ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

سەیران وەک جەژنانە یەکەم کاری هونەری خۆی بڵاوکردەوە، کلیپەکەی ببینە!

خێزان

خانمە گۆرانیبێژ سەیران عوسمان کە پێشتر کاری فۆتۆگرافی دەکرد لە جەژنی قورباندا یەکەم ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاوکردەوە.

سەیران لە بارەی بەرهەمە نوێکەیەوە ڕایگەیاندووە״کارە نوێکەم بەناوی (فۆلکلۆر)ە کە یەکەم کاری هونەریشم دەبێت و تێیدا کۆمەڵێک گۆرانیی فۆلکلۆریم هەڵبژاردووە لە گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک و چەند بەرهەمێکی دیکە و بە شێوازی شاد وتوومە”

سەیران وتیشیەتی: ״ڤیدیۆکلیپەکە لە شاری هەولێر و لە ناو سروشتی کوردستاندا وێنەی گیراوە و کارەکانی لە ستۆدیۆی (ئاریۆس) لە لایەن هونەرمەند (ئاریۆس) ئەنجام دراوە و یوسف لەشکری کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.״

سەیران عوسمان خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و  ماوەی چەند ساڵێکە کاری پێشکەشکاری دەکات و ئێستاش دەستی کردووە بە کاری هونەری.

هەواڵەکان

پیاوێک دەبێت بە کورسی بۆ ژنەکەی خۆی و کارەکەشی دەنگدانەوەی دەبێت

خێزان

لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو بۆتەوە، پیاوێکی چینی دەبێت بە کورسی بۆ ژنەکەی خۆی و کارەکەشی لە سۆشیال میدیا دەنگدانەوەی زۆری دەبێت.

ئەو پیاوە لەبەر ئەوەی ژنەکەی دووگیانەوە لەو شوێنەشدا سەرجەم کورسیەکان گیراوە، هەر بۆە دادەنیشێت تا ژنەکەی وەک کورسی لەسەر پشتی دابنیشێت.

خەڵکانێکی زۆریش کاری ئەم پیاوە بە “پیاوانە” و “ناوازە” دەردەبڕن و سەرسوڕمانیش لەوە دەردەبرن کە بۆچی ئەوانەی دانیشتوون هەڵناستن بۆ ژنە دووگیانەکە تا دابنیشێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

پاش ١٨ ساڵ، نوێترین وێنەی دوو لە بەناوبانگترین ئەکتەرەکانی درامای ڕەشەی پۆلیس ببینە

خێزان

درامای ڕەشەی پۆلیس یەکێک بوو لە بەناوبانگترین ئەو دراما کوردیانەی لە ساڵی ٢٠٠٢ لە شاری سلێمانی لە لایەن تەلەفیزیۆنی خاکەوە بەرهەمهێندرا کە لە ٣٠ زنجیرە پێکهاتبوو.

دووان لە ئەکتەرە سەرەکیەکانی دراماکە هەردوو ئەکتەر (شیلان عەبدوڵا) و ( كه‌مال عه‌لی) بوون کە هاوسەری یەکدین و لە دراماکەدا ڕۆڵی (چرۆ و چالاک) یان دەبینی.

دراماکە لە لایەن (حسێن میسری) کاری نوسین و دەرهێنانی بۆ کراو چیرۆکەکەی باسی لە چەند خێزانێکی کورد دەکرد کە لەسەر پیاوسالاری و پارە و سەروەت و سامان لەشەڕ و کێشەدابوون، ئێستاش ١٨ ساڵ بەسەر ئەو درامایەدا تێپەڕیوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

گۆرانی بەناوبانگی عێراقی (شلونك عيني شلونك) دەکرێتەوە بە کوردی … چۆنی کچه‌که چۆنی

خێزان

هونەرمەندێکی کورد گۆرانی بەناوبانگی هونەرمەندی  عێراقی  بە رەگەز کورد (سەڵاح عەبدولغەفور) دەکاتەوە بە کوردی و لە کۆنسێرتکدا  لەگەڵ گروپێکی موزیکی بیانیدا لە وڵاتی هۆڵەندا پێشکەشی دەکات.

هونەرمەند کاروان حەمید حەلاق کە لە ماوەی ڕابردوو بەشداری کرد لە مەراسیمی TEDxAmsterdam لە شاری ئەمستەردامی پایتەختی هۆڵەندا، گۆرانی بەناوبانگی عێراقی (شلونك عيني شلونك)  ی بە زمانی کوردی پێشکەشکرد.

ئەم گۆرانیە یەکێکە لە بەناوبانگترین گۆرانیە عێراقیەکان کە چەند هونەرمەندێکی دیکە و لە نێویاندا ئیبراهیم تاتڵەساس ئاوازەکەی بەکار هێناوەتەوە.

 

گۆرانیەکە بە کوردی:

گۆرانیە عێراقیەکە

 

گۆرانیەکەی ئیبراهیم تاتڵەساس

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان