ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سلێمانی.. 680 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری كارگێڕی نەخۆشخانەی شار ئاشكرایدەكات، لە دوو ڕۆژی جەژنی قورباندا زیاتر لە 680 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە و چارەسەریان بۆ كراوە.

ئومێد دیدار بەڕێوەبەری كارگێڕی نەخۆشخانەی شار لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، سەرباری ئەوەی لەزۆرێك لەفەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم بەهۆی جەژنی قوربان پشووی فەڕمییە، بەڵام كارمەندان و پزیشكانی نەخۆشخانەی شار بەردەوامن لەدەوامكردن و جێبەجێكردنی ئەركەكانیاندا.

بەڕێوەبەری كارگێڕی نەخۆشخانەی شار وتیشی ئەوەشیخستەڕوو، لە ماوەی دوو ڕۆژی جەژنی قورباندا زیاتر لە 680 نەخۆش بەهۆكاری جیاجیا سەردانی نەخۆشخانەیان كردووە و چارەسەریان بۆ كراوە و 195 نەخۆشیش لە نەخۆشخانە خەوێندراون، 188 نەخۆشیش لە نەخۆشخانە ماونەتەوە و چارەسەر وەردەگرن.

کوردستان

برینی دوانیان سەختە
بەوێنە، لە دوو ڕووداوی هاتووچۆدا لە پێنجوێن چوار كەس برینداربوون

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە دوو ڕووداوی هاتوچۆدا لەسەر رێگە ناڵپارێز- پێنجوێن، چوار كەس بریندار بوون، لێپرسراوی نەخۆشخانەی پێنجوێنیش دەڵێت، برینی دوانیان قورسە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن لوقمان لێپرسراوی نەخۆشخانەی پێنجوێنەوە بڵاوكراوەتەوە”لە دوو ڕووداوی هاتوچۆی وەرگەڕان و پێكدادان لە سەر رێگەی پێنجوێن ـ ناڵپارێز چوار كەس برینداربوون”.

بە وتەی لوقمان لەتیف”بریندارەكان هێندراونەتە نەخۆشخانەی پێنجوێن، برینی دوانیان سووكە و ڕەنگە دوای دڵنیابوونەوە و چارەسەر ڕەوانەی ماڵەوە بكرێنەوە، بەڵام دوانیان شكاوی ئێسكیان هەیە و ئەوان دەمێننەوە لە نەخۆشخانە”.

ڕووداوەكانی هاتووچۆ لە هەرێمی كوردستان لەم چەند ساڵەی دوایی بەشێوەیەكی بەرچاو ڕوویان لە زیادبوون كردووە، بە بۆچوونی هەندێك لە شارەزایان، هۆكارەكەی بە پابەندنەبوونی شۆفێران بە ڕێنماییەكانی هاتووچۆ و بە بۆچوونی هەندێكی تر بۆ خراپی ڕێگەوبانەكان دەگەڕێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وەزیری كشتوكاڵی عیراق بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەكانی گەنمی جوتیارانی هەرێمیدا

سلێمانی – نزار جەزا
لیژنەیەكی حكومەتی هەرێم لەبارەی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم لەبەغدادە و وەزیری پلاندانانی هەرێمیش ئاشكرای دەكات، وەزیری كشتوكاڵی عیراق بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەكانی داوە.

دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێم لەوەڵامی پرسیارێكی (خەڵك)دا ڕایگەیاند، پێشتر وەفدێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبەشداری وەزیری كشتوكاڵ و وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغداد سەردانی بەغدادیان كرد، و بڕیاریاندا لیژنەیەك بەبەشداری نوێنەری سەرجەم وەزارەتە پەیوەندیدارەكان دروستبكرێت.

زیاتر ڕوونیكردەوە، ئەو لیژنەیە ئێستا لەبەغدادن و وەزیری كشتوكاڵی عیراق بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەكانی داوە، بەڵام تاكو ئێستا لیژنەكە لەبەغداد نەگەڕاونەتەوە، تاكو وردەكاری بەڵێن و دەستكەوتەكانی ئەو لیژنەیە بزانن و باسی بكەن.

جوتیارانی هەرێمی كوردستان لەساڵانی 2014 و 2015 و 2016 گەنمیان بە حكومەتی عیراق داوە، بەڵام حكومەتی عیراق بەشێك لەو پارەیەی پێ نەداون، پێشتریش لەڕێگەی دادگاوە ئەو مافە بۆ جوتیارانی هەرێم گەڕێنرایەوە، بەڵام حكومەتی عیراق ئامادەنەبوو پارەكە دابین بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەوێنە، لەچەند گەڕەکێکی هەولێر بەهۆی بارانی بەخوڕ ئاو لە چەند شوێنێک بەرزبووەوە

خەڵک

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنچ شەممە ۲۰ی شوباتی ۲۰۲۰، لەئەنجامی بارینی بارانی بەخوڕ و بەردەوام لەچەند گەڕەکێکی شاری هەولێر ئاو لە چەند شوێنێک بەرزبۆوە، پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، دەبێت چارەسەری بنەڕەتی بۆ ئەو شوێنانە بکرێت.

بەبێ ئەوەی هیچ زەرەر و زیانێکی هەبێت، لەئەنجامی بارینی بارانی بەخوڕ و بەردەوام لەچەند گەڕەکێکی شاری هەولێر ئاو لە چەند شوێنێک بەرزبۆوە، دەست بەجێ تیمەکانی شارەوانی و بەرگری شارستانی و ئاوەڕۆ بەئەرکی خۆیان هەڵسان، چارەسەری کێشەی کۆبوونەوەی ئاوی بارانیان کرد.
پشتر لەلایەن تیمەکانی شارەوانی بۆ ئەوەی کێشەی لافاو درووست نەبێت، سەرجەم ئاوەڕۆکانیان پاککردبووەوە.

لەکاتی بەسەرکردنەوەی شوێنەکانیش د.فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، دەبێت چارەسەری بنەڕەتی بۆ ئەو شوێنانە بکرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان