ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

ساری له‌ ئاستی پێکهاته‌ی یوڤانتۆس ڕازی نییه‌ و لیستی (هاتوو و ڕۆیشتوو) فراوان ده‌کات !

خه‌ڵک سپۆرت

ماوریزیۆ ساری ئیتاڵی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی یوڤانتۆس له‌ ئاستی پێکهاته‌که‌ی ڕازی نییه‌ و داوای له‌ ئیداره‌ی یانه‌که‌ی کردووه‌ به‌په‌له‌ چه‌ند گواستنه‌وه‌یه‌کی بۆ ئه‌نجام بده‌ن.

ماڵپه‌ڕی “فوتباڵ ئیتاڵیا” له‌سه‌رچاوه‌ ناوخۆییه‌کانی یانه‌ی یوڤانتۆسه‌وه‌ ئاشکرای کردووه‌، ماوریزیۆ ساری ڕاهێنه‌ری نوێی بیانکۆنێری له‌ماوه‌ی ڕابردوودا ئیداره‌ی یانه‌ی له‌چه‌ند که‌موکو‌رتیه‌ک له‌پێکهاته‌که‌یدا ئاگادار کردۆته‌وه‌، به‌ڵام تا ئه‌م ساته‌ نوێنه‌رانی یانه‌ ئیتاڵیه‌که‌ به‌ ئاڕاسته‌ی داواکاریه‌کانی ڕاهێنه‌ری ناوبراو هه‌نگاویان نه‌ناوه‌.

پاش ئه‌وه‌ی یانه‌ی یوڤانتۆس به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید له‌ یارییه‌کی دۆستانه‌دا دۆڕاندنی تۆمار کرد، دووباره‌ که‌ناڵی گفتوگۆ له‌نێوان ساری و ئیداره‌ی ئه‌ندریا ئانێلی کراوه‌ته‌وه‌ و ڕاهێنه‌ره‌که‌ داوای کردووه‌ چه‌ند یاریزانێک له‌ پێکهاته‌که‌ی بفرۆشرێن، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌شی به‌ ئاشکرا له‌ کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی دوای یارییه‌که‌دا ڕاگه‌یاندووه‌، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا داوای گواستنه‌وه‌ی چه‌ند یاریزانێکی بۆ چه‌ند پێگه‌یه‌کی دیاری کراو کردووه‌.

سه‌رچاوه‌که‌ دووپاتی کردۆته‌وه‌، پاڤڵ نیدڤد و فابیۆ پاراتیچی به‌ڵێنیان به‌ ڕاهێنەرەکە داوه‌ له‌ کۆتا ساتی گواستنه‌وه‌کاندا داواکاریه‌کانی بۆ جێبه‌جێ بکه‌ن، له‌هه‌مان کاتیشدا پێیان ڕاگه‌یاندووه‌، که‌ گواستنه‌وه‌کان ئاسان نابن و ڕه‌نگه‌ دووچاری ئاسته‌نگی کارگێڕی و دارایی ببنه‌وه‌.

جیهانی

“گەوهەرەکەی ئەڵمانیا” پەیامێک ئاڕاستەی یانە گەورەکانی ئینگلتەرا دەکات

خەڵک سپۆرت

تیمۆ ڤێرنەر هێرشبەری ناوداری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی لایپزیگی ئەڵمانی لەلایەن یانە زەبەلاحەکانی ئەوروپاوە چاودێری دەکرێت، یاریزانەکەش لەلایەن خۆیەوە دەرگا بەڕووی یانە داواکارەکانیدا دەکاتەوە.

ڤێرنەر لەچەند وەرزی ڕابردوو و ئەم وەرزەدا ئاستێکی بەرزی بەدرێسی یانەی لایپزیگی ئەڵمانیەوە پێشکەش کردووە، شارەزایانی تۆپی پێی ئەڵمانیا پێیان وایە لەگەڵ بەدەستهێنانی ئەزموندا هاوشێوەی میرۆسلاڤ کلۆزە دەبێتە گۆڵکاری سەرەکی وڵاتەکە و یانەکانی بەرەو سەرکەوتنی گەورە دەبات، لەبەرئەوەیە چەندین یانەی گەورە داواکاری تواناکانی بوون، بەڵام ناوبراو بەردەوامبوونی لە ئەڵمانیا دووپاتکردۆتەوە.

ڤێرنەر لەچاوپێکەوتنێکدا بە “تی زێد”ی ئەڵمانی ڕاگەیاندووە :” خولی ئینگلیزی بە دڵنیاییەوە یەکێکە لە خولە گەورە و سەرنجڕاکێشەکان، حەزم بە سەیرکردنی ڕووبەڕوبونەوەکانی ئەو خولەیە و پێموابێت ڕۆژێک لەڕۆژان پەیوەندیان پێوە دەکەم”.

ڕۆژنامەکانی ئینگلتەرا بەهۆی ئەم لێدوانەوە جەخت دەکەنەوە، کە گەوهەرەکەی ئەڵمانیا گڵۆپی سەوزی بۆ یانە زەبەلاحەکانی پریمەرلیگ داگیرساندووە و ئامادەیی نیشان دەدات لە وەرزەکانی داهاتووەوە پەیوەندیان پێوە بکات.

ڤێرنەر لەپێشوودا داواکراوی یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و یوڤانتۆس و پاریس سانت جێرمان بووە، پێدەچێت لە هاوینی ٢٠٢٠ یانە ئینگلیزیەکان لەنمونەی لیڤەرپوڵ و سیتی و یونایتد و چێڵسی بێنە نێو هەمان هاوکێشەوە و ململانێیەکی قورس بۆ ئیمزاکردنی بۆندەکەی بکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا (شەممە)

خەڵک سپۆرت

ئەمڕۆ خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامیان دەبێت و چەندین یاریی بەهێز ئەنجام دەدرێن، گرنگترینیان ئەمانەن:

خولی ئینگلیزی

واتفۆرد – تۆتنهام (٣:٣٠)

مانچستەر سیتی – کریستاڵ پاڵاس (٦:٠٠)

ساوزهامبتۆن – وڵڤەرهامبتۆن (٦:٠٠)

وێستهام – ئێڤەرتۆن (٦:٠٠)

نۆریچ سیتی – بۆرنماوس (٦:٠٠)

برایتۆن – ئەستۆن ڤێلا (٦:٠٠)

ئارسیناڵ – شیفێڵد یونایتد (٦:٠٠)

نیوکاسڵ – چێڵسی (٨:٣٠)

خولی ئیسپانیا

لیڤانتی – ئالاڤێس (٣:٠٠)

ڕیاڵ مەدرید – سڤیلیە  (٦:٠٠)

ئوساسۆنا – بەلەد وەلید (٨:٣٠)

ئیبار – ئەتلەتیکۆ مەدرید (١١:٠٠)

خولی ئیتاڵیا

لازیۆ – سامپدۆریا (٥:٠٠)

ساسولۆ – تۆرینۆ (٨:٠٠)

ناپۆلی – فیورنتینا (١٠:٤٥)

خولی ئەڵمانیا

کولن – ڤۆلفسبۆرگ (٥:٣٠)

ماینز – فرایبۆرگ (٥:٣٠)

ئاوگسبۆرگ – دۆرتمۆند (٥:٣٠)

هۆفنهایم – ئینتراخت فرانکفۆرت (٥:٣٠)

فۆرتونا دوسڵدۆرف – ڤێردەربریمەن (٥:٣٠)

لایپزیگ – یونایۆن بەرلین (٨:٣٠)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

چاڤی هۆکاری ڕەتکردنەوەی بۆندەکەی یانەی بەرشلۆنەی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرد

خەڵک سپۆرت

چاڤی هێرناندێزی ئەستێرەی دێرینی یانەی بەرشلۆنە و ڕاهێنەری ئێستای یانەی سەددی قەتەری دووپاتی دەکاتەوە، هێشتا کاتی ئەوە نەهاتووە پۆستی ڕاهێنەری یانەیەکی گەورە وەربگرێت.

لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا ئیدارەی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی لەڕێگەی دوو بەڕێوەبەری یانەکەوە کە پێکهاتوون لە ئۆسکار گوراو و ئیریک ئەبیدال، چەند جارێک پەیوەندیان بە چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانەی سەددی قەتەرییەوە کرد و داوایان لێکرد بگەڕێتەوە بۆ ئیسپانیا و پۆستی ڕاهێنەری یانە کەتەلۆنیەکە وەربگرێت، بەڵام مایسترۆ بەهەموو شێوەیەک ئەو ئۆفەرانەی ڕەتکردەوە و پاڵپشتی خۆی بۆ ئێرنیستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەر دەربڕی.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەوانان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پرسیاریان لە چاڤی کرد، ئەویش لەوەڵامدا ڕایگەیاند :” ئەو بۆندەی لەیانەی بەرشلۆنەوە پێمگەیشت کاتی قبوڵکردنی نەهاتبوو، چونکە من پێموایە هێشتا کاتی ئەوە نەهاتووە بگەڕێمەوە و پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەیەکی هێندە گەورە وەربگرم”.

لە وەڵامەکانیدا هیوای سەرکەوتنی بۆ کیکی سیتینی ڕاهێنەری شوێنگرەوەی ڤاڵڤێردی خواست و ڕایگەیاند :” کیکی سیتینی ڕاهێنەری نوێی یانەی بەرشلۆنەم خۆشدەوێت، حەزم بە شێوازی ڕاهێنان و یاریکردنیەتی، هیوادارم لە داهاتوودا و لەکارە نوێیەکەیدا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت”.

سەرچاوە کەتەلۆنیەکان لەنمونەی ڕۆژنامەکانی موندۆ دیپۆرتیڤۆ و سپۆرت پێیان وایە، چاڤی تا کۆتایی وەرز لە پۆستی یانەی سەددی قەتەری بەردەوام دەبێت و ئەگەر زۆرە لەدوای ئەو وادەیە پۆستی ڕاهێنەری یانەیەکی مامناوەندی ئەوروپی وەربگرێت، لەدوای تەواوبوونی ئەو وادەیە و لە نزیکی ساڵانی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ ئەگەر زۆرە بگەڕێتەوە و هاوشێوەی گواردیۆلا ببێتە ڕاهێنەری بلاوگرانا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان