ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

گه‌ر له‌ كاتی سوڕی مانگانه‌دا ئه‌م 3 خاڵه‌ت به‌دی كرد، به‌بێ وه‌ستان سه‌ردانی پزیشك بكه‌

خێزان

هه‌ستكردن به‌ ئازار له‌ كاتی سوڕی مانگانه‌دا شتێكی ئاساییه‌، به‌ڵام چه‌ند خاڵێك هه‌یه‌ كه‌ گه‌ر له‌و كاته‌دا توشتببێت پێویسته‌ ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت كه‌ ئه‌وانیش:

 

-خوێن لێڕۆشتنی زۆر

-گه‌ر له‌و كاته‌دا خوێنێكی زۆرت له‌به‌ر ڕۆشت و دۆخه‌كه‌ ئاسایی نه‌بوو، ڕه‌نگه‌ به‌هۆی ئه‌نیما یاخود ماندوبونی له‌ ڕاده‌به‌رده‌ره‌وه‌ بێت و پێویسته‌ به‌ زوترینكات سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت.

 

-دواكه‌وتنی سوڕی مانگانه‌

-گه‌ر دواكه‌وتنه‌كه‌ له‌ رێژه‌ی ئاسایی خۆی به‌ده‌ر بوو ئه‌وا پێویسته‌ به‌ زوترین كات پشكنین بكه‌یت، هه‌ندێك كات ئه‌و دواكه‌وتنه‌ بێتاقه‌تی و قه‌ڵه‌ویشی به‌ دواوه‌یه‌ كه‌ به‌هۆی بونی كێشه‌ له‌ هۆڕمۆنه‌كاندایه‌.

 

-ڕه‌قبونی ماسولكه‌كان

-گه‌ر ماسولكه‌كانت ڕه‌قبون و ئازارێكی زۆریان هه‌بوو به‌ جۆرێك كه‌ نه‌توانیت بچیته‌ ده‌ره‌وه‌، پێویسته‌ سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت، زۆرجار ئه‌م دۆخه‌ به‌هۆی بونی كێشه‌ له‌ هێلكه‌داندا دروستده‌بێت.

 

 

تەندروستی

چەند چارەسەرێکی سرووشتی و خێرا بۆ چارەسەری خوروی قاچ

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند چارەسەرێکی سرووشتی و خێرایە بۆ چارەسەری خوروی قاچ کە دەتوانیت بەکاری بهێنیت:

 

-سیر چارەسەرێکی باشە بۆ ئەو کێشەیە و دەتوانیت بە دوو جۆر بەکاری بهێنیت، ٣-٤ قاش بکەیتە ئاوێکی گەرمەوە و قاچی تێبکەیت، یاخود قاشێک سیر بە باندج لە قاچت بپێچیت.

-٢ بۆ ٣ کەوچک سۆدەی نان بکەرە ئاوەی گەرمەوە و بۆ ماوەیەک قاچت بکەرە ناو ئاوەکەوە.

-دەتوانیت (خەردەل)یش بکەیتە دەفرێک ئاوی گەرمەوە و قاچی تێبکە

-خوێش هەمان کاریگەری هەیە و دەتوانیت خوێ بکەیتە ناو ئاوەکەوە و بۆ چارەکێک قاچتی تێدا بهێڵیتەوە.

-زەیتی داری چا یەکێکە لە شێوازە باشەکان بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە و دەتوانیت قاچتی پێ چەور بکەیت

-ماست دژە هەوکردنەوە و چارەسەرێکی باشە بۆ ئەوەی خوروی قاچی پێوە نەهێڵیت، دەتوانیت ماستەکە بدەیت لە قاچت و تا پێوەی وشک دەبێتەوە پێوەی بە جێ بهێڵیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند وەرزشێک کە ڕێک بۆ سوتاندنی چەوری ورگ و کەلەکە داندراوە و زۆر بەسوودە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند وەرزشێکە کە ڕێک بۆ سوتاندنی چەوری ورگ و کەلەکە داندراوە و زۆر بەسوودە و دەتوانیت لە ماڵەوە ئەنجامی بدەیت:

 

-لەسەر پشت ڕابکشێ و بەشێوەی پایدەرلێدان قاچەکانت بجوڵێنە، دەستت بخەرە پشتی سەرت و ئەویش هەر جارە و بۆ لایەک بەرە (ڕاست و چەپ)، ٣٠ جار دوبارەی بکەرەوە.

 

-ئەمجارە قاچەکانت ڕابگرە و دەستت بخەرە پشتی سەرت و جارێک بۆ لای ڕاست و جارێک بۆ لای چەپ، ١٥ جار بۆ هەر لایەک.

-پاشان قاچت کۆبکەرەوە و جێگیری بکە و دواتر ڕابکشێ و بە پەستانی سکت هەڵبستەرەوە و ڕابکشێرەوە، ٣٠ جار

-دواجار بچۆرە سەر دەست و ئەژنۆت و قاچی ڕاست و دەستی چەپ درێژ بکە و پاشان پێچەوانەکەی، ٣٠ جار

-بچۆرە سەر دەم و بە پەستانی دەست و سنگت خۆت ڕابگرە و ١٥ چرکە بەو جۆرە بوەستە، دواتر بنوشتێرەوە و یەکسەر هەڵبستەوە و ١٥ چرکەی دیکە بوەستە، ١٠ جار دوبارەی بکەرەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند بەرهەمێکی ناوماڵ کە زیانی زۆرە و نابێت جارێکی دیکە بەکاری بهێنیتەوە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند بەرهەمێکی ناوماڵە کە زیانی زۆرە و نابێت جارێکی دیکە بەکاری بهێنیتەوە:

 

بەرهەمی تەبەدۆر

بەرهەمی تەبەدۆر هەرچەندە کە وادەزاندرێت باش بێت و دۆستی ژینگە بێت، بەڵام لەکاتی بەکارهێنانی بۆ خواردنی گەرم زیانی هەیە و ماددەی ژەهراوی لەگەڵ خواردنەکەدا تێکەڵدەبێت و هۆکارێکە بۆ شێرپەنجەش.

 

شامپۆی ئەنتیبایۆتیک

ئەو شامپۆیانەی کە ئەنتیبایۆتیکن بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانە نابێت چونکە ماددەیەک بەکاردەهێنن کە پێی دەوترێت triclosan و هەم بۆ ژینگە و هەم بۆ تەندرووستی پێست خراپە.

 

بۆنی ناوماڵ

ئەم بۆنانەش ماددەی وەک terpenes ی تێدا بەکاردەهێندرێت، کە ژەهراوییە و زیانی بۆ تەندرووستیت هەیە.

 

پاککەرەوەکان

زۆرێک لەو پاککەرەوانەی بە کاردەهێندرێت ژەهراوین و زیانی زۆری هەیە بەتایبەت لە کاتی بەرکەوتن و بۆنکردندا و دەبێت زۆر بە وریایەوە بەکار بهێندرێت.

 

بغورد

بەهەمان شێوەی بۆنی ناوماڵ، ماددەی ژەهراوی تیدایە و بۆ تەندروستیت خراپە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان