ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک وێنەی مێژووی و چیرۆکەکەی کە زۆر ناوازەیە

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک وێنەی مێژووی و چیرۆکەکەیەتی کە زۆر ناوازەیە:

 

قوفڵی ئاسنی لە قاچی کۆیلەیەکی ڕەشتپێست دەکرێتەوە پاش ئازادکردنی لە بەڕیتانیا لە سەدەی نۆزدە

بورجی پەیوەندیەکانیتەلەفوون  لە ستۆکۆڵم کە 5000 وایەری بۆ چووە، بەر لەوەی لە دواتردا وایەرەکان لە ژێر زەویەوە ببردرێن،  1953 – سوید

 

دوو هاوڕێ لە خۆپیشاندانێکدا یەکدی دەناسنەوە و هەریەکەیان لە لایەنێکی خۆپیشاندانەکەن ١٩٧٢

 

فلمێک لەبارەی تاوانی هۆلۆکۆست نیشانی سەربازە نازیە دەستگیرکراوەکان  دەدرێت.

ڕۆژێکی ئاسایی لە جەنگ – ١٩٤١

دواین وێنەی هیتلەر

لەپاش کۆتایهاتنی جەنگی جیهانی دووەم، کەسانێک گاڵتە بە مارشی نازیەکان دەکەن

دواین وێنەی کەشتی تایتانک

کچێک بەناوی ئيفيلين مكهايل پاش ئەوەی خۆشەویستەکەی لێی جیابوبویەوە، لە  نهۆمی ٨٦ ی باڵەخانەی Empire State لە نیویۆرک خۆی هەڵدایە خوارەوە و کەوتە سەر ئۆتۆمبێلێکی لیمۆزین . ١٩٤٧

 

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک شتی جیاواز لە ناو ماڵی چینیەکاندا کە سەیر و سەمەرەیە!

خێزان

چینیەکان کلتوری تایبەت بە خۆیان هەیە، کە بەشێکیان لە ئێمەی ڕۆژهەلاتیەوە نزیکە، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک تایبەتمەندی ماڵی چیینە کە دڵنیاین ئەوانەی چوون بۆچین و لە ماڵی چینیەکاندا ماونەتەوە بینیویانە:

 

-چینیەکان بەهۆی بچوکی ماڵەکانیانەوە زۆر بە دەگمەن بانگێشت دەکەن بۆ ماڵەوە، زیاتر لە ڕیستۆرانتەکانی دەرەوە کۆدەبنەوە.

-زۆرێک لە ماڵەکان تەوالێت و حەمامی تایبەت بەخۆیان نییە، بەڵکوو هاوبەشە لەگەڵ ماڵەکانی دیکەدا.

-سستمی تەوالێت زەمینیە بە هەمان شێوەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی و تەنانەت لە شوێنە فەرمیەکانیشدا بە دەگمەن تەوالێتی شێوە کورسی دەبینیت.

-نرخی کرێی مانگانەی شوقە لە چین بەپێی شوێن و ناوچە گۆڕانکاری زۆری بەسەردا دێت، لە کرێی مانگانەی ١٠٠$ وە تا ٦٠٠$ و ٣٠٠٠$ بۆ مانگێک هەیە.

-خانوە نوێکان شوشەی پێوە ناکرێت و کە کەسێک کڕی خۆی شوشە و محاجەرەی ئاسنی بۆ دادەنێت، ئەو محاجەرەیە وەک خۆیان دەڵێن بۆ پارێزگاری نییە لە دزی بەڵکوو بۆئەوەیە منداڵەکانیان بەرنەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

یەکێک لەم دارانە بۆ باخەکەت هەڵبژێرە و لە ڕێگەیەوە نهێنیەکی کەسایەتی خۆت بناسە

خێزان

زۆرکەس حەز بە تاقیکردنەوە دەرووناسیەکان دەکات، لەم تاقیکردنەوەیەدا لە ژێر بنەامی هەڵبژاردنی ڕەنگ و شێوە دەریدەخەین کە کەسایەتی تۆ چۆنە:

 

تەماشیی ئەم وێنەیە بکە و درەختێک هەڵبژێرە بۆ باخەکەت، بەڵام بە گوێ لە ناخی خۆت بگرە بۆ هەڵبژاردنی:

 

دارەکەت هەڵبژارد؟ بچۆ خوارەوە و ئەنجامەکەی تەماشا بکە:

 

١-  داری بەڕوو

تۆ لە کەسە گەشبینەکانی، ئەوانەی کە بەردەوام نیوە پڕەکەی پەرداخەکە دەبینن، بۆ تۆ ژیان پرە لە تاقیکردنەوە و شتی نوێ.

 

٢- داری لاریس (درەختێکە لە توخمی سنەوبەر)

کەسێکی تەواو سەربەخۆیت، هیچ شتێک ناتوانێت ببێتە ڕێگر لەبەردەم بڕیارەکانتدا.

 

٣- داری ماڵپ

کەسێکی زۆر هەستیاریت و زۆر بیر لە هەستی خۆت و خەڵکی دەوروبەرت دەکەیتەوە.

 

٤- داری ئەڵدەر (لە شێوەی چنارە)

کەسێکی زۆر هاوسەنگیت لە ژیان و بڕیاردا، کەسانی دەوروبەر ئاسەدەن بە مامەڵەکردن لەگەڵت.

 

٥- داری ڕێحانە

کەسێکی زۆر متمانەت بەخۆتە و هەموو شتێک لە ژیاندا لە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆتدایە، هیچکات پشت بە بەخت نابەستیت.

 

٦- داری هەڵوژە

کەسێکی زۆر متمانەپێکراویت و هەموان لە نزیکت ئاسودەن، کۆمەڵایەتیت و حەزدەکەیت خەڵکت لەدەور بێت.

 

٧- داری سنجو

کەسێکیت توانەیەکی باشت هەیە لە لێکدانەوەی هەموو شتێک، بۆیە لە بڕیارداندا باشیت و هەموو لایەنەکانی لێکدەدەیتەوە.

 

٨- داری کەستانە

هەموان وادەزانن تۆ کەسێکی خەیاڵاویی و ڕۆمانسیت، بەڵام لە ڕاستیدا زۆر واقع بینیت.

 

٩- داری چنار

کەسێکی کراوەیت و زۆر بەئاسانی لەگەڵ گۆرانکاریەکاندا هەڵدەکەیت و خۆت دەگونجێنیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند زانیاریەک کە تا ئێستا بە تەواوەتی باوەڕت پێبووە، بەڵام هەڵەیە و وانییە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکی هەمەجۆرە کە زۆرێکمان تا ئێستا بەتەواوەتی باوەڕمان پێبووە، بەڵام لە ڕووی زانستیەوە وانیە و هەڵەیە:

 

– تاشین موو ڕەشتر و تیژتر دەکاتەوە:

ئەمە هەڵەیە، چونکە مووی تازە هەمان پێکهاتەیە و ناگۆڕێت، بەڵام لەسەرەتایی سەردەرهێنانی کەمێک ڕەقتر دەردەکەوێت و ئەم بۆچونەی دروستکردووە.

 

– پیاوان لە ٧ چرکەدا جارێک  بیر لە سێکس دەکەنەوە

ئەمەش زانیاریەکی تەواو هەڵەیە، توێژینەوەکان ئەوەشیان سەلماندووە کە بیرکردنەوە لە سێکس تەنها جیاوازی رەگەزی نیە و بەپێی کەسەکان دەگۆڕێت، بەڵام هیچکامیان بەو ڕێژە هەڵەیە نییە.

 

– ئەوەی بە خەوەوە دەڕوات نابێت هەڵی بستێنیت

ئەمەش راستنییە، چونکە کارە راستەکە ئەوەیە هەڵی بستێنیت، بەو پێیەی ئەگەر هەیە زیان بەخۆی بگەیەنێت.

 

– ڕەنگی مەریخ سورە

مەریخ بە هەسارەی سور ناسراوە، لەکاتێکدا ئەوە ڕاستنییە و ڕەنگی سور نییە و قاوەیەکی مەیلە و زەردە.

 

– جەستە لە سەرەوە سەرمای دەبێت

زۆرجار بیستومانە دەڵێن سەرت داپۆشە با سەرمات نەبێت، لە کاتێکدا سەرما بە جەستەدا بە هاوسەنگی دابەش بووە و گەر بۆنمونە سەرت داپۆشیت و جلی گەرمت لەبەر نەبێت بێسوودە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان