ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سود و زیانەكانی گۆشتی سور چین؟

خەڵك- بەشی هەواڵ

گۆشتی سوور یەكێكە لەو گۆشتانەی خواستێكی زۆری لەسەرە، بەڵام زۆر جار لەگەڵ ناوهێنانیدا باسی زیانەكانی دەكرێت، لەكاتێكدا چەندین سودی هەیە.

د.عەبدولواحید محەمەد ساڵح، مامۆستای بەشی پزیشكی لە زانكۆی سلێمانی لە فەیسبوكی خۆی نوسیویەتی” بە دڵنیایەوە گۆشتی سوور وەك هەموو خۆراكێكی دیكە لەگەڵ هەموو ئەو زیانانەش سود و گرنگی خۆی هەیە كە نابێ پشت گوێ بخرێن، ئەگەر بێت و گۆشتی سوور بەشێوازێكی باش و دیاری كراو بخورێت ئەوا ئەوكات سودمەند دەبیت لە سودەكانی و زیانێكی زۆر كەم یان نابێ بۆ تەندروستی, پێویستە لەگەڵ خواردنی گۆشتی سوور خواردنی سەوزە لەبیر نەكرێت.”

 

ئەو پسپۆڕە تەندروستییە سودەكانی گۆشتی سوری بەم شێوەیە پۆلێن كردووە:

1 _دەوڵەمەندە بە ماددەی ئاسن، كە یەكێكە لە پێكهاتەكانی خوێن و یارمەتی زۆر بونی خوێن دەدات و ڕێگری دەكات لە توشبوون بە كەمخوێنی.
2_سەرچاوەیەكی باشی ڤیتامین(B6و B12) .
3_یارمەتی سیستەمی بەرگری لەش دەدات بەباشی ئیش بكات.
4_پرۆتینی تێدایە یارمەتی دروست بوونی ماسولكە و ئێسك دەدات.

هەروەها سەبارەت بە زیانەكانیشی نوسیویەتی:
1_هۆكاری بەرزبوونەوەی كۆلیسترۆڵی خوێنە.

2_بەهۆكارێكی مەترسی زیاد بونی نەخۆشیەكانی دڵ دادەنرێت.
3_دەبێتە هۆی زیاد بونی كێشی لەش ئەمەش دەبێتە هۆی قەڵەوی و لە ئەمڕۆشدا قەڵەوی بەهۆكارێكی مەترسی شێرپەنجە دادەنرێت.
هەر لە نوسینەكەیدا ئەو پزیشكە ڕێنمای هاووڵاتیان دەكات، ئەوانەی نەخۆشی دڵیان هەیە یان كۆلیسترۆڵیان بەرزە، بە وریاییەوە گۆشت بخۆن و ئەوانەیشی كە كێشەی تەندروستییان نییە” هەوڵبدەن بە شێوازیكی گونجاو ئامادەی بكەن و زیاد لە ڕێژەی پێویست بەكاری نەهێنن بۆ ئەوەی دواجار سودمەند ببن لێی”.

ریکلام

کوردستان

وێنە.. لە شارەزوور ژمارەیەك گەنجی خۆبەخش بەشێك لە هێما شكاوەكانی هاتوچۆی سنوورەكە و نوێدەكەنەوە

خەڵك – یەحیا حبیب

ئەمشەو دووشەممە، ژمارەیەك لە گەنجانی شارۆچكەی شارەزوور هەستان بە چاككردنی بەشێك لە هێما شكاوەكانی هاتوچۆی سنوورەكە و نوێكردنەوە و دانانی لەزگەی درەوشاوەی هاتوچۆ بۆ هێماكان.

كاروان كەریم، یەكێكە لەو گەنجە خۆبەخشانە و بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕایگەیاند، “ئێمە لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیمانەوە لەگەڵ ستافێك لە گەنجی ماندوو نەناسی سنوورەكە هەڵدەستین بە چاكردنەوەی ئەو هێمای هاتوچۆیانەی كە شكاون بە هەر هۆكارێك یان خراپ بوون، لەگەڵ ئەوەشدا لەزگەی درەوشاوەی شەو لەو هێمایانە دەدەین كە شۆفێر پێویستە ئاگاداری بێت لە پێشییەوە چی هەیە “.

ئەو گەنجە خۆبەخشە وتیشی، “ڕێگای شارەزوور، دەربەندیخان و ئیدارەی گەرمیان و مەرزی پەروێزخان و سەیدسادق و پێنجوێن و پارێزگای هەڵەبجە پێكەوە دەبەستێت، بۆیە زۆرینەی شۆفێرەكان دەكرێت نوێ بن وە شارەزار ڕێگا نەبن”.

كاروان كەریم ئاماژەی بەوەشكرد، “چاككردنی هێماكان و نوێكرنەوەی لەزگەی هاتوچۆ سوودێكی باشی دەبێت بەتایبەت لە شەواندا، چونكە هێماكانی هاتوچۆ لەگەڵ شۆفێراندا دەدوێت و بەمەش ڕووداوی نەخوازراوی هاتوچۆ لە ناوچەكە زۆر كەمتر دەكات”.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

قەڵادزێ.. بەهۆی دەمەقاڵێوە دوو كەس بریندار بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ دوو بریندار گەیەنرانە نەخۆشخانەی قەڵادزی كە شوێنی فیشەك و چەقۆ بەسەر جەستەیانەوە بووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ دوو بریندار گەیەنرانە نەخۆشخانە كە یەكێك لە بریندارەكان بەناوی ( ع . ح . م ) لەدایك بووی ساڵی 1997 پیشەی كاسب، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەكی كارەبا شوێنەواری دوو فیشەك بە هەردوو قاچییەوە هەیە و بریندارەكەی تریش شوێنەواری چەقۆ بەسەر جەستەیەوە هەیە.

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕوونیشیكردووەتەوە، بەوتەی یەكێك لە بریندارەكان بەهۆی دەمەقاڵێ شەڕ لەنێوان ئەوان و چەند گەنجێكی تر دروستبووە و دواتر ئاڵۆزی كەوتووەتە نێوانیان و چەكی جۆری دەمانچە و چەقۆ بەكار هاتووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشكراشیكردووە، دۆسیەی لێكۆڵینەوە بە ماددەكانی 405 /31 لە یاسایی سزادانی عیراقی و ماددەی 413 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕێكخراوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەشداوە، بە بڕیاری دادوەر 3 كەس لە هەردوو لایەن ڕاگیركران و دوای ڕووداوەكەش مەفرەزەكانیان لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر و پۆلیسی فریاكەوتنی پشدەر گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست و دەستبەجێ ڕووداوەكەیان كۆنتڕۆڵكردووە و دەستیش گیراوە بەسەر چەكی بەكارهاتوو و چەقۆكەدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فەرهاد پیرباڵ دامەزرایەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم فەرهاد پیرباڵ وەك مامۆستای زانكۆی سەلاحەدین دامەزرایەوە.

د. فەرهاد پیرباڵ مامۆستای زانكۆ ماوەی زیاتر لە ساڵ و نیوێكە لە كارەكەی دوورخراوەتەوە، ئەمڕۆش بە فەرمانی ژمارە (1354) لە 28/7/2020 كە واژۆی د. ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی لەسەرە ئاماژە بەوەكراوە لەسەر فەرمانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریانداوە بە دامەزراندنەوەی (د.فەرهاد پیرباڵ عومەر) بەناونیشانی (مامۆستا) بە شێوەی هەمیشەیی) لەسەر میلاكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی / زانكۆی سەڵاحەدین / كۆلیژی پەرەوەردە. بەمووچە و دەرماڵەی شایستە لە ڕێكەوتی دەستبەكاربوونی.

د. فەرهاد پیرباڵ لە بارەی دووبارە دامەزراندنەوەی لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك دەڵێت:”ٳنشا‌ءاللە دەچمەوە خزمەتی قوتابیەكانم، سوپاسی هەمووان دەكەم،، تكایە بگات بەدەستی سەرۆك زانكۆی سەلاحەددین دكتۆر جەوهەر: لە بڕیارەكە نووسراوە “دامەزراندنەوە”. ئەمەش واتە دیارە من پێشتر فەسڵكرابووم و ساڵێك و 8 مانگە یەك فلس مووچەی زانكۆشم وەرنەگرتووە.. ئێستا بەم بڕیارەی سەرۆك حكوومەت، سەرلەنوێ، وەك ئەوەی تازە لە پاریس هاتبوومەوە لە 1994 دامەزرام لە زانكۆ.”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان