ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم: لەپلانماندایە 3 ملیۆن و نیو گەشتیار بهێنینە كوردستان

خەڵك – بەشی هەواڵ
دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بۆ ڕۆژانی جەژن ئامادەكاری بۆ پێشوازی لەگەشتیاران كردووە و بەپێی پلانی دەستەكەش، كار بۆ هێنانی سێ ملیۆن و نیو گەشتیار بۆ هەرێم لەساڵی 2019دا دەكەن.

نادر ڕۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، دەستەكەیان لەپلانی خۆیدا هەیە، ساڵانە كۆمەڵێك چالاكی بكات و ئامادەكاری بكات بۆ هێنانی گەشتیار، لەهەموو بۆنەیەكیشدا ئەو پلانە جێبەجێدەكەن، و ئەمەش وەك سیستمێكی لێ هاتووە، كە لەكاتی بۆنە و جەژنەكاندا كار لەسەر هێنانی گەشتیار و ئامادەكارییەكانی پێشوازی گەشتیار بكەن.

ئاماژەی بەئەوەشدا، لەم جەژنەشدا لەلایەن دەستەی گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرایەتییەكانی گەشتوگوزار و بە هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەكان و كەرتی تایبەت كۆبونەتەوە و چەند لیژنەیەكیان پێكهێناوە بۆ پێشوازیكردن و چاودێریكردن و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری.

باسی لەئەوەشكرد، ئەمجارە جیاوازە لە جەژنەكانی دیكە، چونكە ئەمجارە ئەنجومەنی وەزیران داوای لەوەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و وەزارەتی ناوخۆ كرد، كە كارئاسانی زیاتر بۆ گەشتیاران بكەن و خزمەتگوزاری زیاتر پێشكەش بكەن، ئەمەش هاندەر و پاڵپشتی باشە.

ئەوەشی خستەڕوو، ساڵی 2018دا سێ ملیۆن و 57 هەزار گەشتیار هاتبوون بۆ هەرێم، لەئێستاشدا لەپلانیاندا هەیە ئەم ڕێژەیە بەرزبكەنەوە بۆ 3 ملیۆن و نیو گەشتیار، ئەم پلانەش تاكو ئێستا بەشێوەیەكی باش بەرەوپێشچووە و لەبەشی یەكەمدا سەركەوتووبون، بەنمونە لەشەش مانگی ئەمساڵدا زیاتر لەملیۆنێك و 750 هەزار گەشتیار ڕوویان لەهەرێم كردووە.

ریکلام

کوردستان

وەزیری خوێندنی باڵا پەیامێکی بەبۆنەى دەستپێکردنی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی بڵاوکردەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئارام محەمەد، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پەیامێکی بەبۆنەى دەستپێکردنى تاقیکردنەوەکانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى بڵاوکردەوە.

 

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەو پەیامەیدا ئاماژەى بەڕۆڵی زانکۆ و پەیمانگاکان کرد لەهاوکاری و پاڵپشتی وەزارەتى پەروەردە و ئاماژەى بەئەوەدا،وەک بەشێک لە بەرپسیارێتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەمەبەستی هاوکاریکردنی وەزارەتی پەروەردە بۆ ئەمساڵی خوێندن بەشێک لە تاقیکردنەوەکانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى لە هۆڵەکانى زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان بەڕێوەدەچن.

 

دەقی پەیامەکە:

 

پەیامی وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بەبۆنەى دەستپێکردنى تاقیکردنەوەکانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى

بەبۆنەى دەستپێکردن و بەڕێوەچونى تاقیکردنەوەکانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى لە هەرێمى کوردستان، هیواى سەرکەوتن بۆ سەرجەم خوێندکاران و قوتابیانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى دەخوازم و هیوادارم پرۆسەکە بەسەرکەوتویى بەڕێوەبچێت.

وەک بەشێک لە بەرپسیارێتی وەزارەتمان و بەمەبەستی هاوکاریکردنی وەزارەتی پەروەردە بۆ ئەمساڵی خوێندن بەشێک لە تاقیکردنەوەکانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى لە هۆڵەکانى زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان بەڕێوەدەچن، بۆیە جێگەى خۆیەتى لێرەدا سوپاسى سەرجەم سەرۆک زانکۆ و ڕاگر و سەرۆک بەش و مامۆستاو فەرمانبەرانی ئازیز بکەین چ لە زانکۆ حکومیەکان و چ لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان، کە زۆر لەخۆبردوانە خەمخۆر و هاوکار بون بۆ دابینکردنى هۆڵەکان، هەر لەم سۆنگەیەشەوە جارێکی تر داوایان لێ دەکەم بەردەوام بن لە هاوکارییەکانیان بۆ ئەوەى پرۆسەى تاقیکردنەوەکان بەبێ گرفت و لە کەشێکى ئارام بەڕێوەبچێت.

لە کۆتاییدا جارێکی تر هیواى سەرکەوتن بۆ پرۆسەکە و خوێندکاران و قوتابیانى دوانزەى ئامادەیى دەخوازم.

د. ئارام محمد قادر
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

مووچەی هەشت وەزارەت و ژمارەیەك دەستە دابەش دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ و سبەی مووچەی هەشت وەزارەت و ژمارەیەك دەستە و ئەنجومەن دابەش دەكرێت.

بە پێی لیستی مووچەی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ و سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێن:
وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، وه‌زاره‌تی داد، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان، ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن لەگەڵ وەزارەتی پیشه‌سازی و بازرگانی.

كه‌م ئه‌ندامان، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، دیوانی چاودێری دارایی، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی،
ده‌سته‌ی ژینگه‌، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، ده‌زگای مین و كۆمیسۆنی هه‌ڵبژاردن.

بڕیارە ڕۆژی دوو شەممەش دابەشكردنی مووچەی مانگی دووی ئەمساڵ كۆتایی دێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم بەم جۆرەی خوارەوەیە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان