ژیاندۆستی
٨ هۆکاری زانستی بۆ ئەوەی هیچ ڕۆژێک بیرت نەچێت ٣ دەنک خورما بخۆیت!

خێزان
ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک هۆکاری زانستییە بۆ ئەوەی هیچ ڕۆژێک بیرت نەچێت ٣ دەنک خورما بخۆیت:
-بەپێی توێژینەوەیەک خورما هاوکارێکی باشە بۆ پتەوبوونی ماسولکەکان و چڕیان، چونکە دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و کالیسیۆم
– توێژینەوەیەکی دیکە ئەوەی سەلماندووە کە بەهۆی دەوڵەمەندی خورما بە ماددە ڕیشاڵیەکان، هاوکارێکی زۆر باشە بۆ گەدە و پرۆسەی هەرسکردن.
– کەمی ڤیتامین B6 هۆکارە بۆ بێزاری و بێتاقەتی، بەڵام توێژینەوەیەک سەلماندویەتی کە خورما دەوڵەمەندە بەو ڤیتامینە و بێزاریت ناهێڵیت.
– بەپێی توێژینەوەی زانستی خورما یەکێکە لە باشترین میوەکان کە وزەیەکی زۆرت پێدەدات و وزەبەخشە.
– توێژینەوەیەکی دیکە ئەوەی سەلماندووە کە خورما بۆ دڵ باشە و ڕێگرە لە نەخۆشیەکانی دڵ.
– لە دەرئەنجامی توێژینەوە دەرکەوتووە کە خورما رێگرە لە توشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن
– حەساستەیت لوت (هەستیاری لوت) لە جیهاندا بەربڵاوترینە، بەڵام توێژینەوەیەک ئەوەی سەلماندووە خورما دەبێتە هۆی ڕێگری لە درووستبونی ئەو هەستیارییە.
– خورما وادەکات هەست بە تێری بکەیت و هۆکارە بۆ دابەزاندنی کێش.
ژیاندۆستی
٨ نیشانەی تەندرووستی خراپ، کە بەهۆی جەستەتەوە نییە، بەڵکوو ڕۆحت ماندووە!

خێزان
ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک نیشانەی تەندرووستی خراپە، کە بەهۆی جەستەتەوە نییە، بەڵکوو ڕۆحت ماندووە و کێشەی دەروونیت هەیە:
-هەرچەندە بە درێژای ڕۆژەکە خەوتویت بەڵام تاقەتی هیچت نییە و لەشت داهێزراوە.
-لە هەموو شتێکی ئەم ژیانە بێزاریت و دنیایەکی خەیاڵیت لە مێشکی خۆتدا داناوە و خۆزگەی پێدەخوازیت
-هەمیشە بیرکردنەوەکانت ڕەشبینانەیە و هەستدەکەیت کە کەسێکی نەگبەتیت!
-ئەو هەستەت لا درووستبووە کە دەتەوێت خۆت لە هەموان بشاریتەوە و تاقەتی کەست نییە
-هەست بە تەنهای و بێکەسی دەکەیت و بەردەوام بێتاقەتیت
-بویتەتە کەسێکی مزاجی و بەشتی زۆر سادە بێزاردەبیت و خەم و خەفەت داتدەگرێت
-حەزت بۆ ئەو شتانە نامێنیت کە پێشتر چێژ بەخش بووە لەلات و تاقەتی ژیانت نییە!
-ژیانی ڕاستەقینە و ئەوەی کە پیشانی خەڵکی دەدەیت زۆر جیاوازە و لە ناخەوە بێزار و خەمباریت و لە دەریشەوە خۆت بە دڵخۆش نیشان دەدەیت.
چارەسەر چییە؟
-بگەڕێرەوە بۆ لای خودای خۆت و پەرستشە ئاینی و ڕوحیەکان جێبەجێ بکە
-سەردانی مامۆستای ئایینی شارەزا یاخود پزیشکی دەروونی بکە تا ڕێگ چارەت بۆ دابنێن.
-لە پەیوەندی و هاوڕێی ژەهراوی و بێزارکەر دووربکەوەرەوە.
-لەگەڵ کەسە نزیک و خۆشەویستەکانت قسە بکە و کات بەسەر ببە و باسی کێشەکانی خۆتیان بۆ بکە.
-ئەو دۆخە بگۆڕە کە تێیدایت: گەشت بکە، یاخود ماوەیەک پشوو وەربگرە لە کارەکەت و سەردانی هاوڕێی و خزمان بکە.
-هەوڵبدە قەدری ئەو شتانە بگریت کە هەتە و کەسێکی بە قەناعەت بە.
-ئەوەت لە بیر بێت کە ئەم دۆخەی تێیدایت هەمیشەیی نییە و دەگۆڕێت، وەک خودای گەورە دەفەرموێت (فإن مع العسر يسرا إن مع العسر يسرا) واتە لە پاش هەموو ناخۆشیەک خۆشی دێت.
ژیاندۆستی
7 جیاوازی نێوان سەگ و پشیلە کە دەری دەخات لە دوو کەوکەبی جیاوازەوە هاتوون

خێزان
ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک جیاوازی نێوان سەگ و پشیلەیە کە دەری دەخات لە دوو کەوکەبی جیاوازەوە هاتوون:
7
5
4
ژیاندۆستی
٥ نهێنی ڕێجیمکردن بۆئەوەی زۆر ئاسانتر کێش دابەزێنیت

خێزان
خواردن هۆکارێکی سەرەکی قەڵەوییە و هەر لەو رێگەیەشەوە بە ئاسانی دەتوانیت کێشت کۆنتڕۆڵ بکەیت، ئەمەی خوارەوە چەند بنەمایەکی سەرەکییە بۆ دابەزینی کێش:
-پێویستە متمانەت بەخۆت هەبێت و سوربیت لەسەر بەردەوامی لە هەوڵدان بۆ دابەزینی کێش.
-چاودێری بەرەوپێشچونەکانی خۆت بکەیت و بزانیت کە تێدا سەرکەوتویت یاخود نا.
-لەگەڵیدا وەرزشبکەیت و چالاک بیت.
-هەوڵبدە هاوڕێیەتی و مامەڵە لەگەڵ ئەوانە بکەهیت کە هانت دەدەن بۆ دابەزینی کێش.
-زانستیانە رێجیم بکە و ئامۆژگاری لە کەسانی شارەزا وەربگرە.
ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک خواردنە کە پێویستە بیخەیتە سستمی خواردنەوە بۆ ئەوەی کێش دابەزێنیت:
-هێلکەی کوڵاو
-ماسی سەلەموون
-سیر
-سنگی مریشک
-بیبەر و تونی
-لیمۆ
-چای سەوز