ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

فراكسیۆنەكەی حەنان فەتلاوی داوای دەركردنی كرێكارانی بیانی دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەندامێكی فڕاكسیۆنی ئیرادە كە لەلایەن حەنان فەتلاوییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت داوا لە حكومەتی عیراق دەكات كرێكارانی بیانی دەربكات، چونكە هۆكاری بێكارانی هەزاران عیراقین.

عبدعون عەبادی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكردووە، دیاردەیەكی جیهانی مەترسییدارە و مەترسی لەسەر عیراقیش دروستكردووە، چونكە دەستكاری كاری ناوخۆی بێكار دەكات.

ئەو پەڕلەمانتارە داواشی لە حكومەتی عیراق كردووە ئەو كرێكارانە دەربكات، بۆ ئەوەی دەرفەتی كار بۆ هاووڵاتیان زیاتر ببێت.

بەپێی ئامارێك كە پێشتر بڵاوكراوەتەوە 83 هەزار كرێكار لە كۆمپانیاكانی نەوت لە بەسرەدا كاردەكەن.

ئابوری

حكومەتی عیراق 4 ترلیۆن دینار بۆ یەكەی نیشتەجێكردن قەرز دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرای دەكات، ئەنجومەنی وەزیران 4 ترلیۆن دینار قەرزی لە 3 بانكی حكومی وەرگرتووە، بۆ دروستكردنی یەكەی نیشتەجێكردن ‌و چارەسەركردنی ئەو زیادەڕۆییانەی لەسەرجەم پارێزگاكانی عیراق بەدی دەكرێت.

سوهام عوقەیلی ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران 4 ترلیۆن دیناری لە بانكی ڕەشید‌ و ڕافیدەین ‌و بازرگانی قەرزكردووە بۆ دروستكردنی یەكەی نیشتەجێكردن لەسەرجەم پارێزگاكانی عیراق‌و وەرگرتنی ئەو قەرزەش بۆ چارەسەركردنی قەیرانی نیشتەجێبوون و دەستەبەركردنی شوێنێكی گونجاوە بۆ ئەو خێزانە هەژارانەی كە بە زیادەڕۆیی خانووییان دروستكردووە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕوونیشیكردەوە، ئەو پارەیە تەرخان دەكرێت بۆ دروستكردنی كۆمەڵگەی نیشتەجێكردن لەسەرانسەری عیراق نەك پارێزگایەكی دیاریكراو، پڕۆسەكەش بەپلان دەبێت ‌و بەشێوەیەكی خێرا ئەنجام دەدرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

كشتوكاڵی هەرێم باج لەسەر چەند جۆرێكی سەوزە و میوە هەڵدەگرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بۆ ڕێگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخ و هاوسەنگی بازاڕ، باج لەسەر چەند جۆرە سەوزە و میوەیەك هەڵدەگیرێت.

حسێن حەمەكەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە ڕۆژی 1ی تشرینی دووەمی داهاتوودا، وەزارەتی كشتوكاڵ باج لەسەر هەریەكە لە بەرهەمەكانی (تەماتە، پەتاتە، باینجان، بامیە، شووتی و گوڵەبەڕۆژە) هەڵدەگرێت.

دەشڵێت: “ئەم بڕیارە كاری پێدەكرێت، تا دووبارە ئەم بەرهەمانە وەرزی پێگەیشتنیان دێت لە هەرێمی كوردستان، كە بێگومان بڕیارەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ بۆ پڕكردنەوەی پێویستی بازاڕ و گران نەبوونی نرخی ئەم خۆراكانەیە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا”.

جەختیشی كردەوە، وەك چۆن بەرگری لە مافی جوتیاران دەكرێت، بە هەمان شێوە بەرگری لە مافی بەكاربەریش بكرێت لە هەرێمی كوردستان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

حكومەتی هەرێم بڕیاری تەواوكردنی پڕۆژە تەواونەكراوەكانی دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی یەكێتیی بەڵێندەرانی كوردستان ئاشكرای كرد، حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی دربڕیووە، كە ئەو پڕۆژانەی تەواونەكراون، پارەی كاشیان بۆ تەرخان دەكرێت و تەواو دەكرێن و ئەوكارەش بە قۆناغ دەكرێت.

بەشار عەلی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان وتووە، “حكومەتی هەرێمی كوردستان بە نووسراوی فەرمی ڕەزامەندی داوە،‌ ئەو پڕۆژانەی بەهۆی قەیرانی داراییەوە وەستابوون دەست پێ بكەنەوە و تەواو بكرێن و تەواوكردنی پڕۆژەكانیش بە ‌قۆناغ دەبێت و لە ‌قۆناغی یەكەمدا ئەوانەی 15%یان مابوو، تەواو دەكرێن و دواتر ئەوانەی 25%یان مابوو تەواو دەكرێن”.

هەروەها وتویەتی، “هەر پارێزگایەك لیستی پڕۆژەكانی خۆی ناردووە و ڕەزامەندی لەسەر دراوە و دەست بە جێبەجێكردنی دەكرێت و حكوومەتیش پارەی كاشیان بۆ تەرخان دەكات”.

سەبارەت بە كاریگەرییەكانیشی ناوبراو وتویەتی، “ئەو كارە دەبێتە هۆی ئەوەی پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ خەڵك جێبەجێ بكرێن و خزمەتی خەڵك بكەن، چونكە پڕۆژەكان لە قوتابخانە و نەخۆشخانە و پڕۆژەی جۆراوجۆری دیكە پێك دێن و لە ‌لایەكی دیكەشەوە،‌ دەبێتە هۆی ئەوەی دەرفەتی كار لە هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی بەرچاو زیاد ببێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان