ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

بەوێنە..بەڕێوەچوونی جەژنی قوربان لە وڵاتانی جیهان


خەڵك-بەشی هەواڵ

جەژنی قوربانی پیرۆز یەكێكە لە جەژن و بۆنە تایبەتەكانی ئایینی ئیسلام كە نزیكەی دوو ملیار هاووڵاتی جیهان پابەندن بەو ئایینەوە، هەربۆیە بە پەرۆش و بە گەورەییەوە لە جەژنەكان دەڕوانن و یادی دەكەنەوە.

 

بەهۆی جیاوازی بۆچوونەوە ئەمساڵ جەژنی قوربانی پیرۆز لە دوو ڕۆژی یەك لەدوای یەك لە وڵاتانی جیهان ئەنجام درا، بەشێوەیەك لە وڵاتە سوننە نشینەكانی ڕۆژ یەك شەممە و لە وڵاتە شیعە نشینەكانیش دوێنێ یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان بوو.

یەكێك لە خەسڵەت و سوننەتەكانی جەژنی قوربان سەربڕینی ئاژەڵە كە سوننەتێكی پێغەمبەری ئیسلامە و هاوڵاتیان لە جیهان و بەتایبەت لە هەرێمی كوردستان بە پەرۆشەوە ئەو سونەتەیان زیندوو كردوەتەوە.

جیهان

بەریتانیا هەڵوێستی خۆی ئاشكرا دەكات
ڤایرۆسی كۆرۆنا دروستكراوی دەستی مرۆڤە؟


خەڵك- بەشی هەواڵ
حكومەتی بەریتانیا هەڵوێستی خۆی لەبارەی گریمانەی دروستكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید-19) لەلایەن مرۆڤەوە ئاشكرا دەكات و دەڵێت، تا ئێستا هیچ بەڵگەیەكی دەستەبەرنەكردووە لەوەی كە ڤایرۆسەكە دروستكراوی دەستی مرۆڤ بێت.

ئەم ڕەتكردنەوەیەی حكومەتی بەریتانیا وەك وەڵامی لێدوانەكانی ريچارد ديریلۆڤ سەرۆكی هەواڵگری پێشووی بەریتانیایە كە ڕایگەیاندبوو، ئەگەر هەیە ڤایرۆسەكە بە هەڵە لە تاقیگەیەكی چینییەوە دزەی كردبێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند”وەزارەتی تەندروستی و نوسینگەی سەرۆكی پزیشكان، پێشتر باسیان لەو بابەتە كرد و دەڵێن، هیچ بەڵگەیەك نەدۆزراوەتەوە كە ئاماژە بە دروستكردنی ڤایرۆسەكە بكات لەلایەن مرۆڤەوە”.

هەروەها نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دەڵێت”پێویستە لێكۆڵینەوەیەكی سەربەخۆ بكرێت بۆ دیاریكردنی وادە و چۆنیەتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە”.

دیرلۆڤ كە لەنێوان ساڵانی 1999 و 2004 سەرۆكایەتی هەواڵگری بەریتانیای كردبوو، ئاماژەی بە توێژینەوەیەكی زانستی نوێ‌ كردبوو كە دەڵێت، ڤایرۆسەكە لەلایەن زانایانی چینەوە دیزاین كراوە.

هەروەها دیرلۆڤ باسی لەو توێژینەوەش كردبوو كە لەلایەن تیمێكی توێژینەوەی بەریتانی و نەرویجییەوە بڵاوكرایەوە كە باس لەوە دەكات، پێكهاتە سەرەكییەكان لە زنجیرەی كرۆمۆسۆمەكانی ڤایرۆسەكە، داگیراون و بەشێوەیەكی سروشتی پەرەیان نەسەندووە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

دەیان كەسیش گیانیانلەدەستدا
سعودیە، 1975 حاڵەتی توشبوونى نوێ بە كۆرۆنا تۆماركران


 

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی سعودیە، تۆماركردنی 32 حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆپێنج شەممە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی سعودیەوە بڵاوكرایەوە”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابروودا 32 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و 1975 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ تۆماركران”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”لە دوای تۆماركردنی 32 حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو، كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی بەهۆی ڤایرۆسەكەوە لە سعودیە گیانیانلەدەستداوە بۆ 611 حاڵەت بەرزبۆوە”.

سعودیە لە ئێستادا لە پێش هەموو وڵاتانی عەرەبییەوەیە لەڕووی تۆماركردنی زۆرترین حاڵەتی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، زۆربەی حاڵەتەكانیش لە شارەكانی مەككەی پیرۆز و مەدینەی منەوەرە و ڕیاز و دەمام و جدە تۆماركراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

گەورە زانایانی سعودیە فەتوای لەسەر دەدەن
حوكمی كەمامە بەستن لەكاتی نوێژدا لە شەریعەتی ئیسلام


خەڵك- بەشی هەواڵ
شێخ عەبدوڵڵا موتڵەق ئەندامی دەستەی گەورە زانایان لە سعودیە ڕایدەگەیەنێت، “بەستنی دەم و لوت لەكاتی نوێژدا لە ئاینی ئیسلامدا نەهی لێكراوە، بەڵام لە سایەی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا، بەستنیكەمامە “موستحب”-ه، واتا بەكارێكی باش دادەنرێت”.

موتڵەق لە میانی بەرنامەیەك كە بۆ فەتواكان لە كەناڵی سعودیە تەرخانكراوە ڕایگەیاند:”بەساڵاچووەكان و ئەوانەی تەمەنییان لەسەرو 65 ساڵانەوەیە، لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە ئامۆژگاریی و ڕێنمایی كراون لە ماڵەكانی خۆیاندا نوێژبكەن، تا ئەو كاتەی پەتاكە كۆتایی دێت”.

ئەو ئەندامەی دەستەی گەورە زانایانی سعودیە دەڵێت:”لەگەڵ تەواوبوونی پەتاكەدا، شیاو نییە خەڵك نوێژی هەینی جگە لەو مزگەوتانەدا بكات كە فەتوایان لەسەر دەركراوە، ئەمەش بەپێی ڕێنماییەكانی وەزارەتی كاروباری ئیسلامی لە سعودیە، چونكە وەزارەتەكە ئەو جۆرە كاروبارانە تاوتوێ‌ دەكات”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان