ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

ئەندازیاری گواستنەوەی نایمار و پیاوی (٢٢٢ ملیۆنەکە) لە ئۆفیسەکانی “کامپ نو” دەرکەوتەوە !

خەڵک سپۆرت

گواستنەوەی نایمار لە یانەی پاریس سانت جێرمانی فەرەنسیەوە بۆ یەکێک لە یانە زەبەلاحەکانی ئیسپانیا گەیشتۆتە ئاستێکی باڵاتر و یەکێک لە ئەندازیارەکانی گواستنەوەی لە بەرشلۆنەوە بۆ پاریس لە شاری بەرشلۆنە دەرکەوتۆتەوە.

پۆرتاڵی “ئۆکەی دیاریۆ”ی ئیسپانی لەسەرچاوەکانیەوە ئاشکرای کردووە، دوێنێ خوان دی دیۆس کریسپۆی پارێزەر لە ئۆفیسەکانی یاریگای “کامپ نو”ی تایبەت بە یانەی بەرشلۆنە بینراوە، ئەم کەسایەتیە پارێزەرێکی یاسایی ناودارە و وەک ڕێنیشاندەری نایمار و بریکاری یەکێتیەکانی تۆپی پێی ئەوروپا و جیهان کاردەکات.

بەپێی سەرچاوەکە، خوان کریسپۆ ئەو پارێزەرەیە کە چیکی ئیمزاکراوی ناسڕ خلێفی بەبڕی ٢٢٢ ملیۆن یورۆ تایبەت بە گواستنەوەی نایماری لە یانەی پاریس سانت جێرمانەوە دەست ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە خستووە، هەندێک لە شارەزایانی بواری گواستنەوەکان پێیان وایە ئەم کەسایەتیە نادیارە ئەندازیاری گواستنەوەکانی “نێی” بووە لە سانتۆسەوە بۆ بارسا و دواتریش لە بارساوە بۆ پاریس.

لەم کاتەدا دەرکەوتنی خوان کریسپۆ لە بەرشلۆنە و لە نوسینگەکانی ئەو یانەیە دەریدەخات، کە دووبارە گەڕانەوەی یاریزانەکەی سیلیساو بۆ ڕیزەکانی بارسا ئەگەرێکی بەهێزە و هەندێک لەسەرچاوەکان وەک بەڵگەی یەکلاکەرەوە ئاماژەیان پێکردووە.

جیهانی

پێکهاتەی ئەو (١١) یاریزانە گرانبەهایەی بواری تۆپی پی کە لە وازهێنان نزیک دەبنەوە

خەڵک سپۆرت

بواری تۆپی پێ لەسەردەمی نوێدا لەڕووی تەمەنەوە بەرەوپێشچونی بەخۆیەوە بینیوە و ئەو یاریزانانەی تەمەنیان لەسەرو (٣٠) ساڵەوەیە بەرەو وازهێنان هەنگاو دەنێن.

لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانیدا هاتووە، لەگەڵ تێپەڕینی چەند وەرزی داهاتوودا پێکهاتەیەک لە یاریزانە گرانبەهاکان بەهۆی هەڵچونیان بەتەمەن لە وازهێنان نزیک دەبنەوە، دیارترین ئەو یاریزانانەش لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندوی یانەی بەرشلۆنە و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی پورتوگالی یانەی یوڤانتۆسن.

سەرەڕای ئەوەی لە پێکهاتەکەدا ناوی سێرجیۆ ڕامۆس و لوکا مۆدریچ نەهاتووە، بەڵام دەستەیەک لە ئەستێرە گرانبەها ناودارەکان ئاماژەیان پێکراوە کە تا ئەم ساتەش بە (نرخ بەرزەکان) ناودەبرێن.

گۆڵپارێز

هوگۆ لۆریس (تۆتنهام): ٢٥ ملیۆن یورۆ

بەرگری

تۆبی ئاڵدەروێڕڵد (تۆتنهام): ٤٠ ملیۆن

جۆردی ئەلبا (بەرشلۆنە): ٥٠ ملیۆن

سیزار ئازپیلیکوێتا (چێڵسی): ٣٥ ملیۆن

ماتس هومێڵس (دۆرتمۆند): ٣٥ ملیۆن

ناوەند

سێرجیۆ بۆسکێتس (بەرشلۆنە): ٥٠ ملیۆن

ئیڤان ڕاکیتیچ (بەرشلۆنە): ٣٥ ملیۆن

مارکۆ ڕۆیس (دۆرتمۆند): ٥٠ ملیۆن

هێرشبەر

لیۆنێل مێسی (بەرشلۆنە): ١٥٠ ملیۆن

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (یوڤانتۆس): ٩٠ ملیۆن

پیێر ئیمیریک ئۆبامیانگ (ئارسیناڵ): ٧٠ ملیۆن

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

 (ڕیاڵ مەدرید دەیەمە) ڕیزبەندی ئەو یانانەی خاوەنی بەهێزترین هێڵی هێرشبەرن لە ئەوروپا

خەڵک سپۆرت

لەم وەرزەدا خولە ناوخۆییەکانی وڵاتانی ئەوروپا بەنێوەندی ڕێژەی حەوت جەولەیان بۆ هەر خولێک تێپەڕاندووە و تا ئێستا یانەی مانچستەر سیتی خاوەنی بەهێزترین هێڵی هێرشبەرییە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی “سپۆرت ٣٦٠”، لەم وەرزەدا یانەی مانچستەر سیتی سەرباری لەدەستدانی لوتکەی خولی ئینگلیزی و بە جیاوازی هەشت خاڵ کەوتنە دوای یانەی لیڤەرپوڵ، بەڵام هێشتا لە لوتکەی ڕیزبەندی ئەو یانانەدایە کە خاوەنی بەهێزترین هێڵی هێرشبەرن.

کوڕانی سیتی لەم وەرزەدا و لەکۆی هەشت جەولە توانیویانە ٢٧ گۆڵ تۆمار بکەن کە ئەوەش بەرزترین ڕێژەی تۆماری گۆڵە لەنێو سەرجەم یانەکانی کیشوەری ئەوروپا (پێنج خولە گەورەکە)، بەو ڕێژەیەشەوە بەسەر یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیدا سەرکەوتون، سەیریش لەوەدایە یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی سەرەڕای ئەوەی لە لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگادایە، بەڵام لەم ڕیزبەندیەدا دەکەوێتە پلەی دەیەمەوە.

ڕیزبەندی ئەو یانانەی خاوەنی بەهێزترین هێڵی هێرشبەرن (تائێستا):

  • مانچستەر سیتی ٢٧ گۆڵ بەنێوەندی ڕێژەی ٣.٤ گۆڵ لەهەر یارییەکدا
  • بایرن میونشن ٢٠ گۆڵ، بە نێوەندی ڕێژەی ٢.٩ گۆڵ
  • بوروسیا دۆرتمۆند ١٩ گۆڵ، بەنێوندی ڕێژەی ٢.٧ گۆڵ
  • ئاتالانتا ١٨ گۆڵ بەنێوەندی ڕێژەی ٢.٦ گۆڵ
  • بەرشلۆنە ٢٠ گۆڵ، بەنێوەندی ڕێژەی ٢.٥ گۆڵ
  • لیڤەرپوڵ ٢٠ گۆڵ، بەنێوەندی ڕێژەی ٢.٥ گۆڵ
  • چێڵسی ١٨ گۆڵ، بەنێوەندی ڕێژەی ٢.٣ گۆڵ
  • فرایبۆرگ ١٥ گۆڵ، بەنێوەندی ڕێژەی ٢.٢ گۆڵ
  • بوروسیا مونشنگلادباخ ١٥ گۆڵ، بەنێوەندی ڕێژەی ٢.٢ گۆڵ
  • ڕیاڵ مەدرید ١٦ گۆڵ، بەنێوەندی ڕێژەی دوو گۆڵ
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ڕیزبەندی گۆڵکارانی ئەوروپا بۆ ساڵی ٢٠١٩: مێسی دووەمە و کریستیانۆ لە لیستەکەدا نییە !

خەڵک سپۆرت

ململانێی گۆڵکارانی یانەکانی ئەوروپا بۆ خەڵاتی گۆڵکاری ساڵ بەردەوامە و تا ئەم ساتە ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی پۆڵەندی هێرشبەری یانەی بایرن میونشن لە پلەی یەکەمدایە.

بەپێی داتا بەدەستهاتووەکان لە ماڵپەڕی “سپۆرت ٣٦٠”وە، لە ساڵی ٢٠١٩دا ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی پۆڵەندی توانیویەتی ٣٣ گۆڵ تۆمار بکات، کە ١٥ گۆڵی لە وەرزی نوێ و ١٨ی لە وەرزی ڕابردوو تۆمارکراون، لەبەرامبەردا لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندوی یانەی بەرشلۆنە بە تۆماری ٣١ گۆڵەوە کەوتووەتە پلەی دووەمەوە، هۆکاری ئەم دواکەوتنەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لەسەرەتای ئەم وەرزەدا بەهۆی پێکانەوە تەواوی یارییەکانی خولی ناوخۆی ئیسپانیا “لالیگا”ی لەدەستداو و پاش گەڕانەوەش لە دوو ڕووبەڕوبونەوەدا تەنها گۆڵێکی تۆمار کردووە.

سەیرو سەمەرەی ڕیزبەندی گۆڵکارانی ساڵی ٢٠١٩ لەوەدایە، کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی یانەی یوڤانتۆس بەهیچ شێوەیەک لە (١٠) باشترینەکەدا نییە، بەوپێیەی یاریزانە ئەفسانەییەکە لە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بۆ یوڤانتۆس هەنگاوی ناوە و لەو ماوەیەشدا تەنها ١٦ گۆڵی تۆمار کردووە.

ڕیزبەندی گۆڵکاری ساڵ (٢٠١٩) تا ئێساتا بەم شێوەیەیە:

  • ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی ٣٣ گۆڵ
  • لیۆنێل مێسی ٣١ گۆڵ
  • سێرجیۆ ئەگوێرۆ ٢٦ گۆڵ
  • کەریم بنزیمە ٢٥ گۆڵ
  • کیلیان مباپێ ٢٤ گۆڵ
  • ئیمیریک ئۆبامیانگ ٢٤ گۆڵ
  • برونۆ فێرناندێز ٢٤ گۆڵ
  • دوڤان زاباتا ٢٣ گۆڵ
  • سادیۆ مانێ ٢٣ گۆڵ
  • ڕەحیم ستێرلینگ ٢٢ گۆڵ
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان