ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

تەقینەوەی كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی حەشدی شەعبی لە بەغدا قوربانی لێكەوتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی تەقینەوەی كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە بەغدا 13 كەس بوونە قوربانی.

سەرچاوەیەكی ئەمنی عیراقی ئاشكرایكرد، كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی لە سەربازگەی سەقەری ناوچەی عوێریجی باشووری بەغدا نزیك لە عەلوەی ڕەشید ئاگری گرتووە و بووەتە هۆی تەقینەوەی چەندین مووشەك.

دوابەدوای ڕووداوەكە، سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایگەیاند، حەوت برینداری ئەو ڕووداوە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی یەرموك و شەش برینداری تریش بۆ نەخۆشخانەی مەحمودیە ڕەوانە كراون.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق ئەوەشی خستەڕوو، برینی سەرجەم بریندارەكان سووكە و هەندێكیان دوای چارەسەركردن نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

عێراق

پەیوەندی بە تەقینەوەی كۆگاكانی حەشدی شەعبییەوە هەیە
سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی عیراق بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سێ سەرۆكایەتییەكەی عیراق داوا دەكەن لێكۆڵینەوە لەو تەقینەوانە بكرێت كە لەم چەند ڕۆژەی دواییدا لە كۆگاكانی چەك و تەقەمەنی لە بەغدا و سەڵاحەدین ڕویاندا، شەڕكردنی عیراقیشيان بە وەكالەت ڕەتكردەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق و عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیران و محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان لە كۆشكی سەلام لە بەغدا كۆبونەوەی سێ سەرۆكایەتییەكەی عیراقیان سازكرد و گفتوگۆیان لەبارەی ڕەوشی ئەمنی و بەتایبەت تەقینەوەكانی ئەم چەند ڕۆژەی دوایی كرد كە لە كۆگاكانی هەڵگرتنی چەك و تەقەەمەنی حەشدی شەعبی لە بەغدا و سەڵاحەدین، ڕویاندا.

سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی عیراق لەدوای كۆبونەوەكە، لە بەیاننامەیەكدا بەپێویستیان زانی لێكۆڵینەوە لە تەقینەوەكانی ئەم دواییە بكرێت كە لە جبەخانەكانی چەك و تەقەمەنی لە بەغدا و سەڵاحەدین ڕویاندا، جەختیشیان لەسەر پێویستی ڕادەستكردنی تەواوی زانیاری و دەستەواژەكان كردەوە بە لایەنە نیشتمانییە پسپۆڕەكان.

سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی عیراق لە بەیانناكەیاندا ڕایانگەیاندووە”پێویستە عیراق بە پەیماننامەی سیاسیی نیشتمانیی یەكگرتوودا بچێتەوە سەبارەت بە پێشهاتە ئەمنییەكانی ناوچەكە، و سیاسەتی لایەنگری ڕەتبكاتەوە و ڕێگە نەدات عیراق ببێتە گۆڕەپان بۆ دوژمنایەتیكردنی وڵاتانی دراوسێ و ناوچەكە”.

سێ سەرۆكایەتییەكەی عیراق پابەندبوونی خۆیان بە هەڵوێستی سەرجەم دامەزراوەكانی دەوڵەت (دامەزراوەكانی جێبەجێكردن و یاسادانان) دووپاتكردەوە و جەختییان لەسەر گرنگی ڕەتكردنەوەی شەڕی بە وەكالەت كردەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆڵی هێزە چەدارەكانی عیراقیان بە سوپا و حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵی و هێزەكانی پێشمەرگە، بەرزنرخاند لە دژی تیرۆر و ڕووبەڕووبوونەوەی گروپە توندڕەوەكان.

سەرۆكایەتییەكانی كۆمار و وەزیران و پەرلەمان، ڕایانگەیاندووە” حەشدی شەعبی بەشێكە لە سیستمی بەرگریی نیشتمانی عیراق و سورن لەسەر جێبەجێكردنی فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران كە تایبەت بە تێكەڵكردنی حەشدی شەعبی بە سیستمی بەرگری عیراق”.

لەم چەند ڕۆژەی دواییدا، تەقینەوەیەك لە كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی لە سەربازگەی سەقەر لە باشووری بەغدا ڕویدا كە سەر بە حەشدی شەعبی بوو، دوێنێش بە هەمان شێوە تەقینەوەیەكی تر لە بنكەیەكی سەربازی ئەو هێزە لە نزیك شارۆچكەی بەلەد لە پارێزگەی سەڵاحەدین ڕویدا، دوابەدوای ئەوەش دەستەی سەرۆكایەتی حەشدی شەعبی، دەستی تۆمەتی بۆ هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق و ئیسرائیل درێژ كرد و بە تێوەگلان لەو هێرشانەدا تۆمەتباری كردن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

كۆچبەرێكی عیراقی بە ڕووداوی شەمەندۆفێر لە یۆنان گیانی لەدەستدا

خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆچبەرێكی عیراقی لە ڕووداوێكدا لە ناوچەی بوروسی نزیك سنورەكانی توركیا، گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، پۆلیسی یۆنان لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە “كۆچبەرێكی عیراقی لەكاتی خەوتنیدا لەسەر هێڵی ئاسنین، شەمەندۆفێر لێیداوە و گیانی لەدەستداوە”.

بە وتەی یەكێك لە شایەتحاڵەكانیش كە عیراقیە و هاوڕێی قوربانییەكە بووە،  كۆچبەرەكە نەیتوانیوە لە كاتی گونجاودا و هێڵە ئاسنینەكە بەجێبهێڵێت.

پۆلیسی یۆنانی دەڵێت، ئەو دوو كۆچبەرە لە سنورەكانی توركیاوە بەشێوەی نایاسایی لەو ڕێگەیەوە هاتوونەتە یۆنان كە بە زۆری لەلایەن كۆچبەرانەوە بەكاردەهێنرێت و هەوڵ دەدەن لە نزیك یان لەسەر هێڵی ئاسنین بخەون، وەك بەڵگەیەك بۆ گەیشتنیان بە گوندی ئەلكسانردیاپۆلیس.

پۆلیسی یۆنان، ناسنامەی قوربانییەكە و هیچ زانیارییەكی تری لەبارەى ڕووداوەكەوە ئاشكرا نەكردووە، تائێستاش وەزارەتی دەرەی عیراق ڕونكردنەوەی سەبارەت بەو ڕووداوە بڵاونەكردووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئەفسەرێكی ئێرانی، لە ژنێكی عیراقی دەدات

بارەگای وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە بەغدا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە بەیاننامەیەكی كورتدا ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتەكەیان بەوردی بایەخ بە پرسی ئەو هاووڵاتییە عیراقیە دەدات كە لە فڕۆكەخانەی مەشهەدى ئێران ڕووبەڕووی لێدان بووەوە.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق، لە بەیاننامەیەكی كورتدا ڕایگەیاندووە”عیراق بەوپەڕی مرۆڤایەتی و ڕێزەوە مامەڵە لەگەڵ هەموو ئەوانەدا دەكات كە لە وڵاتانی جیهانەوە سەردانی دەكەن، بۆیە داوا لە هەمووان دەكات مامەڵەیەكی هاوشێوە لەگەڵ ئەو عیراقیانەدا بكەن كە لە وڵاتەكانیاندان”.

تۆمارێكی ڤیدیۆیی بڵاوبووەوە كە تێیدا ژنێكی عیراقی دەردەكەوێت و دەڵێت لەلایەن ئەفسەرێكی ئێرانییەوە لە فڕۆكەخانەی مەشهەد ڕووبەڕووی لێدان بووەتەوە، ئەمەش توڕەبوونێكی فراوانی لەنێو خەڵكدا لێكەوتەوە و بەغدا ناچار بوو بەشێوەیەكی فەرمی لەو بارەیەوە هەڵوێست دەرببڕێت.

لە ڤیدیۆكەدا بەڕوونی شوێنەواری لێدان بە ڕوخساری ئەو ژنە پەنجا ساڵانە دەردەكەوێت كە ڕەتیدەكاتەوە بزانێت لەبەرچی لێیدراوە،  باس لەو هەڵسوكەوتە خراپەش دەكات كە لەلایەن ئەفسەرە ئێرانییەكەوە بەرانبەری كراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان