ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

بۆ کچان: کۆمەڵێک شت هەیە کە لە (شوو) گرنگترە و پێویستە سەرنجی بخەیتە سەر

خێزان


لەكاتێكدا زۆرینەی خەڵك بەختەوەری و خۆشبەختی تەنها لە هاوسەرگیری و شوكردن و مناڵ خستنەوەدا دەبینن بەڵام بەپێی لێكۆلینەوەكان دەركەوتوە كە بەختەوەری ناخ هیچ پەیوەندیەكی بەوەوە نیە بەڵكو لەم چەند خاڵەیایە كە لێرە باسی دەكەین:

 

-لەشساغی

-وەك دەڵێن بیركردنەوەی باش لە لەشێكی ساغەوەیە، گەورەترین هۆكاری بەختەوەریش لە لەش ساغی و جەستەیەكی بێ ئازاردایە بۆیە زۆر گرنگە هەمیشە گرنگی بە تەندروستیت بدەیت.

 

-پیشەی خەونەكانت

گەورەترین هۆكاری بەختەوەری ئەوەیە كە ئەو کارە بدۆزیتەوە كە حەزت لێیەتی نەك تەنها بۆ بەدەست هێنانی پارە بەڵكو لەبەر ئەوەی ڕۆژانە ئەو شتە بكەیت كە خۆشت دەوێت و دڵخۆشت دەكات.

 

-هاوڕێی ڕاستەقینە

-دۆزینەوەی هاوڕێی راستەقینە وەك دۆزینەوەی خۆشەویستی ڕاستەقینە سەختە بۆیە هەبونی هاوڕێی باش هۆكارێكی ترە بۆ خۆش بەختی كە پێكەوە خەون و هیواكانتان دەكەن بە ڕاستی.

 

-خولیا و ئامانج

-هەبونی خولیایەک و كار كردن لەسەری و گرنگی دان پێی جۆرێكی ترە لە بەختەوەری و هۆكارێكی ترە بۆ دڵخۆش بون و بەختەوەری وەك وێنە كێشان , گۆرانی وتن، مۆسیقا و هتد..

 

-هەبونی پارەی تایبەت بەخۆت

-كۆكردنەوەی پارە و خەرج كردنی لە داهاتودا لەو شتانەی كە حەزت پێیەتی.

 

-قەدری خۆت بزانە

-هەمیشە ڕێز لەخۆت بگرەو كەسایەتی خۆت بپارێزە و ڕێ‌ بە كەس مەیە بە چاوێكی كەم سەیرت بكەن و لە تواناكانت كەم بكەنەوە.

 

-خۆتت زۆر خۆشبوێت :

-هەمیشە لەپێش هەمو كەسەوە ئاشقی خۆت بە و ئەو شتانەت خۆشبوێت كە دەیكەیت و نازی خۆت زۆر هەڵبگرە و خواردنی خۆش و دیاری جوان پێشكەش بە خۆت بكە.

 

-دۆزینەوەی خۆشەویستی راستەقینە

-وەك لەسەرەوە باسمانكرد خۆشەویستی راستەقینە لە ناخی خۆتەوە دەست پێدەكات سەرەتا خۆت پاشان ئەوانی ترت خۆش بوێت و كەسێك هەڵبژێرە كە وەك خۆت قبوڵت بكات.

ژیاندۆستی

٨ نیشانەی تەندرووستی خراپ، کە بەهۆی جەستەتەوە نییە، بەڵکوو ڕۆحت ماندووە!

خێزان

ئەمەی خوارەوە  کۆمەڵێک نیشانەی تەندرووستی خراپە، کە بەهۆی جەستەتەوە نییە، بەڵکوو ڕۆحت ماندووە و کێشەی دەروونیت هەیە:

 

-هەرچەندە بە درێژای ڕۆژەکە خەوتویت بەڵام تاقەتی هیچت نییە و لەشت داهێزراوە.

-لە هەموو شتێکی ئەم ژیانە بێزاریت و دنیایەکی خەیاڵیت لە مێشکی خۆتدا داناوە و خۆزگەی پێدەخوازیت

-هەمیشە بیرکردنەوەکانت ڕەشبینانەیە و هەستدەکەیت کە کەسێکی نەگبەتیت!

-ئەو هەستەت لا درووستبووە کە دەتەوێت خۆت لە هەموان بشاریتەوە و تاقەتی کەست نییە

-هەست بە تەنهای و بێکەسی دەکەیت و بەردەوام بێتاقەتیت

-بویتەتە کەسێکی مزاجی و بەشتی زۆر سادە بێزاردەبیت و خەم و خەفەت داتدەگرێت

-حەزت بۆ ئەو شتانە نامێنیت کە پێشتر چێژ بەخش بووە لەلات و تاقەتی ژیانت نییە!

-ژیانی ڕاستەقینە و ئەوەی کە پیشانی خەڵکی دەدەیت زۆر جیاوازە و لە ناخەوە بێزار و خەمباریت و لە دەریشەوە خۆت بە دڵخۆش نیشان دەدەیت.

 

چارەسەر چییە؟

-بگەڕێرەوە بۆ لای خودای خۆت و پەرستشە ئاینی و ڕوحیەکان جێبەجێ بکە

-سەردانی مامۆستای ئایینی شارەزا یاخود پزیشکی دەروونی بکە تا ڕێگ چارەت بۆ دابنێن.

-لە پەیوەندی و  هاوڕێی ژەهراوی و بێزارکەر  دووربکەوەرەوە.

-لەگەڵ کەسە نزیک و خۆشەویستەکانت قسە بکە و کات بەسەر ببە و باسی کێشەکانی خۆتیان بۆ بکە.

-ئەو دۆخە بگۆڕە کە تێیدایت: گەشت بکە، یاخود ماوەیەک پشوو وەربگرە لە کارەکەت و سەردانی هاوڕێی و خزمان بکە.

-هەوڵبدە قەدری ئەو شتانە بگریت کە هەتە و کەسێکی بە قەناعەت بە.

-ئەوەت لە بیر بێت کە ئەم دۆخەی تێیدایت هەمیشەیی نییە و دەگۆڕێت، وەک خودای گەورە دەفەرموێت (فإن مع العسر يسرا إن مع العسر يسرا) واتە لە پاش هەموو ناخۆشیەک خۆشی دێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

7 جیاوازی نێوان سەگ و پشیلە کە دەری دەخات لە دوو کەوکەبی جیاوازەوە هاتوون

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک جیاوازی نێوان سەگ و پشیلەیە کە دەری دەخات لە دوو کەوکەبی جیاوازەوە هاتوون:

7

9 Drastic Differences Between Cats and Dogs That Prove They’re From Different Planets

9 Drastic Differences Between Cats and Dogs That Prove They’re From Different Planets

5

9 Drastic Differences Between Cats and Dogs That Prove They’re From Different Planets

4

9 Drastic Differences Between Cats and Dogs That Prove They’re From Different Planets

9 Drastic Differences Between Cats and Dogs That Prove They’re From Different Planets

9 Drastic Differences Between Cats and Dogs That Prove They’re From Different Planets

1

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

٥ نهێنی ڕێجیمکردن بۆئەوەی زۆر ئاسانتر کێش دابەزێنیت

خێزان

خواردن هۆکارێکی سەرەکی قەڵەوییە و هەر لەو رێگەیەشەوە بە ئاسانی دەتوانیت کێشت کۆنتڕۆڵ بکەیت، ئەمەی خوارەوە چەند بنەمایەکی سەرەکییە بۆ دابەزینی کێش:

 

-پێویستە متمانەت بەخۆت هەبێت و سوربیت لەسەر بەردەوامی لە هەوڵدان بۆ دابەزینی کێش.

-چاودێری بەرەوپێشچونەکانی خۆت بکەیت و بزانیت کە تێدا سەرکەوتویت یاخود نا.

-لەگەڵیدا وەرزشبکەیت و چالاک بیت.

-هەوڵبدە هاوڕێیەتی و مامەڵە لەگەڵ ئەوانە بکەهیت کە هانت دەدەن بۆ دابەزینی کێش.

-زانستیانە رێجیم بکە و ئامۆژگاری لە کەسانی شارەزا وەربگرە.

 

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک خواردنە کە پێویستە بیخەیتە سستمی خواردنەوە بۆ ئەوەی کێش دابەزێنیت:

-هێلکەی کوڵاو

-ماسی سەلەموون

-سیر

-سنگی مریشک

-بیبەر و تونی

-لیمۆ

-چای سەوز

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان