ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

٨ ئامۆژگاری گرنگ لە زاناکانەوە بۆ ئەوەی دڵت خۆشبێت!

خێزان


ئاشكرایە مرۆڤەكان جیاوازن و هۆكارەكانی بەختەوەریش بە هەمان شێوە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر جیاوازەو دەگۆرێت بەڵام بە پێی لێكۆلینەوەی شارەزایانی دەرونی و زانایانی بواری مێشك هۆكارەكانی بەختەوەریان لە مێشك دا گەڕاندۆتەوە بۆ چەند خاڵێک کە پاش ئەوە وەک لە کوردەواریدا دەڵێت (شا بە سەپان ڕاناگریت)، خاڵەکان:

– فێربە بڵێیت سوپاس! : وتنی ئەو وشەیە بە بەرامبەرەكەت هەستێكی باش لە مێشكتدا دروست دەكات و ڕژێنەی سیروتونین لە مێشكدا دەرەكات كە هۆكارە بۆ بەختەوەر بون.

– چارەسەری كێشەكان بكە بە یەك جار: هەمو ئەو كێشانەی كە چارەسەرت نە كردون لە مێشكدا هەمیشە دوبارە دەوترێتەوەو مێشك پێوەی مەژغوڵ دەبێت و دەبێتە هۆی كەئابە و بێتاقەتی بۆیە هەوڵ بدە بە یەكجار كێشەكان چارەسەر بكە و لە مێشكتدا مەیهێلەرەوە.

– شتەكان لە ناخی خۆتا مەهێلەرەوە و هەستەكانی ناخت دەربڕە كاتێ‌ بێتاقەتی هەوڵ بدە بۆ كەسێكی باس بكەیت یاخود بگریت، چونكە گۆشە گیری و خۆخواردنەوە لە مێشكت دەمێنێتەوەو دەبێتە هۆی خەمۆكی.


– دەست لێدان و باوەش كردن : هیچ شتێك وەك دەستلێدان و باوەش كاریگەری لەسەر مێشك دروست ناكات و هێزێكی ئیجابی لە مێشكدا دروست دەكات كە بەشی گەشبینی و بیری باش لە مێشكدا چالاك دەكات . بەتایبەت لە كاتی نەخۆشیدا .

– فێربە، فێربە دیسانیش هەر فێربە : هەمیشە لە ژیاندا هەوڵ بدە شتی تازە فێر بیت و شتی تازە تاقی بكەرەوە بۆ زیاتر بەختەوەر بونی مێشكت چونكە زانیاری تازەو ئیشی تازە و ناسیاوی تازە هەمو ئەوانە دەبنە هۆی بەختەوەری.


– وەرزش كردن : بەپێی لێكۆلینەوەكان سەلمێندراوە كە جوڵەو وەرزش لە سترێس و پەستانی مێشك رزگارت دەكات و خەمۆكیت بیر دەباتەوە بۆیە زۆر گرنگە رۆژانە وەرزش بكەیت بە خویەك تەنانەت ئەگەر كەمێك راكردن بێت بە دەوری باخچەی ماڵەكەتاندا كەمێك ڕابكە یاخود وەرزشی ئاسای بكە.

– خەوتنی باش : كاتێ‌ لە شوێنێكی ئارامدا دەخەویت و خەوێكی قوڵ دەكەیت مێشك رژێنەی ئارامكەرەوە دەڕژێنێت و مێشك ئارام دەكاتەوە.


– خەیاڵی خۆش و پێشبینی خۆش بكە ئەوە هەستێكی خۆش بە مێشكت دەدات و هۆرمۆنی بەختەوەری دەرژێت.

ژیاندۆستی

٨ نیشانەی تەندرووستی خراپ، کە بەهۆی جەستەتەوە نییە، بەڵکوو ڕۆحت ماندووە!

خێزان

ئەمەی خوارەوە  کۆمەڵێک نیشانەی تەندرووستی خراپە، کە بەهۆی جەستەتەوە نییە، بەڵکوو ڕۆحت ماندووە و کێشەی دەروونیت هەیە:

 

-هەرچەندە بە درێژای ڕۆژەکە خەوتویت بەڵام تاقەتی هیچت نییە و لەشت داهێزراوە.

-لە هەموو شتێکی ئەم ژیانە بێزاریت و دنیایەکی خەیاڵیت لە مێشکی خۆتدا داناوە و خۆزگەی پێدەخوازیت

-هەمیشە بیرکردنەوەکانت ڕەشبینانەیە و هەستدەکەیت کە کەسێکی نەگبەتیت!

-ئەو هەستەت لا درووستبووە کە دەتەوێت خۆت لە هەموان بشاریتەوە و تاقەتی کەست نییە

-هەست بە تەنهای و بێکەسی دەکەیت و بەردەوام بێتاقەتیت

-بویتەتە کەسێکی مزاجی و بەشتی زۆر سادە بێزاردەبیت و خەم و خەفەت داتدەگرێت

-حەزت بۆ ئەو شتانە نامێنیت کە پێشتر چێژ بەخش بووە لەلات و تاقەتی ژیانت نییە!

-ژیانی ڕاستەقینە و ئەوەی کە پیشانی خەڵکی دەدەیت زۆر جیاوازە و لە ناخەوە بێزار و خەمباریت و لە دەریشەوە خۆت بە دڵخۆش نیشان دەدەیت.

 

چارەسەر چییە؟

-بگەڕێرەوە بۆ لای خودای خۆت و پەرستشە ئاینی و ڕوحیەکان جێبەجێ بکە

-سەردانی مامۆستای ئایینی شارەزا یاخود پزیشکی دەروونی بکە تا ڕێگ چارەت بۆ دابنێن.

-لە پەیوەندی و  هاوڕێی ژەهراوی و بێزارکەر  دووربکەوەرەوە.

-لەگەڵ کەسە نزیک و خۆشەویستەکانت قسە بکە و کات بەسەر ببە و باسی کێشەکانی خۆتیان بۆ بکە.

-ئەو دۆخە بگۆڕە کە تێیدایت: گەشت بکە، یاخود ماوەیەک پشوو وەربگرە لە کارەکەت و سەردانی هاوڕێی و خزمان بکە.

-هەوڵبدە قەدری ئەو شتانە بگریت کە هەتە و کەسێکی بە قەناعەت بە.

-ئەوەت لە بیر بێت کە ئەم دۆخەی تێیدایت هەمیشەیی نییە و دەگۆڕێت، وەک خودای گەورە دەفەرموێت (فإن مع العسر يسرا إن مع العسر يسرا) واتە لە پاش هەموو ناخۆشیەک خۆشی دێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

7 جیاوازی نێوان سەگ و پشیلە کە دەری دەخات لە دوو کەوکەبی جیاوازەوە هاتوون

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک جیاوازی نێوان سەگ و پشیلەیە کە دەری دەخات لە دوو کەوکەبی جیاوازەوە هاتوون:

7

9 Drastic Differences Between Cats and Dogs That Prove They’re From Different Planets

9 Drastic Differences Between Cats and Dogs That Prove They’re From Different Planets

5

9 Drastic Differences Between Cats and Dogs That Prove They’re From Different Planets

4

9 Drastic Differences Between Cats and Dogs That Prove They’re From Different Planets

9 Drastic Differences Between Cats and Dogs That Prove They’re From Different Planets

9 Drastic Differences Between Cats and Dogs That Prove They’re From Different Planets

1

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

٥ نهێنی ڕێجیمکردن بۆئەوەی زۆر ئاسانتر کێش دابەزێنیت

خێزان

خواردن هۆکارێکی سەرەکی قەڵەوییە و هەر لەو رێگەیەشەوە بە ئاسانی دەتوانیت کێشت کۆنتڕۆڵ بکەیت، ئەمەی خوارەوە چەند بنەمایەکی سەرەکییە بۆ دابەزینی کێش:

 

-پێویستە متمانەت بەخۆت هەبێت و سوربیت لەسەر بەردەوامی لە هەوڵدان بۆ دابەزینی کێش.

-چاودێری بەرەوپێشچونەکانی خۆت بکەیت و بزانیت کە تێدا سەرکەوتویت یاخود نا.

-لەگەڵیدا وەرزشبکەیت و چالاک بیت.

-هەوڵبدە هاوڕێیەتی و مامەڵە لەگەڵ ئەوانە بکەهیت کە هانت دەدەن بۆ دابەزینی کێش.

-زانستیانە رێجیم بکە و ئامۆژگاری لە کەسانی شارەزا وەربگرە.

 

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک خواردنە کە پێویستە بیخەیتە سستمی خواردنەوە بۆ ئەوەی کێش دابەزێنیت:

-هێلکەی کوڵاو

-ماسی سەلەموون

-سیر

-سنگی مریشک

-بیبەر و تونی

-لیمۆ

-چای سەوز

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان