ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

بەڕێوەبەرە کارامەکەی یوڤانتۆس سێ هەفتەی بۆ سێ بۆندی هەژێنەر تەرخان کردووە !

خەڵک سپۆرت

بەرپرسانی یانەی یوڤانتۆس هێشتا دەرگای گواستنەوەکانیان دانەخستووە و لەپلانیاندایە سێ هەفتەی داهاتوو هەوڵ بۆ ئیمزاکردنی سێ بۆندی گەورە بدەن.

ڕۆژنامەی “توتۆ سپۆرت”ی نزیک لە یانەی یوڤانتۆس ئاشکرای کردووە، گواستنەوەکان لە خولی ئیتاڵیا سێ هەفتەی ماوە و لەو ماوەیەدا فابیۆ پاراتیچی بەڕێوەبەری وەرزشیی بیانکۆنێری کار لەسەر یەکلاییکردنەوەی سێ بۆندی گەورە و هەژێنەر دەکات.

بەپێی سەرچاوەکە، یەکەمین هەنگاوەکان بە ئاڕاستەی ماورۆ ئیکاردی ئەرجەنتینی هێرشبەری یانەی ئینتەرمیلان دەبێت و ئەم گواستنەوەیە لەسەر کەیسی ڕۆیشتنی نایمار و دیبالا وەستاوە، بەوپێیەی ئەگەر یاریزانە بەرازیلیەکە بگەڕێتەوە بۆ خولی ئیسپانیا ئەوا پاریس سانت جێرمان ئۆفەری خەیاڵی پێشکەشی دیبالا دەکەن.

پاراتیچی و هاوەڵانی پێیان وایە ئیکاردی باشترین هاوکارە بۆ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لەو باوەڕەدان گواستنەوەی بەبڕی ٧٠ ملیۆن یورۆ یەکلایی دەبێتەوە.

هەوڵی دووەمی ئیدارەی خانمە پیرەکە بە ئاڕاستەی فیدریکۆ چێزای باڵی هێرشبەری یانەی فیورنتینا دەبێت و سێیەم هەوڵیشیان بۆ پۆل پۆگبای فەرەنسیە کە لەئێستادا دەرگای گواستنەوە بەڕوویدا داخراوە، بەڵکو پاراتیچی و هاوەڵانی دەیانەوێت ڕێکەوتنێک بکەن و بەپێی ئەو ڕێکەوتنە لە گواستنەوەکانی زستانە و هاوینەی داهاتوو بەبڕی ١٥٠ ملیۆن یورۆ گواستنەوەی پێبکەن، لەهەموو ئەوانەش گرنگتر و بۆ کۆکردنەوەی پارەی پێویست پێویستە سەرۆکایەتی یوڤی چەند یاریزانێک بفرۆشێت، واتا سەرەتا لەچەند ڕۆژێکدا پڕۆسەی فرۆشتنی پێنج بۆ شەش یاریزان دەست پێدەکەن.

جیهانی

پێکهاتەی ئەو (١١) یاریزانە گرانبەهایەی بواری تۆپی پی کە لە وازهێنان نزیک دەبنەوە

خەڵک سپۆرت

بواری تۆپی پێ لەسەردەمی نوێدا لەڕووی تەمەنەوە بەرەوپێشچونی بەخۆیەوە بینیوە و ئەو یاریزانانەی تەمەنیان لەسەرو (٣٠) ساڵەوەیە بەرەو وازهێنان هەنگاو دەنێن.

لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانیدا هاتووە، لەگەڵ تێپەڕینی چەند وەرزی داهاتوودا پێکهاتەیەک لە یاریزانە گرانبەهاکان بەهۆی هەڵچونیان بەتەمەن لە وازهێنان نزیک دەبنەوە، دیارترین ئەو یاریزانانەش لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندوی یانەی بەرشلۆنە و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی پورتوگالی یانەی یوڤانتۆسن.

سەرەڕای ئەوەی لە پێکهاتەکەدا ناوی سێرجیۆ ڕامۆس و لوکا مۆدریچ نەهاتووە، بەڵام دەستەیەک لە ئەستێرە گرانبەها ناودارەکان ئاماژەیان پێکراوە کە تا ئەم ساتەش بە (نرخ بەرزەکان) ناودەبرێن.

گۆڵپارێز

هوگۆ لۆریس (تۆتنهام): ٢٥ ملیۆن یورۆ

بەرگری

تۆبی ئاڵدەروێڕڵد (تۆتنهام): ٤٠ ملیۆن

جۆردی ئەلبا (بەرشلۆنە): ٥٠ ملیۆن

سیزار ئازپیلیکوێتا (چێڵسی): ٣٥ ملیۆن

ماتس هومێڵس (دۆرتمۆند): ٣٥ ملیۆن

ناوەند

سێرجیۆ بۆسکێتس (بەرشلۆنە): ٥٠ ملیۆن

ئیڤان ڕاکیتیچ (بەرشلۆنە): ٣٥ ملیۆن

مارکۆ ڕۆیس (دۆرتمۆند): ٥٠ ملیۆن

هێرشبەر

لیۆنێل مێسی (بەرشلۆنە): ١٥٠ ملیۆن

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (یوڤانتۆس): ٩٠ ملیۆن

پیێر ئیمیریک ئۆبامیانگ (ئارسیناڵ): ٧٠ ملیۆن

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

 (ڕیاڵ مەدرید دەیەمە) ڕیزبەندی ئەو یانانەی خاوەنی بەهێزترین هێڵی هێرشبەرن لە ئەوروپا

خەڵک سپۆرت

لەم وەرزەدا خولە ناوخۆییەکانی وڵاتانی ئەوروپا بەنێوەندی ڕێژەی حەوت جەولەیان بۆ هەر خولێک تێپەڕاندووە و تا ئێستا یانەی مانچستەر سیتی خاوەنی بەهێزترین هێڵی هێرشبەرییە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی “سپۆرت ٣٦٠”، لەم وەرزەدا یانەی مانچستەر سیتی سەرباری لەدەستدانی لوتکەی خولی ئینگلیزی و بە جیاوازی هەشت خاڵ کەوتنە دوای یانەی لیڤەرپوڵ، بەڵام هێشتا لە لوتکەی ڕیزبەندی ئەو یانانەدایە کە خاوەنی بەهێزترین هێڵی هێرشبەرن.

کوڕانی سیتی لەم وەرزەدا و لەکۆی هەشت جەولە توانیویانە ٢٧ گۆڵ تۆمار بکەن کە ئەوەش بەرزترین ڕێژەی تۆماری گۆڵە لەنێو سەرجەم یانەکانی کیشوەری ئەوروپا (پێنج خولە گەورەکە)، بەو ڕێژەیەشەوە بەسەر یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیدا سەرکەوتون، سەیریش لەوەدایە یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی سەرەڕای ئەوەی لە لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگادایە، بەڵام لەم ڕیزبەندیەدا دەکەوێتە پلەی دەیەمەوە.

ڕیزبەندی ئەو یانانەی خاوەنی بەهێزترین هێڵی هێرشبەرن (تائێستا):

  • مانچستەر سیتی ٢٧ گۆڵ بەنێوەندی ڕێژەی ٣.٤ گۆڵ لەهەر یارییەکدا
  • بایرن میونشن ٢٠ گۆڵ، بە نێوەندی ڕێژەی ٢.٩ گۆڵ
  • بوروسیا دۆرتمۆند ١٩ گۆڵ، بەنێوندی ڕێژەی ٢.٧ گۆڵ
  • ئاتالانتا ١٨ گۆڵ بەنێوەندی ڕێژەی ٢.٦ گۆڵ
  • بەرشلۆنە ٢٠ گۆڵ، بەنێوەندی ڕێژەی ٢.٥ گۆڵ
  • لیڤەرپوڵ ٢٠ گۆڵ، بەنێوەندی ڕێژەی ٢.٥ گۆڵ
  • چێڵسی ١٨ گۆڵ، بەنێوەندی ڕێژەی ٢.٣ گۆڵ
  • فرایبۆرگ ١٥ گۆڵ، بەنێوەندی ڕێژەی ٢.٢ گۆڵ
  • بوروسیا مونشنگلادباخ ١٥ گۆڵ، بەنێوەندی ڕێژەی ٢.٢ گۆڵ
  • ڕیاڵ مەدرید ١٦ گۆڵ، بەنێوەندی ڕێژەی دوو گۆڵ
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ڕیزبەندی گۆڵکارانی ئەوروپا بۆ ساڵی ٢٠١٩: مێسی دووەمە و کریستیانۆ لە لیستەکەدا نییە !

خەڵک سپۆرت

ململانێی گۆڵکارانی یانەکانی ئەوروپا بۆ خەڵاتی گۆڵکاری ساڵ بەردەوامە و تا ئەم ساتە ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی پۆڵەندی هێرشبەری یانەی بایرن میونشن لە پلەی یەکەمدایە.

بەپێی داتا بەدەستهاتووەکان لە ماڵپەڕی “سپۆرت ٣٦٠”وە، لە ساڵی ٢٠١٩دا ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی پۆڵەندی توانیویەتی ٣٣ گۆڵ تۆمار بکات، کە ١٥ گۆڵی لە وەرزی نوێ و ١٨ی لە وەرزی ڕابردوو تۆمارکراون، لەبەرامبەردا لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندوی یانەی بەرشلۆنە بە تۆماری ٣١ گۆڵەوە کەوتووەتە پلەی دووەمەوە، هۆکاری ئەم دواکەوتنەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لەسەرەتای ئەم وەرزەدا بەهۆی پێکانەوە تەواوی یارییەکانی خولی ناوخۆی ئیسپانیا “لالیگا”ی لەدەستداو و پاش گەڕانەوەش لە دوو ڕووبەڕوبونەوەدا تەنها گۆڵێکی تۆمار کردووە.

سەیرو سەمەرەی ڕیزبەندی گۆڵکارانی ساڵی ٢٠١٩ لەوەدایە، کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی یانەی یوڤانتۆس بەهیچ شێوەیەک لە (١٠) باشترینەکەدا نییە، بەوپێیەی یاریزانە ئەفسانەییەکە لە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بۆ یوڤانتۆس هەنگاوی ناوە و لەو ماوەیەشدا تەنها ١٦ گۆڵی تۆمار کردووە.

ڕیزبەندی گۆڵکاری ساڵ (٢٠١٩) تا ئێساتا بەم شێوەیەیە:

  • ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی ٣٣ گۆڵ
  • لیۆنێل مێسی ٣١ گۆڵ
  • سێرجیۆ ئەگوێرۆ ٢٦ گۆڵ
  • کەریم بنزیمە ٢٥ گۆڵ
  • کیلیان مباپێ ٢٤ گۆڵ
  • ئیمیریک ئۆبامیانگ ٢٤ گۆڵ
  • برونۆ فێرناندێز ٢٤ گۆڵ
  • دوڤان زاباتا ٢٣ گۆڵ
  • سادیۆ مانێ ٢٣ گۆڵ
  • ڕەحیم ستێرلینگ ٢٢ گۆڵ
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان