ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

زێدان هێشتا بە کڕینی نایمار قایل نییە و کەیسی پۆگبا و شوێنگرەوەکانی دانەخستووە !

خەڵک سپۆرت

زینەدین زێدانی فەرەنسی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید، پێی وایە گواستنەوەی نایمار دا سیلڤا بۆ پێکهاتەکەی زیانی لە سودەکانی زیاترە و تا ئەم ساتەش هیوای بەگواستنەوەی پۆل پۆگبا، یاخود یەکێک لە شوێنگرەوەکانیەتی.

پۆرتاڵی “دیاریۆ گۆڵ”ی ئیسپانی لەڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە، لەگەڵ ئەوەدا کە دەرگای گواستنەوەکان لە خولی ئینگلتەرا داخراون و ئەگەرەکانی گواستنەوەی پۆل پۆگبای فەرەنسی بە سفر یەکسانبووەتەوە، بەڵام هێشتا زێدان کۆڵی نەداوە و هیوای بەوەیە لە گواستنەوەکانی زستانە، یاخود هاوینی داهاتوو داواکاریەکەی جێبەجێ بکرێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی بە هەڵوێستی ڕاهێنەرەکە کردووە و دووپاتی کردۆتەوە، فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانە و ئەنجومەنی ئیدارەی مێرەنگی لە ئاستی پێکهاتەی سەردەمی نوێی زیزۆ قایل نین، بەڵام ڕاهێنەرەکە پێی وایە لەداهاتوودا ئیدین هازارد لە پێگەکەی باڵی هێرشبەریدا هاوشێوەی کریستیانۆ جێگەی خۆی بەباشترین شێوە دەکاتەوە و ئەگەر نایمار پەیوەندیان پێوە بکات ئەوا بارودۆخەکە لەڕووی تاکتیکیەوە گۆڕانکاری نەرێنی دروست دەکات.

دیاریۆ گۆڵ نوسیویەتی، هێشتا زێدان پێی وایە پۆگبا لە گواستنەوەکانی داهاتوودا ئەگەری گواستنەوەی هەیە و سودی گەورەش بە پێکهاتەکەی دەگەیەنێت، بەڵکو لە نایمار باشتر دەتوانێت ئامانجە گەورەکانی ڕیاڵ مەدرید بپێکێت، لەبەرامبەردا پێرێز و نوێنەرانی یانەی شاهانە هەوڵەکانیان بە ئاڕاستەی ڤان دی بێکی هۆڵەندی چڕکردۆتەوە و بەهیوان بتوانن لەدەرەوەی خواستی زێدان ئەو یاریزانە هۆڵەندیە دابین بکەن.

جیهانی

 (گرانبەهاترین بۆندەکانی تۆپی پێ) ڕێکەوتنی بارسا و ئەتلەتی گریزمانی کردە سێیەم گرانبەهاترین یاریزان !

خەڵک سپۆرت

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە کۆتا ڕێکەوتنی لەگەڵ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید سەبارەت بە بۆندی ئیمزاکراوی ئەنتوان گریزمان ئەنجامدا و بەهۆی ئەو ڕێکەوتنەوە ڕیزبەندی گرانبەهاترین یاریزانانی جیهان گۆڕانکاری بەسەردا هات.

پاش ئەوەی سەرۆکایەتی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی بڕیاریدا بەهۆی کەلێنێکی یاساییەوە سکاڵا لەسەر یانەی بەرشلۆنە سەبارەت بە کڕینی ئەنتوان گریزمان تۆمار بکات، ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە توانیان بەشێوەی ڕاوێژ و بە پێشکەشکردنی زیادەی بڕی (١٥ ملیۆن یورۆ) کۆتایی بە سکاڵا و ڕەخنەکانی ئەو یانە مەدریدیە بهێنن، بەو شێوەیەش نرخی یاریزانەکە لە (١٢٠ ملیۆن)وە بۆ (١٣٥ ملیۆن) بەزبووەوە.

ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، ئەگەر بێتو بڕی (١٣٥ ملیۆن یورۆ)ی نرخی نوێی بۆندی کەڵەشێرە فەرەنسیەکە لەنێو سەرجەم بۆندە ئیمزاکراوەکانی تردا هەژمار بکەین، ئەوا یاریزانەکە دەبێتە سێیەم گرانبەهاترین یاریزان لە مێژووی تۆپی پێدا (بەشێوەی کاش).

ئەمەش ڕیزبەندی گرانبەهاترین ئەو بۆندانەن کە تائێستا ئیمزاکراون:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمشەوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا (چوارشەممە)

خەڵک سپۆرت

ئەمڕۆ ململانێی یانەکانی ئەوروپا لەچوارچێوەی یارییەکانی گەڕی سێیەم لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگ بەردەوامی دەبێت، چەندین یاریی بەهێز ئەنجام دەدرێن کە گرنگترینیان ئەمانەن:

لایپزیگ – زینیت سانت پترسبۆرگ (٧:٥٥)

ئەیاکس ئەمستەردام – چێڵسی (٧:٥٥)

سلاڤیا پراگ – بەرشلۆنە (١٠:٠٠)

ئینتەرمیلان – دۆرتمۆند (١٠:٠٠)

جینک – لیڤەرپوڵ (١٠:٠٠)

ڕیدبول سالزبۆرگ – ناپۆلی (١٠:٠٠)

لیل – ڤالێنسیا (١٠:٠٠)

بەنفیکا – لیۆن (١٠:٠٠)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

سەرکردە باڵاکانی کەتەلۆنیا گواردیۆلا بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەت کاندید دەکەن !

خەڵک سپۆرت

سەرکردە ناودار و کاریگەرەکانی هەرێمی کەتەلۆنیای سەر بە وڵاتی ئیسپانیا ناوی پیپ گواردیۆلایان بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەتی هەرێمەکە کاندید کردووە.

ماوەیەکە بارودۆخی سیاسی لە هەرێمی کەتەلۆنیا بەرەو ئاڵۆزی ڕۆشتووە و پێکدادان لەنێوان خۆپشاندەران و پۆلیسی ئیسپانیا دروست بووە، چاوەڕوانیش دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دووبارە خۆپشاندانی بەرفراوان ئەنجام بدرێت، هەموو ئەمانەش پاش ئەوە هات کە دادگای باڵای ئیسپانیا بەهۆی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەوە سزای زیندانیکردنیان بەسەر سەرکردەکانی ئەو هەرێمەدا سەپاند.

بەپێی سەرچاوەکان، سەرکردەکانی هەرێمی کەتەلۆنیا دەیانەوێت لەڕێگەی کاندیدکردنی کەسایەتیەکی جیهانی بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەت سوربونی خۆیان لەسەر مافەکانیان دووپات بکەنەوە.

پێری ئاراگۆنێس وەزیری ئابوری و جێگری سەرۆکی هەرێمی کەتەلۆنیا بە “ئیل مۆندۆ”ی ڕاگەیاندووە :” سەرکردە ناودار و کاریگەرەکان لە نمونەی ئارسەر ماس و کارلیس پۆیگدمێنت و چەندین کەسایەتی سەرمایەداری هەرێمی کەتەلۆنیا پێشنیاریان کردووە، لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی هەرێمی کەتەلۆنیا، پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی وەک سەرۆکی حکەمەتی هەرێم کاندید بکرێت”.

سەرچاوەکە جەخت دەکاتەوە، سەرکردەکانی کاتالان هیچ پرس و ڕایان بە گواردیۆلا نەکردووە، چونکە دەزانن ڕاهێنەرە ناودارەکە کەسایەتیەکی جوداخوازە و هەمیشە داکۆکیکار بووە لە مافەکانی خەڵکی کەتەلۆنیا و بە ئاشکرا ڕاوبۆچونی خۆیی دەربڕیوە، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا خاوەنی ناوێکی زەنگۆڵەدارە و هەمووان پێیان وایە کاریگەری جیهانی لەسەر دۆخەکە دروست دەکات، کە دواتر ڕەنگە کاردانەوەی بەهێز دروست بکات.

ئیل موندۆ نوسیویەتی، تاکە کێشەی سەرکردەکانی کەتەلۆنیا ئەوەیە کە گواردیۆلا لە بواری وەرزشدا لە ترۆپکی تواناکانیدایە و ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزییە، بەنیازیش نییە تا کۆتایی وەرزی داهاتوو بۆ هیچ چالاکییەکی سیاسی دەستبەرداری پۆستەکەی بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان