ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

كەشتییەكی جەنگی بەریتانیا بەرەو كەنداو بەڕێكەوت


خەڵك- بەشی هەواڵ
كەشتی جەنگی (كەنت)ی بەریتانی لە بەندەری بۆرتسمۆت بەرەو ناوچەی كەنداو بەڕێكەوت، تا بچێتە پاڵ ئەو تیمە ئەمنییەی لەلایەن ئەمریكاوە سەركردایەتی دەكرێت بۆ پاراستنی كەشتییە بازرگانییەكان.

بەپێی میدیاكانی بەریتانیا، كەشتی جەنگی (كەنت) جێگەی كەشتی (دونكان) دەگرێتەوە كە ئەركەكانی لە نۆكەندی هورمز بەجێدەگەیەنێت، وتەبێژی هێزی دەریایی شاهانەی بەریتانیاش ڕایگەیاند”وابڕیارە كەشتییەكە لەگەڵ هاوبەشە ئەمریكاییەكان لە چوارچێوەی میكانیزمی نێودەوڵەتی نوێ‌ بۆ پاراستنی ئاسایشی دەریاوانی كاربكات”.

ئەو بەرپرسەی بەریتانیا دەڵێت”كەشتییەكەیان كار بۆ زامنكردنی ئاسایشی دەریاوانی دەكات لە ناوچەكە، بە ئەركی بنبڕكردنی تیرۆر و قاچاخچێتی، وێڕای پاسەوانیكردن و پاراستنی ئەو كەشتییانەی بە ئاڵای بەریتانیاوە، لە نۆكەندی هورمز دەپەڕنەوە”.

 

جیهان

تەندروستی جیهانی، هۆشداری دەدات لە هەڵگرتنی پلانی كەرەنتیەكردنی هاووڵاتیان


 

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەداتە وڵاتان كە لە هەڵگرتنی كەرەنتیە پەلە نەكەن، چونكە لە ئەگەری پەلەكردن لەو بابەتە كاریگەری بەهێزی دەبێت لەسەر داڕووخانی ئابووری و دواتر ژمارەی تووشبوانیش بە ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر دەبن.

ئاژانسی ئیرنا بڵاویكردەوە، تیدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، هەموومان لە كاریگەرییە كۆمەڵایەتی و ئابوورییەكانی ئەم ڤایرۆسە تێدەگین، بەڵام باشترین ڕێگا بۆ كۆتاییهێنان و كەمكردنەوەی كاریگەری ئابووری و شكستپێهێنانی ڤایرۆسەكە، كەرەنتینەكردنە.

ناوبراو داوای لە وڵاتان كرد، بەرنامەی هاوكاری و بیمەكردنی تەندروستی بۆ هاووڵاتیانیان دابین بكەن و یارمەتی پزیشكی بخەنە پێش بابەتە ئابووریی و داراییەكانیان.

ئاشكراشیكرد، ئەگەر هاووڵاتیان بەهۆی نەبوونی خۆیان لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان بەدوور بگرن، جگە لەوەی زیان بە خۆیان دەگەیەنن، وا دەكەن كۆنتڕۆڵی كۆرۆنا لەدەست بچێت.

ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر لە ملیۆنێك هاووڵاتی تووشی بوون لە جیهاندا و زیاتر لە 50 هەزار كەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، زۆینەی وڵاتان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەكەش بەرنامەی كەرەنتینەیان جێبەجێكردووە كە دەبێتە هۆی ڕاوەستانی تەشەنەكردنی ڤایرۆسەكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەڕێژەى لەسەدا 20.3ی توشبووانى کۆرۆنا لەجیهاندا چاکبوونەوە


خەڵک – بەشی هەواڵ

بەپێی نوێترین ئامار، نزیکی ٢٢٧ هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەجیهاندا چاکبوونەتەوە.
بەپێی نوێترین ئاماری نەخشەی گووگڵ کە پشت دەبەستێت بەداتاکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، لەسەرەتای بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا تاکو ئێستا نزیکی ملیۆنێک و ١١٩ هەزار کەس تووشی کۆرۆنای نوێ بوون.
هەر بەپێی ئەو ئامارە، لەوماوەیەدا ٢٢٦ هەزار و ٧٦٩ کەس چاکبوونەوە،واتە بەڕێژەى لەسەدا 20.3ی تووشبووان چاکبوونەتەوە، کە لەبەرامبەردا نزیکی ٥٩ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، واتە بەڕێژەى لەسەدا 5.3ی توشبووان گیانیان لەدەستداوە.
لەهەرێمی کوردستانیش تاکو ئێستا ٢١٤ کەس تووشی ئەم ڤایرۆسە نوێیە بوون، کە بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و لەبەرامبەردا ٦٢ کەس چاکبوونەتەوە.
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە ئەمریكا، بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە 240 هەزار كەس گیان لەدەست دەدەن


خەڵك-بەشی هەواڵ

لە ئەمریكا لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، 1480 تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە و كۆی گشتی گیانلەدەستدان لەو وڵاتە بۆ 7 هەزار و 406 بەرزبووەتەوە.

ئەمریكا كە لە ڕیزبەندیی یەكەمدایە لەسەر ئاستی جیهان لە ڕووی ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕۆژانە ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە ڕوو لە هەڵكشان دەكات.

بە گوێرەی دوایین ئامار كە لەلایەن زانكۆی جۆنز هۆپكینزەوە بڵاوكراوەتەوە، ژمارەی تووشبووان بۆ ٢77 هەزار و 475 كەس بەرزبووەتەوە و حەوت هەزار و 402 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئەو ئامارانەی لە ئەمریكاوە ئاشكرا دەكرێن، پێشبینی دەكرێت تەنها لە ئەمریكا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە 100 بۆ 240 هەزار كەس گیان لەدەست بدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان