ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

شەیدا قەوامی داوای خۆشەویستیەکەی مەم و زین و ئاهورا دەکات

خێزان

هونەرمەند  شەیدا قەوامی بەرهەمێکی نوێی بەناوی (خۆشەویستی) بڵاوکردەوە.

شەیدا قەوامی لەبارەی بەرهەمەکەیەوە ڕایگەیاندووە”״بەرهەمەکە بەراوردکاریی خۆشەویستیی ئێستا و جارانە، باس لەوە دەکات کە ئەو خۆشەویستییانەی ئێستا هەیە وەک مەم و زین یاخود وەک ئاهورا نییە و زیاتر بەرژەوەندیی تاکەکەسییە”

شەیدا وتیشی”کارە نوێکە  شیعری سیمین چایچییە و ئاوازەکەشی لە لایەن ڕۆزبێ موسڵیح کراوە و کاری دەرهێنان و ڤیدیۆکلیپەکەش بابەک مورادی بە ئەنجامی گەیاندووە و دوو ئەکتەری بیانییش وەک مۆدێل لە ڤیدیۆکلیپەکەدا بە جلی کوردییەوە ڕۆڵ دەبینن.״

شەیدا قەوامی لە شاری سنە لە دایک بووە و ئێستاش لە ئەڵمانیا ژیان بەسەر دەبات و لە ساڵی ٢٠١٣ـەوە کاری هونەری دەکات و چالاکوانێکی سیاسیشە.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

لە نوێترین وەشانی پەبجیدا کۆپتەر بەدیار دەکەوێت

خەڵک-

پلەیر ئەنناونز بەتڵگراوندز (کورت دەکرێتەوە بۆ پەبجی) یارییەکی بڵاوی سەر ھێڵی ئینتەرنێتە لەلایەن کۆمپانیای تێنسێنتەوە، کە کۆمپانیایەکی سەر بە کۆمپانیای بلو ھۆڵی کۆرییە، پەرەی پێ دەدرێت و بڵاو دەکرێتەوە. یارییەکە لە ئاداری ٢٠١٧دە بڵاوکرایەوە لەسەر ئامێری ویندۆز و ئێکس بۆکس. دواتر بۆ ھەردوو سیستەمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید دروستکرا لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٨.

لە نوێترین وەشانی یارییەکەدا کۆپتەر بەدیار دەکەوێتە کە لەڕێی سندوقێکی هاوشێوەی درۆپ و فلێر گەنەوە بۆت دەکرێتەوە کە سندووقەکە هاوکات هەڵگری چەکی ئار بی جی دەبێت کە یاریزانەکان دەتوانن لە ناو یارییەکەدا بەکاری بهێنن و یاخوود چەکی تایبەتی کۆپتەرەکان بەکاربهێنن.

زانیاری زۆر لە بەردەستدا نییە لە بارەی ئەو دۆخەی کە کۆپتەرەکان بۆ زیاد دەکرێت یاخوود یاریزانەکان بتوانن بە دەستی بهێنن و ئەگەری هەیە دۆخێکی تایبەتی بۆ درووست بکرێت و یاریزانان لەوێدا بتوانن یاری پێ بکەن.

ڤیدیۆی تایبەت لە بارەی وەشانە نوێکەی یارییەکەوە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

ڤیدۆیەکی کۆنی عەدنان کەریم بڵاودەبێتەوە، لە ئەوروپا هاوکاری وێنەگرێک دەکات

خێزان

ڤیدۆیەکی کۆنی هونەرمەند عەدنان کەریم بڵاودەبێتەوە کە لە ئەوروپا هاوکاری وێنەگرێک دەکات بۆ ئەنجامدانی کلیپێکی هونەری.

وەک لە ڤیدۆکەدا دەردەکەوێت هەریەکە لە هونەرمەندان (عەدنان کەریم و کاوە حەمە ساڵح) سەرقاڵی بەرهەم هێنانی کلیپن و هونەرمەندی وێنەگر (هەردی عومەر) کاری وێنەگرتنەکە ئەنجام دەدات.

ئەم تۆمارە ڤیدیۆییە لە ساڵی 2000 لە وڵاتی سوید وێنەی گیراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئێستا ئەپی “Google Go” بۆ هەموو جیهان بەردەستە

خەڵک-

مانگی پێشوو ئەپی گووگڵ گۆو ١٠٠ ملیۆن داگرتنی تێپەڕاند لە کۆگای گووگڵ پلەیدا.
پاش ڕێژەیەکی زۆری داگرتن و بەکارهێنان گووگڵ بڕیاریدا بۆ سەرجەم جیهانی بەردەستبخات، جگە لەوەی ئەپەکە بۆ گەڕانی گوگڵ بەکاردێت چەندین تایبەتمەندی شاراوە و ناوازەی گووگڵ لێنزیشی تێدا بەکارهاتووە.

ئەپەکە قەبارەی ٧ مێگابایت دەبێت و بۆ ئەو مۆبایلانەی وەشانیان کۆنە یاخوود بیرگەیان کەمە تەواو گونجاوە، وەشانی پێشکەوتووی ئەپەکە تایبەتەمەندی زیاتری لە خۆگرتووە بە قەبارەی ٨٠ مێگابایت بەردەستە لەگەڵ ئەو مۆبایلانەدا کاردەکات کە وەشانی ئەندرۆید ٥ بەرەو سەرەوەن.

دەتوان لە ڕێی ئەم بەستەرەوە ئەپەکە دابگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان