ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

یارجان لە کارێکی هونەری دوو گۆرانیبێژی عەرەبدا بەشداری دەکات

خێزان

خانمە مۆدێل یارجان لە کارێکی نوێی هەردوو گۆرانیبێژی عێراقی (مەحمود ترکی) و (محەمەد سالم) دا بەشداری دەکات.

بەرهەمەکەی ئەو دوو هونەرمەندە بەناوی  “الساعة خمسة” یە کە لە دەرهێنانی “موراد تورک” و تێیدا یارجان لە کاتژمێر پێنج وادەی ژوانی هەیە لەگەڵ یەکێک لە هونەرمەندەکان.

یارجان ناوی “شنیار ئەحمەدە”، ساڵی 1996 لە سلێمانی لە دایک بوە و پێشتر وەک شاجوانی سلێمانی هەڵبژێردراوە و خانمە مۆدێلێکی بەناوبانگە.

هەواڵەکان

پەرواز گۆرانی بۆ دۆخی شێواوی ئێستا دەڵێت

خێزان

خانمە هونەرمەند پەرواز حسێن گۆرانیەکەی بە زمانی عەرەبی ئامادەکردووە کە تێیدا باس لە دۆخی شێواوی ئێستای وڵاتان دەکات.

پەرواز حسێن ڕایگەیاندووە کە گۆرانیەکەی بەناوی (ماذا جري)یە و باس لەو دۆخە شێواوەی وڵاتانی ناوچەکە دەکات و گۆرانیەکە لە هۆندراوەی سامی ئەرگوشی و ئاوازی هەڵکەو زاهیرە.

پەرواز حسێن دەڵێت”هیوادارم بەم گورانییە بتوانن لە خەم و ئازارەکانی هەموو ئەو شوێنانە کەم بکەینەوە کە دۆخی وڵاتەکەیان نالەبارە، ئەم، گۆرانییە هەنگاوێکی گرنگی مرۆڤایەتییە و بە زوترین کات بڵاو دەبێتەوە”

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

هێلی لەڤ لە ڕۆژی لەدایکبوونیدا بەرهەمەکەی بڵاودەکاتەوە و دەڵێت هەموان دەتوانن بێن بۆلام!

خێزان

هونەرمەند هێلی لەڤ ڕایدەگەیەنێت کە یەکەم بەرهەمی خۆی کە برژانگە لە ڕۆژی لەدایکبوونیدا بڵاودەکاتەوە.

هێڵی لەڤ دەڵیت”زۆر خۆشحاڵم کە دەتوانم بۆ جاری یەکەم لە رێککەوتی ١١/١٦ یەکێك لە بەرهەمەکانم لە بواری جوانکاری بڵاوبکەمەوە،یەکەم بەرهەمم برژانگ دەبێت کە پێکهاتووە لە ٨ جۆری جیاواز، لە رێککەوتی دیاری کراو لە هەرسێ شارەکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك) بەردەست دەبێت، بۆ ئەو خەلکانەی لە دەرەوەی کوردستان نیشتەجێن دەتوانن لە رێگەی وێب سایتی لەڤیۆن بە دەست بێنن”

هێڵی لەڤ وتوشیەتی”بۆ هەموو فانە خۆشەویستەکانم لە رێککەوتی ١٦ی ئەم مانگە کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی لەدایك بونم یەکەم بەرهەمم لە ساڵۆن لەڤیۆن بڵاودەکەمەوە کە خۆشم ئامادە دەبم و دەتوانم بۆ جاری یەکەم لە نزیکەوە هەموو فانەکانم ببینم و وێنەی یادگاری بگرین، هاتن بۆ هەمووانە”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی سینگڵەکانە، چیرۆکەکی لە چیەوە هاتووە؟

خێزان

ڕۆژی جیهانی سینگڵەکان، لە وڵاتی چین و زۆریک لە وڵاتانی دیکەی جیهان یادە دەکرێتەوە و لەم ڕۆژەدا کەسە سینگڵەکان ئاهەنگ دەگێڕن و شانازی دەکەن بە دۆخی کۆمەڵایەتی خۆیانەوە.

سەرەتای ئەم یادە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٠ کاتێک لە زانکۆی نانجنگ لە چین ئاهەنگیان بە بۆنەی سنگڵیەوە ڕێکخست و ڕۆژی ١١/١١ یان دانا بۆ ئەو بۆنەیە ئەمەش بەمانەی ئەوەی ١ تاکە کەسێکە و سینگڵە، یادکردنەوەکەش هەر زوو لە تەواوی چین و دواتریش زۆرێک لە وڵاتانی جیهاندا بڵاو بویەوە.

ئەوەی کە زیاتر بۆنەکەی گەشەپێدا ماڵپەڕە بازرگانیەکان بوون کە ئەمڕۆژەیان دەقۆستەوە بۆ ئەوەی ڕیکلام بۆ کاڵاکانیان بکەن و ئەم ڕۆژە بکەنە ڕۆژی بازاڕکردن.

لە ئێستاشدا بڕی ئەو پارەیەی لە ڕۆژی سینگلەکاندا لە چین بۆ بازاڕکردن خەرجدەکرێت، زۆر زیاترە لەو پارەیەی لە بلاک فڕایدەی لە ئەمریکا خەرج دەکرێت:

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان