ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

دوای جەژن بەڕێدەكەوێت
شاندی هەرێم لە بەغدا ئەم دۆسێیانە تاوتوێ‌ دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە دوای پشووەكانی جەژن، شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان، بەرەو بەغدا بەڕێدەكەوێت.

میدیاكانی عیراق، لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویانكردەوە”شاندەكەی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا، بودجەی دارایی ساڵی 2020 و دۆسێی نەوت و ڕەوشی ئەمنی ناوچە كێشەلەسەرەكان تاوتوێ‌ دەكات”.

بە وتەی سەرچاوەكە”هەردوو حكومەتی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان، نیازپاكیان هەیە بۆ چارەسەركردنی تەواوی كێشەهەڵپەسێردراوەكان، و بۆ مەبەستی یەكلاكردنەوەی ناكۆكییەكانیش، چەند لیژنەیەك پێكهێناوە”.

سەرچاوەكە دەڵێت”شاندەكە هەماهەنگی نێوان سوپا و پێشمەرگە تاوتوێ‌ دەكات لەپێناو ڕێگرتن لە دزەكردنی تیرۆریستان و بە تایبەتیش لە ناوچە كێشەلەسەرەكان”، ئاماژەی بەو كەشە ئەرێنییەش كردووە كە باڵی بەسەر كۆبوونەوەی پێشووی نێوان هەردوو حكومەتی فیدراڵ و هەرێمدا كێشابوو بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان.

کوردستان

سلێمانی.. تەقە لە هاووڵاتییەك كرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی پۆلیسی سلبێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەگەڕەكی بەختیاری شاری سلێمانی دەستڕێژی گوللـە لەهاووڵاتییەك كراوە و بەهۆیەوە بریندار بووە.

نەقیب سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دەستڕێژی گوللــە لە هاووڵاتییەك كراوە و بەسەختی برینداربووە.

ئاماژەی بەوەشدا، ڕووداوەكە لەگەڕەكی بەختیاری بووە و بریندارەكە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراوە.

هەروەك، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕوونیكردەوە، لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە بەردەوامە و هیچ كەسێك لەسەر ئەنجامدانی ئەو تاوانە دەستگیرنەكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

كەركوك.. بەتۆمەتی گەندەڵی قائیمقام دەستگیر كرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەسەر سكاڵای فەرمانگەیەك قائیمقامی قەزای ناوەندی كەركوك دەستگیركرا.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە لەسەر سكاڵایەكی فەرمانگەی وەرزش و لاوانی عیراقی لە كەركوك، فەلاح یایجەلی قائیمقامی ئەو شارە بەتۆمەتی گەندەڵی لەلایەن دەستەی دەستپاكییەوە دەستگیركرا.

بە پێی هەواڵی میدیا عیراقییەكان، فەلاح یایجەلی قائیمقامی قەزای ناوەندی كەركوك ئامادە نەبووە كۆمەڵێك دوكان و خانووی زیادەرۆ لەگۆڕەپانی ئاهەنگەكانی شاری كەركوك تێكبدات كە خاوەنداریەتی زەویەكەی بۆ وەزارەتی وەرزش و لاوانی عیراقی دەگەڕێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لیژنەی باڵای دانوستانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لیژنەی باڵای دانوستانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی كۆبووەوە و چەند بڕیارێكی دەركرد.

میدیای فەڕمی یەكێتی بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە سلێمانی لیژنەی باڵای دانوستانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووەوە بۆ گفتوگۆكردن و ھەڵسەنگاندنی دۆخی سیاسی ھەرێم و عیراق و ناوچەكە.

بەپێی هەواڵەكە، لەكۆبوونەوەكەدا بە وردی تاووتوێی ڕاسپاردە و بڕیارەكانی مەكتەبی سیاسی كرا و لەژێر ئەو ڕۆشناییە چەند بڕیارێك لەبەرژەوەندی باڵای كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان