ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

١٠ هاکی ژیانی زیرەکانە کە ژیانی کچان و ژنان زۆر ئاسانتر دەکات

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێکی زۆر بیرۆکەی ناوازەیە بۆ خانمان کە دەتوانن بۆ جوانکاری و بونە خاوەنی پێستێکی ناسک و نازدار سودی لێوەربگرن:

 

– کەمێ هەنگوین بدە لە قاشێک لیمۆ و بیدە لە ڕوخسارت بۆ نەهێشتنی خاڵە رەشەکان.

– بۆ داڕشتنەوەی پشتەچاو، بە قەڵەمەکەت هێمای # لەسەر پشتەچاوت دروستبکە، دواتر بە فوڵچە بڵاوی بکەرەوە.

– بتڵی بۆنی تۆپی سوڕاوی بەتاڵ بەکاربهێنە بۆ شێلانی ڕوخسارت لەگەڵ کەمێک ڕۆندا.

– دەتوانیت گرەی پانتۆڵ بەکاربهێنیت بە شێوازێک کە دیارنەبێت بۆ پانتۆڵە گەورەکانت.

– کەمێ سرکە بکەرە نێو کرێمی دەستەوە، بەو جۆرە زۆر باشتر کاریگەری دەبێت.

– لە کاتی لەپێکردنی پێڵاوی تازەدا بە لەزگەیەک دوو پەنجەی قاچت ببەستە بۆئەوەی بێزارت نەکات.

– بۆ لێکردنەوەی بۆیەی نینۆک بەتەواوەی، کەمێ سۆدەی نان بکەرە ئاوی گەرمەوە و دەستی تێبکە.

– مەعجونی ددان لێوت ساف و گەورە دەکات، بیدە لە لیوت و بۆ ماوەیەک لێی بگەڕێ، دواتر بیشۆرەوە.

– قاشێک لیمۆ لە بنی پێت ببەستە بۆ نەهێشتنی قڵش و سافبونی.

– بۆئەوەی لە وەرزی سەمادا چاویلکەکەت بە هەڵم دا نەپۆشرێت، کەمێ سابونی لێبدە و دواتر بە پەڕۆ پاکی بکەرەوە.

ژیاندۆستی

دیمەنی بەشێک لە بەناوبانگترین سیمبولەکانی جیهان لە کاتی درووستکردنیدا

خێزان

ئەمەی خوارەوە دیمەنی بەشێک لە بەناوبانگترین سیمبولەکانی جیهانە لە کاتی درووستکردنیدا کە ئێستا هەریەکێکیان بونەتە هێما و سیمبول بۆ وڵات و شارەکەی خۆیان:

 

بورجی ئیفل  لە پاریس

لە سالێ ١٨٨٧ دەستکرا بە درووستکردنی و لە ساڵی ١٨٨٩ تەواو بوو.

 

بورجی خەلیفە لە دوبەی

لە ساڵی ٢٠٠٩ درووستکردنی تەواو بوو، بەرزترین باڵەخانەیە لە جیهاندا

 

پەیکەری ئازادی لە نیویۆڕک

لە ساڵی ١٨٨٦ فەڕەنسا ئەم پەیکەرەی بەخشی بە ئەمریکا و یەکێکە لە سیمبولە جیهانیەکان

 

خانەی ئۆپێرا لە سیدنی

لە ساڵی ١٩٧٣ لە لایەن پادشای بەڕیتانیاوە کرایەوە و دیزاینەکەی لە پێشبڕکێیەکی جیهانیدا لە نێوان دیزاینەرەکان هەڵبژێردرا.

 

پردی دەرگای ئاڵتونی (گۆڵدن گەیت) لە کالیفۆرنیا

ئەم پردە لە ساڵی ١٩١٦ لە کالیفۆرنیا درووستکراوە و لە جیهاندا بەناوبانگە

 

تاوەر بورج لە لەندەن

لە ساڵی ١٨٩٤ درووستکردنی تەواو بوو، یەکێکە لە سیمبولەکانی شاری لەندەن

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند تاکتیکێک بۆ ئەوەی ڕێگە نەدەیت لەناو هۆتێلدا دزیت لێبکرێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند تاکتیکێکە بۆ ئەوەی ڕێگە نەدەیت دزیت لێبکرێت کاتێک کە لە گەشتدایت و لە هۆتێلدا ماویتەتەوە:

 

– هەوڵبدە ژوری هۆتێلەکەت لە نهۆمی (٣ تا ٦) بێت، چونکە ئەو نهۆمانە قورسترە بۆ ئەوەی دزیان لێبکرێت و بتواندرێت کەسێک بچیتە ژورەوە.

– دڵنیابە لەوەی دەرگای بالکۆنی ژورەکەت و پەنجەرەکانت دادەخرێت، چونکە زۆربەی دزیەکان لە دەرگای بالکۆن و پەنجەرەوە دەکرێت.

– کاتێک شتە بە نرخەکانت لە ژووری هۆتێلەکەتەدایە، ڕێگە مەدە کارمەندانی هۆتێلەکە بۆ پاکردنەوە بچنە ژورەوە و ئەو ئاماژەیە بکە بە دەرگاکەوە.

 

-گەر لۆکەری هەڵگرتنی پارەی ناو هۆتێلەکەت بەکار هێنا، دڵنیابە لەوەی ژمارەی جۆکەری نەبێت، چونکە زۆربەی ئەو لۆکەرانە ژمارەی جۆکەری هەیە کە زۆربەی جار 99999 ە بۆ ئەوەی گەر میوانێکی هۆتێلەکە ئەو پاسۆڕدەی خۆی داینابوو بیری چوەوە، بەو ژمارەیە بکرێتەوە، بۆیە پێویستە بەر لەوەی شتی تێدا دابنییت دڵنیابیت کە ئەو ژمارەیە بە ئاسانی ناکرێتەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند دیمەنێک کە نیشانی دەدات کات چەند خێرا دەڕوات

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند دیمەنێکە کە نیشانی دەدات کات چەند خێرا دەڕوات:

 

-کلیلی پیانۆکە پاش بەکارهێنانی زۆر

-جێگای دەستی ئەم شۆفێرە!

-کاری ئەنیمەیشن لە نێوان ١٩٩٤ و ٢٠١٨ دا

-١٥ ساڵ جیاوازی

-شاری  بەرلین لە ساڵی 1890 و لە ئەمڕۆدا

-گەشەسەندنی مۆبایل لە نێوان ٢٥ ساڵدا

-هەمان ئەکتەر کە ڕۆڵی Michael Myers دەبینی لەنێوان ٤٠ ساڵدا

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان