ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

شانۆی ڕۆمانی ڕوونكردنەوەیەكی لەسەر داگرتنی ئاڵای كوردستان بڵاودەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری شانۆی ڕۆمانی ڕایدەگەیەنێت، لە كۆنسێرتی كۆڕای ئاڤچی دا لە ناو شانۆی ڕۆمانی بە هیچ جۆرێك ئاڵای كوردستان لانەبراوە و لە بناغەدا لەسەر شانۆی ڕۆمانی ئاڵای كوردستان دانەنراوە.

دەقی ڕوونكردنەوەكە:

ڕونكردنەوەیەك بۆ ڕای گشتی سەبارەت بە كۆنسێرتی كۆڕای ئاڤچی
بە هەمو لایەك ڕادەگەیەنین كە لە كۆنسێرتی كۆڕای ئاڤچی دا لە ناو شانۆی ڕۆمانی بە هیچ جۆرێك ئاڵای كوردستان لانەبراوە و لە بناغەدا لە سەر شانۆی ڕۆمانی ئاڵای كوردستان دانەنراوە، لە سەربانی شانۆی ڕۆمانیش ئاڵا دانەنراوە و هەركەسێ ئیدیعای تری هەیە ئەتوانێ لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی ڕاستیەكان بخاتەڕوو بۆ لێپرسینەوە.. هەروەها كۆمپانیای زێڕین تراڤڵ ئەم كۆنسیرتەی بەڕێوە بردوەو دەزگاكانی حكومەت لە وردەكاری بەرپرسیار نین.

سەردار خدر
بەڕێوەبەری شانۆی ڕۆمانی
12ی سپتامبر 2019

ریکلام

کوردستان

حەسەكە.. تەقینەوەیەك ڕوویدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

تەقینەوەیەكی بەهێز لەشاری حەسەكەی ڕۆژئاوای كوردستان ڕوویدا.

بەپێە زانیارییەكان، كاتژمێر 8ی ئەمشەو تەقینەوەك لە شاری حەسەكەی ڕۆژئاوای كوردستان ڕوویداوە كە دەنگێكی بەهێزی هەبووە و دوكەڵێكی گەورە ئاسمانی شارەكەی گرتووەتەوە، دوابەدوای ڕووداوەكەش تیمەكانی ئاگركوژێنەوە و تەندروستی ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەكە كراون.

هاوكات، كەناڵی (ڕوسیا تودەی) بڵاویكردووەتەوە: تەقینەوەكە لە جبەخانەیەكی چەك و تەقەمەنی سەربازیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بووە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە ڕوویداوە.

جێی ئاماژەیە، تائێستا هیچ لایەنێكی فەڕمی لە ڕۆژئاوای كوردستان زانیاری تەواوی لەسەر هۆكاری ئەو تەقینەوەیە و زیانەكانی ئاشكرا نەكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەیدسادق.. دوو تووشبووی تری كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

قائیمقامیەتی شارۆچكەی سەیدسادق گیانلەدەستدانی دوو تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای ڕاگەیاند.

قائیمقامیەتی شارۆچكەی سەیدسادق لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند: دوو حاڵەتی نوێی مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا كە دوو پیاوی تەمەن ٦٦ ساڵ و ٥٠ ساڵن و دانیشتووی شارۆچكەكەیانن.

قائیمقامیەتی شارۆچكەی سەیدسادق ڕوونیشیكردووەتەوە: ئەو هاووڵاتییانە پاش ماوەی چەند ڕۆژێك داخڵ بوونیان و خەواندنیان لە نەخۆشخانە، ئێوارەی ئەمڕۆ گیانیان لە دەستدا.

بەمەش ژمارەی مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شارۆچكەی سەیدسادق گەیشتە 17 حاڵەت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەندكراوێك لە سلێمانی بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا

خەڵك- بەشی هەواڵ

ڕاگیراوێكی گرتن و گواستنەوەی گەرمیان لە نەخۆشخانەی سلێمانی دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەك گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕاگیراوێكی گرتن و گواستنەوەی گەرمیان، كە توشبوی كۆرۆنا بوو، پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەری لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئێوارەی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەو ڕاگیراوە پێشتر لە پشكنینەكانی تیمەكانمان دەركەوت، كە تووشبووی كۆرۆنایە، بەڵام دواتر بەھۆی حاڵەتێكی دیكەی تەندروستیەوە ڕەوانەی سلێمانی كرا و لەوێ نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا، پاش مانەوەی بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ لە نەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان