ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

عيراق.. هەڕەشەی پێكهێنانی حكومەتی سێبەر دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی عیراقی جەخت لە پێكهێنانی بەرەیەكی ئۆپۆزسیۆن دەكاتەوە كە یەكێك لە دەرچەكانی ئەم دۆخەی عیراق، پێكهێنانی حكومەتی سێبەر دەبێت.

عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی عیراقی ڕایگەیاند: بۆ دەرچوون لەم دۆخەی ئێستای عیراق كار بۆ پێكهێنانی بەرەیەكی فراوانی ئۆپۆزسیۆن دەكەن و خواستی گۆڕینی هاوكێشە سیاسییەكانیشیان هەیە بە دروستكردنی حكومەتی سێبەریشەوە بۆ چاوێریكردنی كارەكانی حكومەت بە سەرۆكایەتیی عادل عەبدولمەهدی.

عەمارحەكیم ئاماژەی بەوەشدا: پێویستە حكومەت پابەندبێت بەو بەرنامەی كارەی كە دایناوە.

حەكیم ڕەخنەشی لە ڕاپۆرتی نیوەی ساڵی حكومەت گرت و ئەوەیخستەڕوو: بەشێكی زانیارییەكانی لە قەبارەی خۆی گەورە كراون و بەشێكی تریشیان شاردراونەتەوە.

عێراق

كارنامەی دانیشتنی سبەینێی پەڕلەمانی عیراق بڵاودەكرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكایەتی پەرلەمانی عیراق، كارنامەی دانیشتنی داهاتووی خۆی بڵاودەكاتەوە، كە بڕیارە سبەینێ‌ چوار شەممە سازبكرێت.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، سەرۆكایەتی پەڕلەمانی عیراق، كارنامەی دانیشتنی سبەینێ‌ چوار شەممەی پەڕلەمانی بڵاوكردەوە، كە تێیدا دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای هەڵًبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران لەخۆدەگرێت.

بەپێی كارنامەكە، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە، لە بڕگەی یەكەمی دانیشتنەكەی سبەینێی پەڕلەمانی عیراق دا، دەنگدانە لەسەر هەمواری دووەمی یاسای قەربووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی جەنگ و هەڵە سەربازییەكان و كردەوە تیرۆریستییەكان.

لە بڕگەی دووەمی كارنامەكەشدا، دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عیراقە و لە بڕگەی سێیەمیشدا گفتووگۆیەكی گشتی دەكرێت، كە 15 خولەكی بۆ تەرخان كراوە.

وابڕیارە سبەینێ‌ چوار شەممە، پەڕلەمانی عیراق لە كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ كۆببێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەوێنە..خۆپیشاندەران بەغدای پایتەختیان داپۆشی

 

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ خۆپیشاندانێكی بەرفراوان لە شاری بەغدا ئەنجام درا و بەپێی زانیارییەكانیش تاكو ئێستا بەردەوامە.

كەناڵی “العالم” بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێ شەممە لە شاری بەغدا خۆپیشاندانێكی فراوان ئەنجام درا، ئەمەش لەكاتێكدایە ئەمڕۆ ساڵڕۆژی سەركەوتنی عیراقە بەسەر ڕێكخراوی داعشدا.

بەپێی زانیارییەكان، هاووڵاتیانی عیراق ئەمڕۆ لە خۆپیشاندانێكی هێمنانەدا پردی كۆمارییان لە بەغدا گرت و هاوكات خۆپیشاندەران بەبێ هیچ توندوتیژییەك لە مەیدانی تەحریر لە بەغدا مانەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

“كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، كەسێكی نییە قسەی لێوەربگیرێت”

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی پێشووی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، لە ئێستادا كۆمسیۆن وتەبێژێك یان كۆمسیار و كەسێكی نییە قسە لەسەر پرسەكانی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بكات.

دوای ئەنجامدانی خۆپیشاندانەكان و ناڕەزایەتی هاوڵاتیانی ژمارەیەك لە پارێزگاكانی عیراق، پەڕلەمانی عیراق كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەڵوەشاندەوە و تاكو ئێستا نەیتوانیوە یاسای هەمواركراوی كۆمسیۆن یەكلایی بكاتەوە و لە ئێستادا عیراق كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی نییە.

سەعید كاكەیی ئەندامی پێشووی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەپێی یاسای نوێی پەڕلەمان ئەو كۆمسیۆنەی پێشوو لە كار خراوە و ناتوانین قسە لەسەر هیچ بابەتێك بكەین.
وتیشی”لە 5ی مانگەوە ئێمە كۆمسیار نین و ئەوەی بڵێت كۆمسیارە ڕاست ناكات، چونكە یاساكە هەموو كۆمسیارەكان و بەڕێوەبەرە گشتییەكان و هۆبەكانیشی لابردووە و كۆمسیۆن كەسێكی نییە وتەبێژ بێت یان قسەی لێوەربگیرێت”.

سەبارەت بە ئەنجامدانی ئەو وادەیەی كە پێویستە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، ناوبراو هیچ زانیارییەكی لەو بارەوە ڕانەگەیاند و ئاشكرایكرد، دەبێت كۆمیسۆنی داهاتوو ئەو بابەتە یەكلایی بكەنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان