ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

کۆمەڵێک بەکارهێنانی پیاز لە بواری تەندرووستی و جوانکاری کە زۆر بەسوودە بۆت

خێزان

پیاز یەکێکە لە بەناوبانگترین خواردنەکەن کە هەندێکمان زۆرمان حەزپێیەتی و لای هەندێکیشمان بایکۆتە و نایخۆین، چونکە لە بۆنەکەی دەترسین یاخود حەزمان پێی نییە، بەڵام ئێمە لە خێزان ٧ بەکارهێنانی دیکەی پیازتان بۆ دەخەینە ڕوو کە زۆر بەسوودە:

 

– لە کاتی سەرمابوندا کەمێک ئاو بکوڵێنە و پیازێکی تێبکە، ڕێگە بدە هەڵمەکەی بێت بە سەرتدا بۆ چەند خولەکێک.

– گەر شت چوە چاوتەوە بە دەست هەڵی مەگڵۆفە چونکە مەترسیدارە، بە ئاسای پیازێک قاش بکە با لەگەڵ فرمێسکەکەیدا بێتە خوارەوە.

 

– لە کاتی دەستبڕیندا قاشێک پیازی لەسەر دابنێ، هەم ئازاری ناهێڵێت و هەم خوێنەکەی دەوەستێت.

– گەر بە هەر هۆیەک بێت بەشێک لە جەستەت ڕوشا، ئەوا پیازی پێدا بهێنە و ڕوشانەکە ناهێڵێت.

 

– لە کاتی توشبون بە هەوکردنی پێست بە (پیاز و پارچەیەک نان و کەمێک شیر) هەویرێک دروستبکە و بۆ چەند کاتژمێرێک لەسەری دایبنێ.

– گەر بەهۆی خۆرەوە توشی سوتانەوە بویت ئەوا پیاز بدە لەو ناوچانەی سوتاوەتەوە.

– قاشێک پیاز لە شوێنی پێوەدانی زەردەواڵە و هەنگ دابنێ و ژەهرەکەی هەڵدەمژێت.

ریکلام

تەندروستی

ئایا فەحسی عام پێویستە خەڵک ئەنجامی بدات؟

خێزان
ئایا فەحسی عام پێویستە خەڵک ئەنجامی بدات؟ بۆتان لەتیف پزیشكی شارەزای گشتی  وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە:

د، بۆتان لەتیف بەمجۆرە وەڵام دەداتەوە:

هیچ شتێک بوونی نیە بەناوی فەحسی عام لە توب! فەحسی موختەبەر لە زانستی پزیشکی دا بە گوێرەی نەخۆشییەکە و نیشانەکانی دەنێردرێت.
نەخۆشی هەیە هيچ فەحسێکی پێویست نیە، هەشە زۆر فەحسی پێویستە.

جا نەخۆش نازانێت کامە فەحسی موختەبەری پێویستە و کامەی پێویست نیە ئەگەر وابوایە پێویستمان بە پزیشک نەدەبوو.

وە زۆر تاقیگەش هەن قەت بە نەخۆش ناڵێن “نەخێر ئەو فەحسەت بۆ ناکەین هەتا پزیشک بۆت نەنوسێت” بەداخەوە.

ئەمە دیاردەیەکی هەڵەی بڵاوە و بۆ بەرژەوەندی گشتی دەبێت بوەستێندرێت.

نەخۆش دەبێت ئازاد بێت لە کام موختەبەر فەحسەکانی خۆی دەکات، بەڵام نابێت ئازاد بێت بە دڵی خۆی کام فەحسی ویست بیکات، چونکە زۆربەی کاتەکان ئەو فەحسانەی نەخۆشەکان خۆیان دەیکەن پێویستی پێیان نیە و تەنها سەرف کردنی پارەیە کە دەکرێ لە فەحسی گونجاوتر و پێویست تر سەرفی بکەن، یاخود هەر فەحس نەکەن چونکە پێویستیان نیە و پارەکە بۆخۆیان هەڵگرن بۆ شتی دیکە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند جوڵەیەک بۆ هاوکاریکردنی لیمفەگرێکانی جەستە تا باشتر کاری خۆیان بکەن و کێشە درووست نەبێت!

خێزان

لیمفەگرێ  ئۆرگانێکە بە شێوەی ھێلکە و بەشێکە لە کۆئەندامی سووڕان و کۆئەندامی بەرگری، ئەرکی خاوێن کردنەوەی لیمفی لە بەکتریاکان و میکرۆبەکانی تری لە ئەستۆیە و ڕۆڵی ھەیە لە پاراستنی تەندروستی لەشدا.

 

ئازاری مل

کارکردنی زۆر لەسەر کۆمپیتەر زۆرجار کێشە لە لیمفەگرێکانی ملدا درووستەکات و دەبێتە هۆی ئازار، ئەمە چەند جوڵەیەکە بۆ چارەسەری ئەو دۆخە:

 

-لە سەر لا دەستێکت بنێ بە دیوارەوە و دواتر هەوڵبدە چەناگەت بدەیت لە شانەکەی دیکەت و لە دواخاڵدا کەمێک ڕایبگرە، ١٠ جار

 

-پشتت بنێ بە دیوارەوە و قاچت کەمێک بهێنە پێشەوە، دواتر قۆڵەکانت بەرە سەرە و بیهێنەرەوە خوارەوە، ١٠ جار

 

 

ئازاری دەستەکان

-بۆ ڕێگری لە ئازاری دەست و مەچەک و سڕبوونی کە بەهۆی زۆر بەکارهێنانی مۆبایل درووستدەبێت ئەم وەرزشانە بکە:

-مەچەکت بگرە و دەستت بسوڕێنە. ١٠ سوڕ

-هەردوو پەنجەی دۆشاومژە لەیەک گیر بکە و ڕایبکێشە.

 

ئازاری خوارەوەی پشت و حەوز

-بەهۆی دانیشتنی زۆر و نەبوونی جوڵە زۆرجار کێشە لە لیمفەگرێکانی ئازاری خوارەوەی پشت و حەوز درووستدەبێت، ئەمەی خوارەوە چەند جوڵە و ڕاهێنانێکە بۆ چارەسەر:

 

-لەسەر سوچی کورسیەک دابنیشە و قاچێکت درێژ بکە و سنگت بەرە بۆ خوارەوە و تا دەتوانیت بیکشێنە، ٥ بۆ ١٠ جار

-لەسەر پشت ڕابکشێ و قاچێکت بکەرە سەر قاچەکەی دیکە، دواتر بە دەستت ڕانت ڕابکێشە تا دەکشێت و بەو جۆرە ٢٠ بۆ ٣٠ چرکەیەک ڕایبگرە، ٢ جار ئەنجامی بدە پاشان لایەکەی دیکە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌یه‌ كه‌ نابێت سێو به‌ ناوكه‌كه‌یه‌وه‌ بخۆیت، مه‌ترسیداره‌

خێزان

سێو یه‌كێكه‌ له‌ میوه‌ به‌سووده‌كان كه‌ بۆ زۆر لایه‌نی جیاوازی جه‌سته‌مان گرنگه‌ و ڕێگره‌ له‌ شێرچه‌نجه‌ و نه‌خۆشی زه‌هایمری و به‌رزبونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و شه‌كره‌.

به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ سێودا ده‌بێت ئاگاداری بین ناوكی سێوه‌كه‌یه‌، كه‌ كاتێك ئه‌و ناوكه‌ له‌گه‌ڵ سێوه‌كه‌ قوتبدرێت مه‌ترسی نیه‌، به‌ڵام گه‌ر گازی لێبگیرێت و دواتر به‌ گه‌ده‌دا بڵاو بێته‌وه‌ مادده‌یه‌كی ژه‌هراوی تێدایه‌ كه‌ زیانی بۆ جه‌سته‌مان هه‌یه‌.

له‌ نێو ناوكی سێودا مادده‌ی سیانید هه‌یه‌ كه‌ بۆ جه‌سته‌ زیانی هه‌یه‌، چونكه‌ كاتێك ئه‌و مادده‌یه‌ ده‌چێته‌ خوێنه‌وه‌ ڕێگا نادات ئۆكسجینی پێویستی بۆ بچێت و دواتر جه‌سته‌ش پێویستی به‌ 24 كاتژمێر هه‌یه‌ بۆ ده‌ردانی ژه‌هره‌كه‌ له‌ ڕێگه‌ی میزه‌وه‌.

ئه‌و كاریگه‌ریانه‌ی كه‌ مادده‌ی سیانید له‌سه‌ر جه‌سته‌ دروستی ده‌كات خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ توشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و ئازاری گه‌ده‌ و هێڵنجدان و ئازاردی دڵت ده‌كات و گه‌ر ڕێژه‌ی ئه‌و مادده‌یه‌ له‌ جه‌سته‌دا بگاته‌ 100 گرام ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ری گیانله‌ده‌ستدانی كه‌سه‌كه‌ش بونی هه‌یه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان