ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەمریكا هاوكاری كۆچبەران دەبڕێت و ڕەوانەی وڵاتەكانیان دەكاتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

حكومەتی ئەمریكا هاوكاری كۆچبەران دەبڕێت و مۆڵەتی مانەوەیان پێنادات.

ئاژانسی ئانادۆڵ بڵاویكردەوە، كۆشكی سپی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، حكومەتی ئەمریكا هەمواری یاسای كۆچبەران دەكاتەوە و بەپێی هەموارەكە، هاوكاریی حكومەت بۆ كۆچبەرانی كەم دەرامەت دەبڕدرێت و مۆڵەتی مانەوەش بە كۆچبەران نادرێت.

 

ئاشكراشیدەكات، ئەم هەنگاوە وادەكات ئەو كۆچبەرانەی دێنە ئەمریكا لەسەر پێی خۆیان بوەستن و پشت بە هاوكاریی كۆمەڵایەتی دەوڵەت نەبەستن.

ڕوونیشیدەكاتەوە، چیتر دەستەبەری تەندروستی و هاوكاریی خۆراك و شوێنی مانەوە بۆ كۆچبەرانی كەم دەرامەت دەستەبەر ناكرێت لەلایەن دەوڵەتی ئەمریكاوە و مامەڵەی بەهاووڵاتیبوونیش بۆ ئەو كۆچبەرانە ناكرێت كە لەئێستادا مۆڵەتی مانەوەیان هەیە و ئەگەری هەیە بنێردرێنەوە بۆ وڵاتەكانیان.

جیهان

“كشانەوەی ئەمریكا لە ڕێككەوتنی ئەتۆمی، بووەتە هۆكاری سەرەكی ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە”

خەڵك-بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئێران لە نیویۆركەوە ڕایگەیاند، كۆبوونەوەی وڵاتانی بەشدار لە ڕێككەوتنی ئەتۆم ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، لە ئێستادا هەمووان بەو ئەنجامە گەیشتوون كە كشانەوەی ئەمریكا لە ڕێككەوتنی ئەتۆمی ئێران، بووەتە هۆكاری سەرەكی ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە.
وتیشی”مەرجی گەڕانەوەی ئەمریكا بۆ وتووێژەكانی لیژنەی تایبەتی ڕێككەوتنی ئەتۆمی یان وەك ئەندامی میوان، ئەوەیە واز لە تیرۆریزمی ئابووری بهێنێت”.
ئاشكراشیكرد، ئەمریكییەكان ناتوانن درێژە بە تیرۆریزمی ئابووری و زیاتركردنی گوشارەكان لە دژی ئێران بدەن و داوای گەڕانەوەش بكەن بۆ سەر مێزی دانوستان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تەقینەوەیەك لە ئەفغانستان 180 كوژراو و برینداری لێكەوتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
تەقینەوەیەك لە بەردەم نەخۆشخانەی شاری (قلات) لە باشووری ئەفغانستان ڕوویدا و بەهۆیەوە دەیان كەس كوژران و بریندار بوون.

ئاژانسی (ڕۆیتەرز) لە زاری گوڵ ئیسلام سیال، وتەبێژی فەرمانداری پارێزگای زابل بڵاویكردەوە، كە ئەمڕۆ هەینی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە بەردەم نەخۆشخانەیەكی شاری (قلات) لە ناوەندی شارەكە لە باشووری ئەو وڵاتە تەقیوەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی تەقینەوەكە 40 كەس كوژران و 140 كەسیش بریندار بوون.

ئاشكراشی كردووە، دوو لە كوژراوەكان لە هێزە ئەمنییەكان بوون و ئەوانی دیكە هاووڵاتی مەدەنین، كە ژن و منداڵ و نەخۆش و سەردانكەرانی نەخۆشخانەكەی تێدایە و بەوهۆیەوە زۆربەی نەخۆشخانەكە وێران بووە.

دوابەدوای تەقینەوەكەش بزووتنەوەی تاڵیبان بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەكە ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەكردووە، كە لەو تەقینەوەیەدا نووسینگەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی نیشتمانی لە نزیك نەخۆشخانەكە كراوەتە ئامانج.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران ئاستی هۆشداری لە دامەزراوە نەوتییەكان بەرزكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
جێگری سەرۆكی كۆمپانیای (بارس) بۆ پتڕۆكیمیایی لە باشووری ئێران ئاستی هۆشداری لە دامەزراوە نەوتی و پترۆكیمیاییەكان بەرزدەكاتەوە و دامەزراوە فریاگوزارییەكان دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

محەمەد ڕەزا سمێعی، جێگری سەرۆكی كۆمپانیای (بارس) بۆ پتڕۆكیمیایی لە نامەیەكدا بۆ دامەزراوەكانی ئیدارەی قەیرانەكان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاگركەوتنەوە و شارەزایان بڕیاری دیاری كردنی بەرزترین ئاستی هۆشداری داوە لە كارگەكانی نەوت و پترۆكیمیایی لە ناوچەكانی عسلویە و بەندەر كەنغان لە پارێزگای بوشەهر لە باشووری وڵات.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو هۆشداری و حاڵەتی خۆپارێزییە دوای ئەوە هات، كە زانیاری و ڕاسپاردەیان پێ‌ دراوە لەلایەن دامەزراوەی بەرگری شارستانی ئێرانی و سەرۆكی ئاسایشی كۆمپانیای نیشتمانی پترۆكیمیایی.

جەختیشی كردۆتەوە، كە ئاستی مەترسییەكان بۆ پلەی (پرتەقاڵی) بەرزكراوەتەوە بۆ ئامادەكاری بەهاناوەچوون لە حاڵەتی لەناكاو و كارەسات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان