ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

كەشناسی، وادەی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما ئاشكرا دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كۆتاییهاتنی پلەكانی گەرمای ڕاگەیاند.

كەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە ئەنجامی لاوازبوونی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمی ساڵانە لەسەر هەرێمی كوردستان، پێشبینی دەكرێت پلەكانی گەرما نزمبوونەوەیەكی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت.

ئاشكراشیدەكات، لە ڕۆژانی هەینی و شەممەی داهاتوو، پلەكانی گەرما دادەبەزن بەجۆرێك زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لەنێوان 3 بۆ 5 پلە نزم دەبێتەوە.

ژینگە

كەشناسی ڕاپۆرتێكی لەسەر دۆخی كەشوهەوا بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی هەرێم ساماڵی تەواو دەبێت و پلەكانی گەرما لەنێوان 40 پلە بۆ 42 پلەدا دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ هەینی 23-8-2019 خشتەی كەش و هەوای شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و بەپێی خشتەكە، ئاسمانی شارەكانی هەرێم ساماڵی تەواو دەبێت و پلەی گەرمای پارێزگای هەولێر بەرزترین 42 پلە و نزمترینی 23 پلە دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، لە پارێزگای سلێمانی پلەی گەرما بەرزترین 40 پلە و نزمترین 24 پلە تۆمار دەكات، هەروەها لە پارێزگای كەركوك 42 بە 27 پلە تۆمار دەكات و لە پارێزگای دهۆك-یش 40 پلە بە 23 پلە تۆمار دەكات.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، خێرایی با لە نێوان 10 بۆ 20 كم دەبێت لە كاتژمێرێكدا و مەودای بینین لەنێوان 8 بۆ 10 كم دەبێت.

وێنەی ‏بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان‏.وێنەی ‏بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان‏.وێنەی ‏بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان‏.وێنەی ‏بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان‏.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

سزای ڕاوكردنی پڵنگ و چەند جۆرێكی ئاژەڵ لە هەرێمی كوردستان دیاری كرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان لیستێكی سەرپێچی بڵاودەكاتەوە و بڕیار دەدات هەر كەسێك ئەو ئاژەڵانە لە سروشتی كوردستان ڕاو بكات بە بڕێك پارە سزا دەدرێت، بە پێی لیستەكەش لە 100 هەزارەوە تا 10 ملیۆن دیناری تێدایە.

دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە ڕایگەیاندووە، هەر كەسێك پڵنگ ڕاو بكات 10 ملیۆن دینار سزای پێبژاردنی بۆ دەكرێت و ورچی قاوەیی و ورچی ڕەشیش بەهەمانشێوە دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، ڕاوكردنی سمۆرە بڕی 100 هەزار و سیخور 200 هەزار و ڕێوی 300 هەزار و بەراز 500 هەزار دیناری سزای بۆ دیاری كراوە.

لیسی ئاژەڵەكان و بڕی سەرپێچییەكان:
پڵنگ 10 ملیۆن دینار
تاژ پڵنگ 10 ملیۆن دینار
ورچی قاوەیی 10 ملیۆن دینار
وورچی ڕەش 10 ملیۆن دینار
ئاسك 10 ملیۆن دینار
مامز 10 ملیۆن دینار
مەڕ و بزنی كێوی 10 ملیۆن دینار
كەڵە و بزنی كێوی 10 ملیۆن دینار
بەراز 500 هەزار دینار
ڕێوی 300 هەزار دینار
سیخوڕ 200 هەزار دینار
سمۆرە 100 هەزار دینار

وێنەی ‏دەستەی ژینگە‏.

وێنەی ‏دەستەی ژینگە‏.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

شارەوانی هەڵەبجە؛ ناشنی نەمام دەكاتە پێش مەرجی پێدانی مۆڵەتی دروستكردنی خانوو

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە ناشتنی نەمام لە بەردەم  دەكاتە پێش مەرجی پێدانی مۆڵەتی دروستكردنی خانووی هاووڵاتیان ، دەشڵێت،”هەر هاووڵاتیەك پابەند نەبێت پێوەی توشی بەرپرسیارێتی دەبێت”.

كوێستان ئەكرەم ، سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە لە ئاگاداریەكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە ڕایگەیاندووە، بۆ زیاتر پاراستنی ژینگە بڕیارماندا بە چاندنی نەمام ، پێش وەرگرتنی مۆڵەتی دروستكردنی خانوو لەلایەن هاووڵاتیانەوە .

ڕاشیگەیاندووە، بۆ ئەو مەبەستە ئاگادارى هاووڵاتیان دەكەین،  هەر كەسێك خانوو دروست بكات، پێویستە پێش وەرگرتنی مۆڵەتی ڕاكێشان بۆ هاوبەشی ئاو و كارەبا دوو نەمام لەجۆری (توو) لەبەردەم ماڵەكەیدا بنێژێت، بەپێچەوانە خۆی بەرپرسیار دەبێت .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان