ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

وەزیری بەرگری بەریتانیا ژنانی وڵاتەكەی توڕە دەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری بەرگری بەریتانیا، لە دوای بڵاوكردنەوەی تویتێك كە لەسەر تۆڕی كۆمەلایەتی (تویتەر) بڵاویكردەوە، مشتومڕێكی فراوان دروست دەكات.

جۆنی ميرسر، وەزیری بەرگری بەریتانیا لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) نوسیویەتی:”هەموو ئەو ژنە داوێنپاكانەی لە ژیاندا چاوی پێكەوتوون، كەوتوونەتە داوی خۆشەویستییەوە”.

ڕۆژنامەی (دەیڵی مەیڵ)ی بەریتانی لای خۆیەوە لە ڕاپۆرتێكیدا ئاماژەی بە تویتەكەی ميرسر كردووە كە بووەتە مایەی توڕەكردنی زۆرێك لە ژنان.

ڕۆژنامەكە ئاماژەی بە تویتی یەكێك لەو ژنانە كردووە كە دەڵێت:”من ژنێكی داوێنپاكم، بەڵام تۆ وەك نمونەیەكی خراپ دەبینم لەنێوان ئەوانەی سەرسامن بەخۆیان، و متمانەی كەمیان بەخۆیان هەیە،  لەوانەی كە وایان كردووە لە ژیاندا هیوابڕاوبم”.

ژنێكی تر نوسیویەتی:”لەوبڕوایەدام مەبەستی ئەوەبێت كە لە ژیانیدا چاوی بە ژنێكی داوێنپاك نەكەوتبێت”.

ژنێكی تر وەك ڕۆژنامەكە تویتەكەی بڵاوكردووەتەوە نوسیویەتی:”سڵاو، نایشارمەوە لێت جۆنی، تۆ ئەو مێردمنداڵەم دێنیتەوە یاد كە پڕە لە درۆ”.

 

جیهان

بەڕێژەى لەسەدا 20.3ی توشبووانى کۆرۆنا لەجیهاندا چاکبوونەوە


خەڵک – بەشی هەواڵ

بەپێی نوێترین ئامار، نزیکی ٢٢٧ هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەجیهاندا چاکبوونەتەوە.
بەپێی نوێترین ئاماری نەخشەی گووگڵ کە پشت دەبەستێت بەداتاکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، لەسەرەتای بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا تاکو ئێستا نزیکی ملیۆنێک و ١١٩ هەزار کەس تووشی کۆرۆنای نوێ بوون.
هەر بەپێی ئەو ئامارە، لەوماوەیەدا ٢٢٦ هەزار و ٧٦٩ کەس چاکبوونەوە،واتە بەڕێژەى لەسەدا 20.3ی تووشبووان چاکبوونەتەوە، کە لەبەرامبەردا نزیکی ٥٩ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، واتە بەڕێژەى لەسەدا 5.3ی توشبووان گیانیان لەدەستداوە.
لەهەرێمی کوردستانیش تاکو ئێستا ٢١٤ کەس تووشی ئەم ڤایرۆسە نوێیە بوون، کە بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و لەبەرامبەردا ٦٢ کەس چاکبوونەتەوە.
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە ئەمریكا، بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە 240 هەزار كەس گیان لەدەست دەدەن


خەڵك-بەشی هەواڵ

لە ئەمریكا لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، 1480 تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە و كۆی گشتی گیانلەدەستدان لەو وڵاتە بۆ 7 هەزار و 406 بەرزبووەتەوە.

ئەمریكا كە لە ڕیزبەندیی یەكەمدایە لەسەر ئاستی جیهان لە ڕووی ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕۆژانە ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە ڕوو لە هەڵكشان دەكات.

بە گوێرەی دوایین ئامار كە لەلایەن زانكۆی جۆنز هۆپكینزەوە بڵاوكراوەتەوە، ژمارەی تووشبووان بۆ ٢77 هەزار و 475 كەس بەرزبووەتەوە و حەوت هەزار و 402 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئەو ئامارانەی لە ئەمریكاوە ئاشكرا دەكرێن، پێشبینی دەكرێت تەنها لە ئەمریكا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە 100 بۆ 240 هەزار كەس گیان لەدەست بدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت بەرز بووەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بۆ ئەمڕۆ شەممە 4-4-2020 بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ هەر بەرمیلێك چەند دۆلارێك بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

میدیاكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 34 دۆلار و 83 سەنت مامەڵەی پێوە كراوەو هەروەها بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش 28 دۆلار و 97 سەنت مامەڵەی پێوە كراوە.

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووەتە هۆی كەمكردنەوەی هاتوچۆی زەمینی و ئاسمانی و سستكردنی كەرتی پیشەسازی و بازرگانی ئەمەش بووەتە هۆی دابەزینێكی بەرچاو لە نرخی نەوتدا و دابەزنی نرخی نەوتیش دەگەڕێتەوە بۆ ڕێكنەكەوتنی‌ ڕوسیا و سعودیە لەسەر كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان بەو پێیەی ئەو دوو وڵاتە لە دوای ئەمریكا گەورەترین بەرهەمهێنەری‌ نەوتن لە جیهاندا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان