ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

سوپای پاسداران: ئیسرائیل بێتە كەنداوەوە لێی دەدەین

خەڵك- بەشی هەواڵ

فەرماندەی هێزی دەریای ئێران ڕایگەیاند، هێزە سەربازییەكانی ئەوان بە باشی ئاسایشی كەنداوی فارس و ڕێڕەوی هورمز دەپارێزن و پێویست بە هیچ هێزێكی ئیسرائیل ناكات و ئەگەر بچنە ناوچەكە ڕووبەڕووی لێدان دەبنەوە.

عەلی ڕەزا نەسیری لە لێدوانێكی ڕۆژنامەنوسییدا ئاماژەی بەوەكردووە، هیچ هێزێكی ئیسرائیل ناتوانێت بێتە ناوچەكەوە، لەبەرئەوەی ڕووبەڕووی هێرشی ئەوان دەبێتەوە و لەناوی دەبەن.

هەر لە قسەكانیدا ئاماژەی بە ڕووداوەكانی پێشوو كردووە و تۆمەتی نائارامییەكان و دەستبەسەرداگرتنی چەند كەشتییەكی بازرگانیشی خستووەتە ئەستۆی ئەمریكاییەكان.

جیهان

نزیكەی 325 هەزار كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2125 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2125 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 132 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 324 هەزار و 692 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 18 هەزار و 264 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەڤیدیۆ..منداڵێكی هەژار چۆنێتی خواردنی مۆز نازانێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

دیمەنی منداڵێكی هەژار تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تەنیوە.
تۆڕی سپوتنیك بڵاویكردەوە، تۆمارێكی ڤیدیۆیی منداڵێكی هەژار بەناوی عوسمان كە نازانێت مۆز بخوات تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تەنیوە.
لە تۆمارەكەدا، منداڵە هەژارەكە لە سەرەتادا نازانێت مۆزەكە چۆن بخوات و لە سەرەتادا دەیەوێت پێستەكەی بخوات.
بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەڵوێستی جۆراوجۆریان لەبارەی تۆمارەكەوە بڵاوكردووەتەوە و هەندێكیان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، ئەوان زۆر كاریگەر بوون بە ڤیدیۆكە و ئەمەش كاریگەری درووستبوونی چینە كۆمەڵایەتییەكانە لە ئێران و خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات لەلایەن بەرپرسانی ئێرانەوەیە.
بەشێكی دیكەش پێیان وایە، بڵاوكردنەوەی ئەم جۆرە تۆمارە ڤیدیۆییانە بۆ منداڵێكی هەژار باش نییە و ئەو منداڵەی پێ دەشكێت و بابەتێكی نامرۆڤانەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تووشبوون بەکۆرۆنا نزیک دەبێتەوە لە ٢٠ ملیۆن کەس

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی نوێترین ئامار، زیاتر لە١٩ ملیۆن و ٥٤٨ هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەجیهاندا تۆمارکراون.

 

بەپێی نوێترین ئامار لەسەرەتای بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا تاکو ئێستا  زیاتر لە ١٩ ملیۆن و ٥٤٨ هەزار تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراون.

 

هەر بەپێی ئەو ئامارە، لەوماوەیەدا  زیاتر لە١٢ملیۆن و ٥٤٩ هەزار کەس چاکبوونەتەوە، کە لەبەرامبەردا زیاتر لە ٧٢٤ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەوانی دیکەش لەژێر چارەسەردان.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان