ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی لاپتۆپە نوێکەی سامسۆنگ

خەڵک-

یەکێکی دیکە لەو بەرهەمانەی کە کۆمپانیای سامسۆنگ لە کۆنگرەی (Unpacked) ی شەوی ٧ – ٨ دا ڕایگەیاند لاپتۆپێکی نوێ بوو بەناوی گالەکسی بووك ئێس، ڕاگەیاندنی ئەم لاپتۆپە هاوکات بوو لەگەڵ ڕاگەیاندنی هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بە مەبەستی نزیک کردنەوەی هەردوو سیستەمی وەگەڕخەر (ویندۆوز و ئەندرۆید) لە یەکەوە، لاپتۆپە نوێیەکەی سامسۆنگ دەکرێت بە تەواوی ببەسترێتەوە بە گالەکسی نۆت١٠ و نۆت١٠ پڵەسەوە لە ڕێگای (سامسۆنگ دێکس)ـەوە، بەم جۆرەش دەتوانیت لەڕێگای لاپتۆپەکەتەوە کۆنترۆڵی نامەکان، ئاگادارکەرەوەکان و تەواوی گەلەری مۆبایلەکەت بکەیت و تەنانەت دەتوانی تەواوی ڕوونمای مۆبایلەکەت بگوازیتەوە بۆ سەر لاپتۆپەکەت و بەکاری بهێنیت.

تایبەتمەندی بەشێک لە ڕەقەکاڵایەکانی لاپتۆپەکە:

ڕوونما: ١٣.٣ ئینج بە ڕوونی FHD لەگەڵ تایبەتمەندی Touchscreen.
پڕۆسێسەر: کواڵکۆم سناپدراگۆن 8cx
ڕام: ٨ گێگابایت
بیرگەی ناوەکی: ٢٥٦ یان ٥١٢ گێگابایت، لەگەڵ توانای زیادکردنی لە ڕێگای Micro SD یەوە بۆ زیاتر لە ١ تێرابایت
باتری: خاڵی بەهێزی لاپتۆپەکەیە، هێزی 43Wh ی هەیە و توانای ٢٣ کاتژمێر لێدانی ڤیدیۆی هەیە.
کامێرا: ٧٢٠ پێکسڵ
ڕەنگەکان: زێڕی، ڕەساسی
دوریەکان: ٣٠٥.٢ × ٢٠٣.٢ × ٦.٢-١١.٨ ملم
کێش: ٩٦ گرام (نایابە)
نرخ: لە ٩٩٩ دۆلارەوە دەست پێ دەکات.

سەرچاوە:TechNews

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

لە نوێترین وەشانی پەبجیدا کۆپتەر بەدیار دەکەوێت

خەڵک-

پلەیر ئەنناونز بەتڵگراوندز (کورت دەکرێتەوە بۆ پەبجی) یارییەکی بڵاوی سەر ھێڵی ئینتەرنێتە لەلایەن کۆمپانیای تێنسێنتەوە، کە کۆمپانیایەکی سەر بە کۆمپانیای بلو ھۆڵی کۆرییە، پەرەی پێ دەدرێت و بڵاو دەکرێتەوە. یارییەکە لە ئاداری ٢٠١٧دە بڵاوکرایەوە لەسەر ئامێری ویندۆز و ئێکس بۆکس. دواتر بۆ ھەردوو سیستەمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید دروستکرا لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٨.

لە نوێترین وەشانی یارییەکەدا کۆپتەر بەدیار دەکەوێتە کە لەڕێی سندوقێکی هاوشێوەی درۆپ و فلێر گەنەوە بۆت دەکرێتەوە کە سندووقەکە هاوکات هەڵگری چەکی ئار بی جی دەبێت کە یاریزانەکان دەتوانن لە ناو یارییەکەدا بەکاری بهێنن و یاخوود چەکی تایبەتی کۆپتەرەکان بەکاربهێنن.

زانیاری زۆر لە بەردەستدا نییە لە بارەی ئەو دۆخەی کە کۆپتەرەکان بۆ زیاد دەکرێت یاخوود یاریزانەکان بتوانن بە دەستی بهێنن و ئەگەری هەیە دۆخێکی تایبەتی بۆ درووست بکرێت و یاریزانان لەوێدا بتوانن یاری پێ بکەن.

ڤیدیۆی تایبەت لە بارەی وەشانە نوێکەی یارییەکەوە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

وادەی فرۆشتنی تابلۆی ژمارە (1-9)ی هەڵەبجە ئاشكراكرا

خەڵ- بەشی هەواڵ

جێگری پارێزگاری هـەڵەبجە وادەی فرۆشتن بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرای تابلۆ تایبـەتییەكانی عیراق ـ هەڵەبجە ئاشكرادەكات.

كاوە شێخ عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئاشكرایكرد، ئـــەمڕۆ چوار شــەمم 21/8/2019 لیژنەی باڵای فرۆشتنی ژمارە نایابەكانی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی پارێزگای هەڵەبجە ڕۆژی فرۆشتنی بەشێوەی ئاشكرا بۆچەند ژمارەیەك دیاریكرد.

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ڕوونیشیكردەوە، لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆدا، كە بەئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی لیژنە و نوێنەری داواكاری گشتی وەك چاودێر بڕیاردرا ڕۆژی 16/9/2019 تابلــۆكانی ژمارە (1- 9) بخرێتە زیادكردنی ئاشــكراو سەرجەم ڕێكارەكان بگیرێتەبەر بەمەبەستی فرۆشتنیان بەپێی یاسای ژمارە 32ی ساڵی 1986 و بانگەواز لە 25/8/2019 تا ڕۆژی 15/9/2019 دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئێستا ئەپی “Google Go” بۆ هەموو جیهان بەردەستە

خەڵک-

مانگی پێشوو ئەپی گووگڵ گۆو ١٠٠ ملیۆن داگرتنی تێپەڕاند لە کۆگای گووگڵ پلەیدا.
پاش ڕێژەیەکی زۆری داگرتن و بەکارهێنان گووگڵ بڕیاریدا بۆ سەرجەم جیهانی بەردەستبخات، جگە لەوەی ئەپەکە بۆ گەڕانی گوگڵ بەکاردێت چەندین تایبەتمەندی شاراوە و ناوازەی گووگڵ لێنزیشی تێدا بەکارهاتووە.

ئەپەکە قەبارەی ٧ مێگابایت دەبێت و بۆ ئەو مۆبایلانەی وەشانیان کۆنە یاخوود بیرگەیان کەمە تەواو گونجاوە، وەشانی پێشکەوتووی ئەپەکە تایبەتەمەندی زیاتری لە خۆگرتووە بە قەبارەی ٨٠ مێگابایت بەردەستە لەگەڵ ئەو مۆبایلانەدا کاردەکات کە وەشانی ئەندرۆید ٥ بەرەو سەرەوەن.

دەتوان لە ڕێی ئەم بەستەرەوە ئەپەکە دابگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان