ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

محه‌مه‌د سه‌ڵاح گرانبه‌هاترین یاریزانی بیانی پریمه‌رلیگه‌ و پێش مانێ و دی برۆین که‌وتووه‌ !

خه‌ڵک سپۆرت

محه‌مه‌د سه‌ڵاحی میسڕی به‌ گرانبه‌هاترین یاریزانی بیانی له‌ خولی ئینگلیزی هه‌ژمار ده‌کرێت و له‌ ڕووی نرخ و موچه‌وه‌ پێش دوو ڕکابه‌ره‌ به‌هێزه‌که‌ی که‌وتووه‌.

ماڵپه‌ڕی “کالچیۆ میریکاتۆ”ی تایبه‌ت به‌ بواری گواستنه‌وه‌کان به‌ داتا و ژماره‌وه‌ ئاشکرای کردووه‌، له‌ئێستادا محه‌مه‌د سه‌ڵاحی میسڕی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ به‌ گرانبه‌هاترین یاریزانی نا ئینگلیزی له‌ خولی ئینگلیزی هه‌ژمار ده‌کرێت و به‌پێی ئه‌و ئاست و ئه‌نجامانه‌ی له‌ وه‌رزه‌کانی ڕابردوو تۆماری کردووه‌ نرخه‌که‌ی به‌بڕی ١٥٠ ملیۆن یورۆ ده‌خه‌مڵێنرێت.

له‌پله‌ی دووه‌میشدا کیڤن دی برۆینی به‌لجیکی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی دێت که‌ نرخه‌که‌ی بۆ ١٣٠ ملیۆن یورۆ به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوە‌، هه‌روه‌ها سادیۆ مانێی سه‌نیگالی ده‌چێته‌ خانه‌ی سێیه‌مه‌وه‌ و نرخه‌که‌ی نزیکی ١٢٥ ملیۆن یورۆ ده‌بێته‌وه‌.

سه‌ڵاح له‌ گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌ی ٢٠١٩دا به‌چه‌ندین یانه‌ی زه‌به‌لاحی وه‌ک ڕیاڵ مه‌دریدو پاریس سانت جێرمانه‌وه‌ به‌سترایه‌وه‌، به‌ڵام له‌کۆتاییدا ئیداره‌ی “ڕێدز” توانیان به‌رده‌وامبوونی مسۆگه‌ر بکه‌ن و نرخه‌که‌شیان بۆ یانه‌ داواکاره‌کان به‌ زیاتر له‌ ٢٠٠ ملیۆن یورۆ دیاری کرد، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ زۆرینه‌ی یانه‌ داواکاره‌کانی کشانه‌وه‌ و یاریزانه‌که‌ش خۆشحاڵی خۆی به‌ به‌رده‌وامبوون له‌ شاری لیڤه‌رپوڵ ده‌ربڕی.

سه‌ڵاح دوو وه‌رزه‌ له‌سه‌ریه‌ک وه‌ک گۆڵکاری خولی ئینگلیزی نمایشی تواناکانی دەکات و ئه‌گه‌ر له‌م وه‌رزه‌دا خه‌ڵاتی گۆڵکار به‌ده‌ست بهینێت ده‌چێته‌ ڕیزی ئه‌فسانه‌کانی ئالان شیره‌ر و تێری هێنریه‌وه‌.

جیهانی

(٢٠) هەڵبژاردە گەیشتونەتە (یورۆ ٢٠٢٠) و (١٦) هەڵبژاردەش پاڵاوتنی دووەم ئەنجام دەدەن

خەڵک سپۆرت

شەوی ڕابردوو کۆتا جەولەی پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا ٢٠٢٠ ئەنجامدران و (٢٠) هەڵبژاردە بەفەرمی گەیشتنیان بە قۆناغی کۆمەڵەکانی پاڵەوانێتی یورۆ مسۆگەر کرد.

هۆکاری سەرکەوتنی (٢٠) هەڵبژاردەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە لە گروپەکانی خۆیاندا پلەی یەکەم و دووەمیان بەدەست هێناوە، لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپاشەوە بەسەر چوار ئاستی یەک لەدوای یەکدا دابەش دەکرێن، ئاستەکانیش بریتین لە:

ئاستی یەکەم: ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، بەلجیکا، ئینگلتەرا، ئۆکرانیا، ئیسپانیا

ئاستی دووەم: فەرەنسا، پۆڵەندا، سویسرا، کرواتیا، هۆڵەندا، ڕوسیا

ئاستی سێیەم: پورتوگال، تورکیا، دانیمارک، نەمسا، سوید، چیک

ئاستی چوارەم: وێڵز، فنلەندا، (چوار هەڵبژاردەی تر کە لەڕێگەی پاڵاوتنی دووەمەوە سەردەکەون)

ئەو هەڵبژاردانەی خوارەوەش کە ژمارەیان (١٦) هەڵبژاردەیە، دەبێت پاڵاوتنی دووەم ئەنجام بدەن و تەنها چوار هەڵبژاردەیان دەگەن بە قۆناغی کۆمەڵەکانی یورۆی ٢٠٢٠:

(ئایسلەندا، بۆسنە، سلۆڤاکیا، کۆماری ئێرلەندا، ئێرلەندای باکور، سکۆتلەندا، نەرویج، سڕبیا، بولگاریا، هەنگاریا، ڕۆمانیا، جیۆرجیا، مەقدۆنیا، کۆسۆڤۆ، بیلاڕوسیا، ئیسرائیل).

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

گاریس بەیل دووبارە سوکایەتی بە ڕیاڵ مەدرید کرد و شارەزایان پێیان وایە زێدان قبوڵی ناکات !

خەڵک سپۆرت

گاریس بەیلی وێڵزی کەوتۆتە بارودۆخێکی خراپەوە و پەیوەندییەکانی لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید بەشێوەیەک تێکداوە ڕاستکردنەوەی لە دوای گەڕانەوەی بۆ مەدرید نزیکی مەحاڵە.

“شەمەندۆفێرە وێڵزیەکە” لەماوەی ڕابردوودا بەدرێسی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیەوە دووچاری پێکان هات و بەوهۆیەوە چەندین ڕووبەڕوبونەوەی یانەی شاهانەی مەدریدی لەدەستدا، لەکاتێکدا لەناوچەی مەشقەکانی “ڤاڵدیباس” وەک ئەستێرەیەکی پێکراو مامەڵەی دەکرد و تەواوی ڕاهێنانەکانی بەشێوەی تاکە کەسی ئەنجام دەەدا، لە ناکاو گەڕایەوە و پەیوەندی بە پێکهاتەکەی ڕاین گیگزەوە کردەوە، لەوەش قورستر وەک یاریزانێک بەبێ پێکان هەژمارکرا و لە هەردوو ڕووبەروبونەوە فەرمیەکانی وێڵز بەشدار بوو.

لەم بارەیەوە پریدراگ میاتۆڤیچ ئەفسانەی ڕیاڵ بەمیدیاکانی ڕاگەیاند :” بە نسبەت گاریس بەیلەوە ئەولەویەت بۆ وێلزە، پاشان یاریی گۆڵف، دواتر مەدرید”.

لەوەڵامی ئەم لێدوانەشدا یاریزانەکە نکوڵی نەکرد و ڕایگەیاند :” لە وێڵز زیاتر هەست بە ئارامی و بەختەوەری دەکەم”.

شەوی ڕابردوو پاش سەرکەوتنی فەرمی هەڵبژاردەی وێڵز بۆ یورۆی ٢٠٢٠، بەیل لەگەڵ هاوڕێکانی ئاهەنگی سەرکەوتنی گێڕا و بە گرتەی ڤیدیۆیی و چەندین وێنە بڵاوبووەوە کە ئاڵایەکی وڵاتەکەی بەدەستەوەیە و بە پێکەنینەوە لێی دەڕووانێت، لەسەر ئاڵاکەش نوسراوە (وێڵز، گۆڵف، مەدرید)، کە دووپاتکەرەوەی هەمان بۆچونەکانی میاتۆڤیچە.

هەموو ئەمانەش لەکاتێکدان کە زینەەدین زێدان لەڕابردوودا بە ئاشکرا ڕایگەیاندووە، پێویستی بەتواناکانی ئەم یاریزانە ئینگلیزییە نییە و بەم هۆیەشەوە جەنگی لێدواندان لەنێوانی و لێپرسراوی کارەکانی دروست بووە، میدیاکان پرسیار دەکەن: ئاخۆ زێدان ئەمجارە لە بەیل خۆش دەبێت؟ زۆرینەشیان بۆچونیان (نەخێر)ە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

بەرشلۆنە ئامادەکاری بۆ دوو بۆندی گەورە دەکات !

خەڵک سپۆرت

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی لێکدانەوە بۆ بارودۆخ و بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان دەکات و پلانیان داڕشتووە لە هاوینی ٢٠٢٠ دوو گواستنەوە ئەنجام بدەن.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆتیڤۆ”ی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە، لە گواستنەوەکانی زستانەی داهاتوودا ئیدارەی بارسا هەنگاوی گەورە نانێت، بەڵکو تەواوی هێزی خۆی بۆ گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠٢٠ تەرخان کردووە و تا ئەو کاتە پارەی پێویست بۆ گواستنەوەی دوو یاریزان (ناوەندێک و هێرشبەرێک) بەردەست دەبێت، ئەو دوو یاریزانەش کە بەشێوەیەکی سەرەتایی دیاری کراون بریتین لە ویلیانی بەرازیلی ئەستێرەی یانەی چێڵسی و فابیان ڕویزی ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی ناپۆلی.

ویلیان لەڕابردودا داواکراوی یانە کەتەلۆنیەکە بووە و هاوینی ٢٠١٩ بڕی ٥٠ ملیۆن یورۆ بۆ گواستنەوەی پێشکەشکرا، بەڵام بۆندەکە لەلایەن یانەی چێڵسییەوە ڕەتکرایەوە، حاڵی حازر ئەم یاریزانە لەگەڵ فرانک لامپاردی ڕاهێنەر خۆشحاڵە و لەکۆی ١١ یاریی سێ گۆڵی تۆمار کردووە، پێدەچێت بەهەمان نرخی پێشوو گواستنەوەی پێبکرێت ئەگەر بێتو یانە شینە ئینگلیزیەکە ئامادە بن دەستبەرداری بن.

لەلایەکی ترەوە فابیان ڕۆیز کە لە هاوینی ٢٠١٨وە پەیوەندی بە ناپۆلیەوە کردووە، لەم وەرزەدا بەهۆی کێشە ناوخۆییەکانی ئەو یانە ئیتاڵیە هەست بە ئارامی ناکات، بە سود وەرگرتن لەو بارودۆخە جوسێپ ماریا بارتومیۆ و هاوەڵانی دەیانەوێت پەلکێشی ڕیزەکانی ئازولگرانای بکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان