ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

وتار

ئێـستا، مانچسـتەر سـیتی هی گواردیۆلایـە

زنجیرەی دووەم
پاش واژۆکردنی ژمارەیەکی بەرچاو لەگرێبەسـت گواردیۆلا چاوەڕێی خولی دەکرد ، ڕاسـتیەکی بەڵگە نەویستە سیتی تێگڕای داواکارییەکانی بۆ جۆزێپ جێ بەجێکردەوە بۆیە هیچ هۆکارێک نییە تا ئەوەی کێ برکێی ڕاسـتەقینە نەکات لەهەموو بۆنەکاندا لێرەوە پێویستە گواردیۆلا ئەو ڕاستیە بزانێت لەهەرچی پۆینتە چ باش چ بەخـراپ بەرپـرسیارە لەئێستادا ئاسـتێکی یەکجار نموونەی پێشکەش دەکات بەڵام ئەمە نابێتە فریاد ڕەس لەکۆتایی وەرز چیت بەدەسـت هێناوە ؟ ئەم پـرسـیارە تا کۆتایی وەرز یەخەی گواردیۆلا بەنادات …

گواردیۆلا ژمارەیەک گرێبەستی زۆری گرت وە کەوتە ژێر ڕەخنەیەکی بێشوومار ، دەکرێت لێرەدا وەڵامی ئەم پرسـیارە بدەینەوە …

هیچ ڕاهێنەرێک نییە خاوەنی ڕووئیا و تێڕوانینی خۆی نەبێت ئەم ڕووئیایە فرە لایە دەگۆڕێت لە ڕاهێنەرێک بۆ ڕاهێنەرێکی دی ، گواردیۆلاش بەدەر نییە لەم خاڵە ئەوەی جیاکاری دەدات بەو تایبەتمەندییە پیپ ئەوەیە ؛ فەلسەفەی ئەم بەهەموو یاریزانێک جێ بەجێ ناکرێت ئەم خاڵەش ڕووی لاواز و بەهێزی هەیە ، زۆریش نۆرماڵە یاریزانێک بەشێوازێکی دیاریکراو نەتوانێت ئەوەی پێیەتی پێشکەشـی بکات .
کەوایە پێویستە ئێستا هەڵوێستەیەک بکەین گرێبەستەکانی ئەرێنی بوون یان نا ؟ ئەو گرێبەستانەی کـراون توانیویانە خزمەتی سیتیزین بکەن  ؟ ئایا پێشتر یانەی ناوبراو هێندە گرێبەستی کردووە ؟

یەکێک لەگەورەترین کێشەکانی وەرزشـدۆستەکانی کورد بێ جیاوازی بریتیەلەوەی تەنها یەک ڕووی بابەت دەبینن تۆ سەرنجت داوە ئێستا هەژموونی سیتی چەندێکە ؟ بیرت کردۆتەوە ئێستا شان بەشانی یانە زەبەلاحەکان ناوی سیتی ئەهێنرێت ؟ هەڵوێستەت کردووە بەپێی ئەم بەرنامە ڕێژییە بێت بۆ ماوەی سـێ وەرزی داهاتوو سیتی گرێبەستی گەورەی ناوێت چ یانەیەک هەیە ئێستا ( دیبرۆین ، سانی ، خیسۆس ، فێرناندیهۆی ) نەوێت … ئێستا چ بەرگریکارێک وێنای [ ئۆتامێندی ] چاوی لەسەرە ؟ چ یانەیەک هەیە تەمەنای ئەوە نەکات کۆڵپارێزێکی وەک [ ئیندەرسـۆنی ] نەبێت ؟ پێکهاتەی سیتی بەگشتی لەنێوان 20 بۆ 25  ساڵدایە … بیرت لەوە کردۆتەوە ئێستا لایەنی بازرگانی و سپۆنسەر چەند بەرامبەر بۆ سیتی لە هەڵکشاندایە ؟؟ بێ هیچ دوو دڵیەک پیاوی پشت ئەم سیناریۆیانە بەتەنها ” پیپ گواردیۆلا “یە

دواتر سیتی نەهاتووە گرێبەستی چەشنی 80 , 100 , 105 , 180 , 222 ملیۆنی واژۆ بکات !!!

لەئێستای بازاڕی گواسـتنەوە نرخەکانی ئاوای لێ هاتووە ، بۆ جێ بەجێکردنی فەلسەفەکەی پێویستی بەهێنانی ئەو جۆرە لەکوالێتیە هەبووە هەر دوولاش وەک سیتی و گواردیۆلا ڕێکەوتوون لەسەر گۆمەڵگەلێک باس بردن و بەدەسـهێنانی نازناو سیتی مەرجی هەبووە گواردیۆلاش مەرجی هەبووە .

لەگەڵ سەرجەم دۆخەکانی سیتی کەپێدا تێپەڕ دەکات هیچ کەسێک بەیار و نەیار ـ دۆسـت و دژ کۆکن لەسەر ئەوەی گواردیۆلا لەئێستادا هەژموونی سەپاندووە بەسەر تۆپی پێی ئینگلتەرا هیچ کەسێک نییە بتوانێت ئیرادەی بسەپێنێت بەسەر سیتی بەپێچەوانەوە سیتی هەر لەسەرەتای یاری کۆنتڕۆڵی یاریگا دەکات کەسایەتی دەسەپێنێت تا دواین خوولەک دەجەنگێن و کۆڵنادەن .
لەئێستا هیچ یانەیەک چ لەخول چ یانە پاڵەوانەکان تەمەنا ناکەن بکەونە بەرامبەر سیتی بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی پیشانی دەدەن ئێستا لایەنی دەروونی سیتی لەلووتکەدایە ، یاریزانەکان جوانترین هەماهەنگیان هەیە لەنێوان یەکتر ئەوەی دۆخەی بۆ سیتی و خوودی گواردیۆلا سەقامگیرکردووە ئەوەیە باشترینەکانی تیمەکەی لەئێستا نازناوی گەورەیان بەدەسـت نەهێناوە ئەگەر بێت و خەیاڵاتێکی وا لەفکریاندا بچەسپێنن کە مێژووی سیتی چاوی لەئێوەی بەگژدا چوونەوەی کلتوری خوولی ئینگلیزی چاوی لە ئێوەیە ئەوا ئەسـتمە بەر پێگردنیان لەسەرکەوتن .
ئەوەی ماوەتەوە بوترێ ئەوەیە ئەم کەشـتیەی سیتی لەکوێ لەنگەر دەگرێ ؛

بەناڕاستەوخۆ سیتی وەک پاڵەوانی خوول دێتە پێش چاو چوون دوو مەرج هەیە تا ئەوەی ببیتە پاڵەوانی پریمەرلیگ :
یەک ؛ بردنەوە لەگەورەکان بەتابیەت لەنێو یاریگای خۆیاندا .

دوو ؛ پارێزگارکردن لە تێگڕای سێ خاڵی نێو یاریگای خوود .

خاڵێکی تر بەڵگەیە لەسەر کێبڕکێکردنی سیتی لەهەموو بۆنەکاندا ئەوەیە خاوەنی دوو پێکهاتەی ڕاستەقینەیە بۆیە گواردیۆلا دەتوانێت لەزۆر یاریدا پلانی سی دابنێ یاخوود گەر بیەوێت سیناریۆکانی دژ پووچەڵ بکات دەوانێت جێگۆڕکێ لەنێوان یاریزانە یەدەگ و بنەڕەکاندا بکات ، خاڵێکی تر هەبوونی یاریزانە بۆ هەموو جێگایەک گەر سەرنج بدەین سیتی لە هەر جێگایەک گەر سێ یاریزانی تایبەتی نەبێت بەو جێگایە بێ دوو دووڵی دوو یاریزانی هەیە بۆیە دەتوانرێت لەکاتی پێکان یاخوود ماندووبون سود لە یەدەکە هاوئاستەکەی وەربگیرێت

لەسەرو هەموو ئەوانەش بیرمەندێکی چەشنی گواردیۆلا هەیە کە پیشەگەرە ٫ سەودای لەگەڵ سەرجەم دۆخەکان هەیە

وتار

یەکێتی تۆپی پێ بێڕێزی بەرامبەر هاندەری تۆپی پێ و ڕاهێنەران و یاریزانانی تازەپێگەیشتوان دەکات

دانەر ئەسڵان

فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان تا دێت ڕۆژ بە ڕۆژ گومان لە سەر خۆی زیاتر دەکات و سوکایەتی بە هەستی هەموان دەکات بۆ هەفتەی ٤ کۆبوونەوە لە کات و وادەی ڕەسمی خۆیدا ئەنجام نادات و هیچ بڵاو کراوەیەکیش لەو بارەیەوە ئاشکرا ناکات.

لیژنەی ئۆڵۆمپی بۆچی بێ دەنگە لەم سوکایەتییەی بە وەرزش و تۆپی پێ و تازەپێگەیشتوان دەکرێت؟

یەکێتی تۆپی پێی شارەکانی سلێمانی و هەولێر و زاخۆ و شارەکانی تر بۆچی سەری خۆتان دانەواندووە قسەیەک ناکەن هەر هیچ نەبێت ئەن لایکێک بکەن؟

یانەکانی کوردستان زاخۆ پێشمەرگەی سلێمانی جیهان هەولێر بۆچی قبوڵی دەکەن و هیچ ناڵێن؟

باشە بۆ هەمووان قوڕ و قەپتان لێ کردووە ئایا هەڵواسینی فۆتۆیەک لە یاریگایەکدا ئاوها دەکات هەموو لە ترسدا بێ دەنگ بن؟

کەواتە من پێشنیار دەکەم نازناوی تازەپێگەیشتوان بە یانەی هەولێر ببەخشریت وەک پاڵەوانێکی پاش و بێگەرد کە هەموو شتێکی خۆی کرد تا ببێتە پاڵەوان و پێویستی بە هاوکاری کەسیش نەبوو.

تێ بینی/ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان نە هیچ بەڵگەیەکتان لە لایە نە لیژنەکەشتان ڕاستگۆ بوو میسداقێت و ڕاستگۆیی خۆتانتان خستە ژێر پرسیارێکی گەورەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وتار

مێسی لە نێوان سۆز و سەرسامبوون و ڕق و زانستدا

بەرھەم جــلال

باسـكردنی مێسی لە زۆر ڕوەوە دەچێتە خانەی دووبارەبون، چونكە لە دە وەرزی ڕابردوو زۆترین جاری ناوی مێسی ھێنراوە لەسەر شەقامی وەرزشی ئەمەش زۆر سروشتیە چونكە شیاوی ئەو باسكردنەیە، باسكردنەكەش یاری و نەیاری لیۆ دەگرێتەوە .

تۆپی پێ یەكێكە لەو كایانەی بەھەست و سۆز – ڕق و بوغز – دەمارگیری ناچێتە پێشەوە وەھیچ خزمەتێكیش ناكات بەم وەرزشــە ، مێسی و ھاوئاستەكانی كارێكی وەھانكردووە ھەر چوار چەمكی سۆز ، سەرسامبوون ، ڕق و زانست تێكەڵ بكرێن بەسەر یەكتردا بۆیە زۆر جار مێسی باشترین ئاست پێشكەش دەكات ڕقی تێكەڵ دەكرێت ؛ بە پێچەوانەوە خراپترین یاری دەكات سۆزی تێكەڵ دەكرێت ئەم تێكەڵیەش كارێكێكی ئاڵۆزە ھەر دوو بەرەی یار و نەیار بەڵگەیان بۆ سەلماندی ھاوكێشەكە پێیە .

ھەڵسەنگاندن بۆ لیۆ بەم ڕەگەزانە دەكرێت سۆز و سەرسامبوون و ڕق و زانست.

سۆز : واتا باوەڕی وایە مێسی بەھیچ جۆرێك و لە ژێر ھیچ دۆخێكدا خراپ نییە و نابێت .

سەرسامبوون، واتا داننان بە توانا و بەھرەی مێسی ئیدی یاری بیت یاخود نەیار ناتوانیت نكوڵی بكەیت لە نا سروشتی بوونی ئەم مرۆڤەی تایبەت دروسـت بووە بۆ تۆپی پێ .

ڕق، پێچەوانەوە سۆزە ھەمیشە قسەیەكت پێیە تا ئەوەی بڕوا نەكەیت مێسی نا ئاساییە زۆرجارن مێسی كارێكی باوەڕ پێنەكراو ئەنجام دەدات بەڵام ھۆكارێكی بۆ دێنێتەوە تا ئەوەی پێی سەرسام نەبێت لە كاتێكدا گوومانی نییە بیركردنەوەی ڕقە نەك شتی دیكە .

زانست، ئەم ڕەگەزە بەم دواییانە شۆڕ بۆتەوە بۆ ناوەڕۆكی تۆپی پێ بۆیە چەندین لێكۆلینەوە و توێژینەوە كراوە لەبارەی زۆر باس و بابەت لەم بابەتانە ھەڵسەنگاندنە بۆ یاریزانێك ، ڕاھێنەرێك ، تیمێك ، تاكتیكك … ھتد

زانست پێووەری بنەڕەتە تا ئەوەی ھەڵسەنگاندنەكە تێكەڵی سێ چەمكی پێشتر نەبێت .

ئێمە مێسی و ھاوئاستەكانی چۆن ببینین ..

ھەر كەسە و لە لایەن خۆیەوە جۆرێك دەڕوانێتە مێسی بەڵام نكوڵی لەوە ناكرێت ئاسـتی لیۆ یەكجار ناسروشتیە ئەمەش بە بەڵگەی ئەوەی خێرایە لە بڕیاردان ، زۆر بەسادەی یاری دەكات بەڵام سادەیەكەی زۆر ئاڵۆزە ، بەرنامەی خۆراكی زانستی پەیڕەو دەكات ، یەكجار پیشەگەرە بە بەڵگەی ئەوەی تا ئێستا نەبینراوە و نەبیسراوە لە جێیەكدا بڵێت من باشترینم ھەمیشە دەڵێت من یارمەتی كۆمەڵەكەم دەدەم ؛ بەگشتی بەكردار قسە دەكات نەك گوفتار .

سەرنج بدەن

مێسی لە جۆرە یاریەكدا دەستباڵایە كە زۆر تاكتكی بێت بۆیە زۆرینەی ڕاھێنەرە تاكتیكێكان سەرسامن بە مێسی ؛ مێسی زیاتر گۆڵی لەو یانەنانەكردوە لە تۆپی ئاستیاندا بوون بۆ نموونە

بایرنی گواردیۆلا، لیڤەری كلۆپ، ڕیاڵ مەدریدی زێدان، یۆفانتۆسی ئەلیگری،  ئینەری كۆنتی .

ئێوە سەرنجی مێسی بدەن زۆرترین جار بێ تۆپ كەم جوڵەیە ھەمیشە بۆ دواو پێشەوە ئاوڕ دەداتەوە بنكەیەكی یاریگا دیاری دەكات لەوێوە بڕیار بدات ! پێش گەشتنی تۆپ پێی بڕیاری داوە چی بكات !!

لە كۆتایدا ئەوەی ماوەتەوە باس بكرێت ئەوەیە ھەمووان كۆكن لەسەر نا ئاسایی بوونی لیۆ بەھەر یەكێك جۆرێك گوزارشتەكەی دەردەبڕێت بۆیە یان سۆزت ھەیە بۆی یان پێی سەرسامی یان ڕقت لێیە یان زانستیانە لێی دەڕوانیت

كورد دەڵێت ھەموو ڕێگایەك ئەچێتەووە بۆ بانە ، ھەموو ھەڵسەنگاندنێك سەرسامبوونە بە مێسی !!

تێبینی ١، یاریزانی دیكەش ھەن وێنای لیۆ بێت لەم چەمكانە بێت بەس وەك مێسی پڕاو پڕ نەیپێكاوە تا ئەوەی نوسینەكەی بۆ تەرخان بكەم …..

تێبینی ٢،  تۆش نوسینەكە وەك ئەوەی چۆن نوسراوە تێی بگە نەك بیركردنەوەی خۆت بسەپێنیت بەسەر بیردكردنەوەی مندا …..

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وتار

به‌رشه‌لۆنه‌ بۆ نیمار ناگوازێته‌وه‌؟

هه‌وراز كاوه‌
به‌رشه‌لۆنه‌ش به‌ ئاسانی نیمار ناگوازێته‌وه‌ و خواسته‌كانی جێبه‌جێ‌ ناكات، له‌ كاتێكدا ئه‌و یاریزانه‌ له‌ ئه‌وجی یاریكردنیدا ڕوویكرده‌ یانه‌ پاریسییه‌كه‌ و ویستی له‌وێ‌ ببێته‌ جه‌مسه‌رێكی گرنگی تۆپی پێی جیهانی، به‌ڵام ئه‌و وه‌ك لاوێك تووشی گرفتی كه‌م وێنه‌بوو، دواتر بڕیاریدا بێته‌وه‌ یانه‌ كۆنه‌كه‌ی و زووتر خۆی له‌ دۆزه‌خی ته‌نیایی و دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ ئه‌زموونی سۆپه‌ر ستاره‌كان ڕزگار بكات، بۆیه‌ چوونی بۆ به‌رشه‌لۆنه‌ و قورسی له‌ بۆنده‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به‌م چه‌ند خاڵه‌وه‌ هه‌یه‌ و پێویسته‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌ بزانێت، وه‌ك گه‌وره‌ یاریزانێك پێشوازی لێناكه‌نه‌وه‌.
1. پێكانی زۆر و به‌رده‌وام له‌ یانه‌ی پاریسانجێرمان.
2. له‌ تیپه‌ كۆنه‌كه‌ی یاریزانێكی فه‌ردی به‌ ئاست و ڕوشت به‌رزبوو، به‌ تایبه‌تی له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگا كه‌مترین كێشه‌ی دروست ده‌كرد، به‌ڵام له‌ پاریس پێچه‌وانه‌ ده‌ركه‌وت.
3. دوای چوونی بۆ پاریس له‌ یاریگادا ڕكابه‌ری هاوڕێكانی ده‌كرد، ئه‌وه‌بوو له‌گه‌ڵ كاڤانی گرفتیان له‌سه‌ر جێبه‌جێ‌ كردنی لێدانێكی سزا هه‌بوو، به‌وه‌ش ده‌ركه‌وت ئه‌و توانای رابه‌ریه‌تیكردنی نییه‌.
4. له‌دوو وه‌رزی پێشووی ناوبراو له‌ هیچ بۆنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی یانه‌كه‌یدا گرنگی نه‌بووه‌، به‌ تایبه‌ت خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و به‌رامبه‌ر به‌ مانچسته‌ر یوونایتد.
5. تۆمه‌ت باركردنی به‌ كاری سێكسی له‌گه‌ڵ ئافره‌تان، هه‌روه‌ها دوا كاری ئه‌وه‌بوو ده‌ستدرێژی كرده‌ سه‌ر هانده‌رێكی یانه‌كه‌ی له‌ یاریگای شازاده‌كان.
6. دوای ئه‌مانه‌ش قورسترین و دژوارترین بڕیاری دژی هانده‌رانی جێرمان ئه‌وه‌بوو، كه‌ ده‌یه‌وێت تیپه‌كه‌ی به‌جێبهێڵت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ناچار كردووه‌ له‌گه‌ڵ كۆنه‌ دۆسته‌كه‌ی گفتوگۆ بكاته‌وه‌، پێكانه‌كانی دیمبڵی و خراپی ئاستی تیپه‌كه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا و كه‌متر بوونی یاریزانی فه‌ردی و كه‌می گۆڵكردن له‌ ڕێزی به‌رشه‌یه‌، هه‌روه‌ها ئیداری تیپه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و پێویستییه‌ی هه‌یانه‌، كه‌چی ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌یان پێش چاو خستووه‌، كه‌ نیمار كوڕه‌كه‌ی (2013) نییه‌ و ده‌بێت بزانێت ئه‌و به‌و هه‌موو شكسته‌وه‌ قبوڵ ده‌كه‌ن و ناچاره‌ مه‌رجه‌كانیان قبوڵ بكات.

سه‌رچاوه‌
SPORT

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان