دەبن.

داڕزان و لاوازبوونی ئێسکەکان بە تایبەت لە ملدا.

دەبێتە هۆکاری درووستبوونی جەڵتە لە کەسەکەدا و هەوڵ بدە پێش ئەم مەترسییە ئاگاداری بیت.

تووندبوونی ئێسقانەکانی مەچەک و لە دواتردا پێوستی بە نەشتەرگەری دەبێت.

نەخۆشی زەردووی و جۆری دەلتای.

پەیدابوونی ئازاری شێوە کوونی لەسەر شوێنەکانی جەستە.

چرچبوونی دەست و قاچەکان.

پەیدابوونی ئازار لە شوێنە سەرەکییەکانی وەکو سەر ئەژنۆ و قاچەکان و باڵ و شان و شوێنەکانی دیکە.

ڕەقبوونی شانەکان، کە ماوەی پشوو لە کاتی دانیشتندا ناهێڵێت.

سوور هەڵگەڕانی دەمووچاو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

ماسکێکی سرووشتی کە کچانی تایلەندی لە شەوی بوکێنی دەیدەن لە ڕوخساریان، تۆش بەکاری بهێنە

خێزان

هەبونی پێستێكی شێدار و جوان لە ڕۆژی هاوسەرگیریدا گرنگترین شتە بۆ ئەوەی ببیتە بوكێكی جوان بۆ ئەوەش پێویست ناكات كرێم و مادەی كیمیای و گران بەها بەكاربهێنیت بەڵكو ماسكی سروشتی باشترین چارەسەرە.

 

لێرەوە ئەتبەین بۆ تایلەند كە بوكەكان پێش ڕۆژی هاوسەرگیری بەبەردەوامی ئەم ماسكە بەكاردەهێنن كە پێست سپی دەكاتەوەو شێداری دەكات تەنها بە بەكارهێنانی زەردەچەوەو ماست هەفتەیەك پێش هاوسەرگیری بەكاری بهێنە.

 

كەرەستەكان:
– یەك كەوچك ماست : كە پێست سپی و شێدار دەكاتەوە
– یەك كەوچك زەردەچەوە : كە پێست پاك دەكاتەوەو لە چرچبون دەی پارێزێت
– یەك كوپ ئاوی لیمۆ : كە مادەی ترشی تێدایەو پێست لە چەوریو پیسی ژێر پێست پاكدەكاتەوەو زیبكەكان ناهێلێت.

چۆنێتی ئامادەكردن:

هەرسێ‌ كەرەستەكە بەباشی تێكەڵ بكە تا وەك هەویرێكی لێدێت و بیدە لە دەموچاوت بۆ ماوەی 15خولەك پێوەی بهێڵە پاشان بە ئاو بیشۆ . دەتوانیت لە هەفتەیەكدا دوو بۆ سێ‌ جار ئەو ماسكە بەكار بهێنیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند گوڵێک هەر بۆ ئەوە باشە بکرێتە ئینجانەوە و لە ژوری نووستن دابندرێت، چونکە بەسوودە

خێزان

كاتێك كه‌ ده‌خه‌وین زۆر گرنگه‌ هه‌وای پاك و خاوێن هه‌ڵبمژین، بۆ ده‌ستخستنی ئه‌وه‌ش ده‌توانیت ئینجانه‌ی یه‌كێك له‌م گوڵانه‌ی خواره‌وه‌ له‌ ژوری نوستنه‌كه‌تدا دابنێیت كه‌ بۆ ته‌ندروستیت زۆر گونجاوه‌ كه‌ ئه‌وانیش:

 

-گوڵی شاژنی شه‌و: ئه‌و ژه‌هر و مادده‌ كیمیایانه‌ هه‌ڵده‌مژێت كه‌ له‌ كه‌ره‌سته‌ی ژوره‌كه‌وه‌ ده‌رده‌چن

 

-ڕوه‌كی حه‌یزه‌ران (بامبۆ): یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربون له‌ ژوری نوسته‌كه‌تدا پاكده‌كاته‌وه‌

 

-هه‌نجیره‌ دڕكه‌ : ڕێژه‌ی پله‌ی گه‌رمی ژوره‌كه‌ت و كاریگه‌ری تیشكی خۆر له‌سه‌رت كه‌مده‌كاته‌وه‌

 

-سرخس برگ : هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م جۆره‌ گوڵه‌ له‌ پاككردنه‌وه‌ی هه‌وای ژوره‌كه‌ چالاك نیه‌، به‌ڵام توانی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ هه‌وایه‌كی ئارام و نوێت پێببه‌خشێت.

 

-گوڵه‌ جاڵجاڵۆكه‌: دیمه‌نی گوڵه‌كه‌ جوان نیه‌، به‌ڵام باشترینه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی هه‌وای ژوره‌كه‌ت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان