ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

خز عەلی: حەشدی شەعبی ڕووبەڕووی بەرپرسە گەندەڵەكان دەبێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

قەیس خز عەلی، ئەمینداری گشتی عەسایبی ئەهلی حەق ڕایگەیاند، ئاسایشی سەر بە حەشدی شەعبی هەڵمەتێكی فراوانی دژ بە قومارخانەكان دەستپێكردووە و لەداهاتووشدا دەگاتە ماڵی بەرپرسە گەندەڵەكان.

خز عەلی لە وتاری جەژندا ئەمڕۆ لە بەغدا ئاماژەی بەوەكرد، بێجگە لە حەشدی شەعبی هیچ دەزگایەكی ئەمنی ناتوانێت ڕووبەڕووی بەرپرسە گەندەڵەكان بێتەوە، بەڵام حەشدی شەعبی ناچاریان دەكات و لە كورسی بەرپرسیارەتی دەیانهێنێتە خوارەوە.

هەر لە قسەكانیدا ئەو بەرپرسەی حەشدی شەعبی ڕونیكردەوە، لە ماوەی پێشوودا چەندین شوێنیان داخستووە، كە قوماری تێدا كراوە و موڵكی گشتی بووە و بۆ مەبەستی تایبەتی بەكارهاتووە.

عێراق

پنتاگۆن هۆشداری دەداتە عیراق

خەڵك – بەشی هەواڵ

فەرماندەی هێزی ناوەندی ئەمریكا هۆشداری دەدات بە بەغداد، لە بارەی بە ئامانجگرتنی هێزەكانی ئەمریكا لەناو خاكی عیراقدا.

لە بارەی ئاڕاستەكردنی چەند مووشەكێك بۆ سەر سەربازگەی “عەین ئەسەد” لە ئەنبار، كە سوپای ئەمریكای لێ جێگیركراوە، فەرماندەی هێزی ناوەندی ئەمریكا ڕایگەیاند: سەرەڕای پابەندبوونیان بە هاوكاری سوپا و هێزە ئەمنییەكانی عیراق لە جەنگی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعشدا، پنتاگۆن لە هەردۆخێكدا كە ڕاوێژكارە سەربازییەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان و جبەخانە سەربازییەكانیان بكرێتە ئامانج، وەڵامی بەرگری كردنیان دەبێت.

فەرماندەی هێزی ناوەندی ئەمریكا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، لەو دۆخەی ئێستا عیراقی تێكەوتووە هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پابەند دەبن بە ڕێزگرتن لە سەروەری عیراق و پاراستنی سەقامگیرییەكەی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وەزارەتی بەرگری عیراق دڵنیایی دەدات

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری عیراق ڕایدەگەیەنێت، سنووری نێوان سوریا و عیراق پارێزراوە.

عەمید یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی وەزارەتی بەرگری عیراق ڕایگەیاند، بەمەبەستی پاراستنی ئەمن و ئاسایشی ناوچە سنوورییەكان، هەماهەنگی لەسەر ئاستێكی باڵا بۆ ئۆپراسیۆنی هاوبەش لەنێوان سوپای عیراق و حەشدی شەعبیدا هەیە.

عەمید یەحیا ڕەسوڵ ئاماژەی بەوەشكرد هێزە ئەمنییەكان بەردەوام دەبن لەڕاوەدونانی پاشماوەكانی تیرۆریستانی داعش لەناوچەی بیابانییەكان و ناوچە شاخاوییەكانی سنووری نێوان عیراق و سوریا و بەپشت بەستن بەزانیاری هەواڵگری و هەر ئۆپراسیۆنێك پێویست بكات ئەنجامی دەدەن.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری عیراق ئەوەشی خستەڕوو، هێزە ئەمنییەكان لەسەر سنووری سوریا چەندین ڕێوشوێنی ئەمنی توندیان گرتووەتەبەر، بەتایبەت لەدانانی كامێرای چاودێری و ئامێری تایبەت بەچاودێریكردنی هەر جموجۆڵێك كە ئەنجام بدرێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سێ‌ كەسایەتی ڕەتیانكردەوە جێگەی عەبدولمەهدی بگرنەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی بەرەی ڕزگاری و گەشەپێدانی عیراقی، ناوی سێ‌ كەس ئاشكرا دەكات، كە بە وتەی ئەو، “ڕەتیانكردۆتەوە سەرۆكایەتی حكومەتی كاتی بكەن و جێگەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوە بگرنەوە”.

مشعان جبوری، ئەندامی بەرەی ڕزگاری و گەشەپێدانی عیراقی لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) نووسیویەتی، “فراكسیۆنە گەورەكانی پەڕلەمان، چەند ناوێكیان بۆ جێگرتنەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوە پێشكەش كردووە”.

بە وتەی جبوری، “لەنێوان ئەوانەی ناوەكانیان بۆ سەرۆك كۆمار بەرزكراوەتەوە، دادوەر فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و فەریق تاڵب شەغاتی، فەرماندەی دەزگای بنبڕكردنی تیرۆر و فەریقی خانەنشین عەبدولغەنی ئەسەدییە، تا سەرۆكایەتی حكومەت بكەن و كاروباری عیراق بەڕێوەبەرن تا ئەو كاتەی هەڵبژاردن دەكرێت”.

مشعان جبوری دەڵێت: “كاتێك وتووێژیان لەگەڵدا كراوە، هەرسێكییان ڕەتیانكردۆتەوە پۆستەكە وەربگرن”.

لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی ڕابرددووەوە، عیراقییەكان خۆپیشاندان دەكەن و دەیانەوێت سیستمی سیاسی بگۆڕن و گەندەڵی لەناوببەن، هەر لەو خۆپیشاندانانەدا بەهۆی پێكداهەڵپژانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان، سەدان كەس كوژران و هەزارانی تر برینداربوون، لە سەرەتای ئەم مانگەشدا پەڕلەمانی عیراق، ڕەزامەندی لەسەر دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی ، سەرۆك وەزیران دەربڕی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان