ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

قوباد تاڵەبانی پەیامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم پەیامێكی لەڕۆژی جیهانی گەنجاندا بڵاوكردەوە.

تاڵەبانی وتی:” ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی گەنجانە، لەم بۆنەیەدا ئەو ئەركەمان بیر دێتەوە كە پاڵپشتی ئەم توێژە بكەین تا ئەوكاتەی دەبنە سەركردەی سبەی، یارمەتییان بدەین بۆ ئەوەی ئایندەمان باشتر و دادگەرتر بكەن”.

دەشڵێت:”ڕۆڵی گەنجان لە بنیاتنانی نیشتمان ڕۆڵێكی بنەڕەتی و گرنگەو هەمیشە ئەوان جێگای شانازیمانن. با خۆمان تەرخان بكەین بۆ یارمەتیدانی گەنجان تا ئەو كوردستانەمان بۆ بنیات بنێن كە خەونی پێوە دەبینن”.

ریکلام

کوردستان

كەناڵێكی لۆكاڵی تایبەت بە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەخشی دەستپێكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە ئاگادارییەكدا وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، كەناڵێكی لۆكاڵی تایبەت بە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەخشی خۆی دەستپێكرد و لە ئێستادا نوێترین رێنمایی و زانیارییە باوەرپێكراوەكان بۆ هاووڵاتیان بڵاودەكاتەوە.

دەقی ئاگادارییەكە:

ئاگاداری بۆ گشت هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستانی عیراق

كەناڵێكی لۆكاڵی تایبەت بە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەخشی خۆی دەستپێكرد و لە ئێستادا نوێترین رێنمایی و زانیارییە باوەرپێكراوەكان بۆ هاوڵاتییانی خۆشەویست بڵاودەكەینەوە.

لەسەر سیستەمی DVB-T2 بەم فریكوێنسانەی خوارەوە:

Frequency:
Erbil CH57
Korek CH43
Safin CH35
Sidakan CH34
CHoman CH41
Sulymani CH29
Ranya CH 26
Kalar CH 29
Duhok CH 39
Koya CH30
Zaxo CH27
Bazian-Chamchamal CH33
Dukan CH38
Qaladizy CH57
Penjwen CH33
Saidsaidq Ch 59
Sharazur – halabja Ch 57

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“تائێستا ڤایرۆس كۆرۆنا نەگەیشتووەتە كوردستان و هەولێر”

خەڵك-ئارام سەردار

بەمەبەستی خستنەڕووی ڕاپۆرتەكانی لیژنە جیاوازەكان، ئەمڕۆ پێنچ شەممە ۲۷ی شوباتی ۲۰۲۰ كۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنووری پارێزگاكە دەستیپێكرد.

عەلی ڕەشید سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بە (خەڵك)ی ڕایگەیاند، بەمەبەستی خستنەڕووی ڕاپۆرتەكانی لیژنە جیاوازەكان كە بریتین لە لیژنەكانی تەندروستی و ناوخۆ و ئەوقاف و شارەوانی.

دەشڵێت”لەم كۆبوونەوەیەدا دەمانەوێت بزانین وەك ئەنجوومەن چیمان پێدەكرێت بۆ هاوكاری حكومەت و هەروەها ئەو هەنگاو و ڕێكارانەی كەوا لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو پەتایەی بڵاوبووەتەوە چیكراوە، ئەوەی ئێمە لە دەسەڵاتماندایە ئەنجامی دەدەین و پێشنیاز دەكەین چی بكرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، تائێستا ئەو ڤایرۆسە نەگەیشتووەتە كوردستان و هەولێر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كۆبوونەوەیەكی فراوان لەنێوان لایەنە پەیوەندیدارەكانی سلێمانی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا دەستیپێكرد

سلێمانی ـ نزار جەزا

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە كۆبوونەوەیەكی فراوان لەنێوان لایەنە پەیوەندیدارەكانی سلێمانی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا دەستیپێكرد.

لە قائیمقامیەتی سلێمانی كۆبوونەوەیەكی فراوان لە بارەی ئامادەكارییەكان بۆ ڕێگریكردن لە كۆرۆنا دەستیپێكرد.

بڕیارە لەكۆبوونەوەكەدا بڕیاری پێویست لەوبارەیەوە بدرێت و لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا بڕیارەكان بۆ ڕای گشتی بخرێنەڕوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان