ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

عیراق، هەڵوێستی خۆی لەبەرانبەر بەشداری ئیسرائیل لە هاوپەیمانی دەریایی ڕاگەیاند

خەڵك-بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایدەگەیەنێت، عیراق دژی بەشدایریكردنی ئیسرائیلە لە هاوپەیمانی دەریایی ئەمریكادا.

ئەمریكا دەیەوێت هاوپەیمانییەك بۆ هێشتنەوەی ئارامی لە ناوچەی كەنداو دروست بكات و ئیسرائیلیش یەكێكە لەو ئەندامانەی بەشداری دەكات، بەڵام هەریەك لە عیراق و ئێران دژی بەشداریكردنی ئیسڕائیل وەستاونەتەوە و بە مەترسی بۆسەر ناوچەكە ناوی دەهێنن.

محەممەد عەلی حەكیم وەزیری دەرەوەی عیراق ڕایگەیاند، بەغدا دژایەتی هەر جۆرە بەشدارییەكی ئیسرائیل دەكات لە هەر هاوپەیمانیەتییەكی سەربازی لە ناوچەی كەنداو بە بیانووی پاراستنی ئاسایشی دەریایی لە ناوچەكە.

وتیشی”وڵاتانی ناوچەكە دەتوانن ئاسایشی دەریای كەنداو بۆ هاتووچۆی كەشتییە نەوتهەڵگرەكان بپارێزن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بوونی هێزەكانی بێگانە تەنیا كێشە و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە زیاتر دەكەن و بەرپرسانی عیراق هەوڵیشیان داوە بۆ دابەزاندنی ئاستی ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە.

عێراق

پەیوەندی بە تەقینەوەی كۆگاكانی حەشدی شەعبییەوە هەیە
سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی عیراق بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سێ سەرۆكایەتییەكەی عیراق داوا دەكەن لێكۆڵینەوە لەو تەقینەوانە بكرێت كە لەم چەند ڕۆژەی دواییدا لە كۆگاكانی چەك و تەقەمەنی لە بەغدا و سەڵاحەدین ڕویاندا، شەڕكردنی عیراقیشيان بە وەكالەت ڕەتكردەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق و عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیران و محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان لە كۆشكی سەلام لە بەغدا كۆبونەوەی سێ سەرۆكایەتییەكەی عیراقیان سازكرد و گفتوگۆیان لەبارەی ڕەوشی ئەمنی و بەتایبەت تەقینەوەكانی ئەم چەند ڕۆژەی دوایی كرد كە لە كۆگاكانی هەڵگرتنی چەك و تەقەەمەنی حەشدی شەعبی لە بەغدا و سەڵاحەدین، ڕویاندا.

سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی عیراق لەدوای كۆبونەوەكە، لە بەیاننامەیەكدا بەپێویستیان زانی لێكۆڵینەوە لە تەقینەوەكانی ئەم دواییە بكرێت كە لە جبەخانەكانی چەك و تەقەمەنی لە بەغدا و سەڵاحەدین ڕویاندا، جەختیشیان لەسەر پێویستی ڕادەستكردنی تەواوی زانیاری و دەستەواژەكان كردەوە بە لایەنە نیشتمانییە پسپۆڕەكان.

سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی عیراق لە بەیانناكەیاندا ڕایانگەیاندووە”پێویستە عیراق بە پەیماننامەی سیاسیی نیشتمانیی یەكگرتوودا بچێتەوە سەبارەت بە پێشهاتە ئەمنییەكانی ناوچەكە، و سیاسەتی لایەنگری ڕەتبكاتەوە و ڕێگە نەدات عیراق ببێتە گۆڕەپان بۆ دوژمنایەتیكردنی وڵاتانی دراوسێ و ناوچەكە”.

سێ سەرۆكایەتییەكەی عیراق پابەندبوونی خۆیان بە هەڵوێستی سەرجەم دامەزراوەكانی دەوڵەت (دامەزراوەكانی جێبەجێكردن و یاسادانان) دووپاتكردەوە و جەختییان لەسەر گرنگی ڕەتكردنەوەی شەڕی بە وەكالەت كردەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆڵی هێزە چەدارەكانی عیراقیان بە سوپا و حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵی و هێزەكانی پێشمەرگە، بەرزنرخاند لە دژی تیرۆر و ڕووبەڕووبوونەوەی گروپە توندڕەوەكان.

سەرۆكایەتییەكانی كۆمار و وەزیران و پەرلەمان، ڕایانگەیاندووە” حەشدی شەعبی بەشێكە لە سیستمی بەرگریی نیشتمانی عیراق و سورن لەسەر جێبەجێكردنی فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران كە تایبەت بە تێكەڵكردنی حەشدی شەعبی بە سیستمی بەرگری عیراق”.

لەم چەند ڕۆژەی دواییدا، تەقینەوەیەك لە كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی لە سەربازگەی سەقەر لە باشووری بەغدا ڕویدا كە سەر بە حەشدی شەعبی بوو، دوێنێش بە هەمان شێوە تەقینەوەیەكی تر لە بنكەیەكی سەربازی ئەو هێزە لە نزیك شارۆچكەی بەلەد لە پارێزگەی سەڵاحەدین ڕویدا، دوابەدوای ئەوەش دەستەی سەرۆكایەتی حەشدی شەعبی، دەستی تۆمەتی بۆ هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق و ئیسرائیل درێژ كرد و بە تێوەگلان لەو هێرشانەدا تۆمەتباری كردن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

كۆچبەرێكی عیراقی بە ڕووداوی شەمەندۆفێر لە یۆنان گیانی لەدەستدا

خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆچبەرێكی عیراقی لە ڕووداوێكدا لە ناوچەی بوروسی نزیك سنورەكانی توركیا، گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، پۆلیسی یۆنان لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە “كۆچبەرێكی عیراقی لەكاتی خەوتنیدا لەسەر هێڵی ئاسنین، شەمەندۆفێر لێیداوە و گیانی لەدەستداوە”.

بە وتەی یەكێك لە شایەتحاڵەكانیش كە عیراقیە و هاوڕێی قوربانییەكە بووە،  كۆچبەرەكە نەیتوانیوە لە كاتی گونجاودا و هێڵە ئاسنینەكە بەجێبهێڵێت.

پۆلیسی یۆنانی دەڵێت، ئەو دوو كۆچبەرە لە سنورەكانی توركیاوە بەشێوەی نایاسایی لەو ڕێگەیەوە هاتوونەتە یۆنان كە بە زۆری لەلایەن كۆچبەرانەوە بەكاردەهێنرێت و هەوڵ دەدەن لە نزیك یان لەسەر هێڵی ئاسنین بخەون، وەك بەڵگەیەك بۆ گەیشتنیان بە گوندی ئەلكسانردیاپۆلیس.

پۆلیسی یۆنان، ناسنامەی قوربانییەكە و هیچ زانیارییەكی تری لەبارەى ڕووداوەكەوە ئاشكرا نەكردووە، تائێستاش وەزارەتی دەرەی عیراق ڕونكردنەوەی سەبارەت بەو ڕووداوە بڵاونەكردووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئەفسەرێكی ئێرانی، لە ژنێكی عیراقی دەدات

بارەگای وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە بەغدا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە بەیاننامەیەكی كورتدا ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتەكەیان بەوردی بایەخ بە پرسی ئەو هاووڵاتییە عیراقیە دەدات كە لە فڕۆكەخانەی مەشهەدى ئێران ڕووبەڕووی لێدان بووەوە.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق، لە بەیاننامەیەكی كورتدا ڕایگەیاندووە”عیراق بەوپەڕی مرۆڤایەتی و ڕێزەوە مامەڵە لەگەڵ هەموو ئەوانەدا دەكات كە لە وڵاتانی جیهانەوە سەردانی دەكەن، بۆیە داوا لە هەمووان دەكات مامەڵەیەكی هاوشێوە لەگەڵ ئەو عیراقیانەدا بكەن كە لە وڵاتەكانیاندان”.

تۆمارێكی ڤیدیۆیی بڵاوبووەوە كە تێیدا ژنێكی عیراقی دەردەكەوێت و دەڵێت لەلایەن ئەفسەرێكی ئێرانییەوە لە فڕۆكەخانەی مەشهەد ڕووبەڕووی لێدان بووەتەوە، ئەمەش توڕەبوونێكی فراوانی لەنێو خەڵكدا لێكەوتەوە و بەغدا ناچار بوو بەشێوەیەكی فەرمی لەو بارەیەوە هەڵوێست دەرببڕێت.

لە ڤیدیۆكەدا بەڕوونی شوێنەواری لێدان بە ڕوخساری ئەو ژنە پەنجا ساڵانە دەردەكەوێت كە ڕەتیدەكاتەوە بزانێت لەبەرچی لێیدراوە،  باس لەو هەڵسوكەوتە خراپەش دەكات كە لەلایەن ئەفسەرە ئێرانییەكەوە بەرانبەری كراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان