خۆشەویستی
حەزەکەیت لە جێگای کام لەم ٧ کەپڵە بیت؟ ئەوە جۆری پەیوەندیەکەت ئاشکرا دەکات

خێزان
هەر وەک چۆن کەسەکان جیاوازن، کەپڵەکانیش جیاوازن لە جوتێکەوە بۆ جوتێکی دیکە، لەم تاقیکردنەوەیەی خوارەوەدا لە ڕێگەی هەڵبژاردنی یەکێک لە وێنەکانەوە دەتوانیت بزانیت کە پەیوەندیەکەی ئێوە کام جۆرەیە:
-لەم پەیوەندیەدا ژنەکە شانازی بە هاوسەرەکەیەوە دەکات، کەسێکی سەربەخۆشە، پیاوەکەش ڕەزامەندە لە پەیوەندیەکەی خۆی و دڵخۆشە پێی، هەردوکیشیان زۆر کراوەن بەرامبەر بە یەکدی.
-لەم پەیوەندیەدا ژنەکە بەتەواوەتی پەیوەستە بە هاوسەرەکەی و پشتی پێبەستووە، هاوکات لە پێشکەوتنەکانی ژیانیشیدا لە پشتیەتی و هاوکاری دەکات.
– لەم پەیوەندیەدا پیاوەکە بەدەسەڵاتە و کۆنتڕۆڵی هەیە، بەڵام ژیانێکی ئارام و خۆشیان هەیە.
– پەیوەندیەکەیان لەسەر بنەمای متمانە و ڕێزە، پیاوەکە هەوڵدەدات ژنەکەی لە هەر مەترسیەک بپارێزێت، هەردوکیشیان لە کاتە سەختەکاندا لە پشتی یەکن.
– لەم پەیوەندیەدا هەردوو لا حەزدەکەن زۆرترین کات بەیەکەوە بن، هەردوکیشیان پشتگیری یەکەن و بەیەکەوە بریار دەدەن.
– ئەم پەیوەندیە گرنگترین خاڵ تێیدا (ڕێزگرتنە)، هەردووکیان ڕێزی یەکدی دەگرن و سنورەکانیان نابەزێنن، لەبەردەم کەسانی دیکەشدا هەستەکانیان بۆیەکدی دەرنابڕن، بەڵام کە بەتەنهان زۆر ڕۆمانسین.
– زۆر کراوەن لە پەیوەندیدا، گوێنادەن بەوەی کە خەڵکی لێیە و خۆشەویستیەکەی خۆیان دەردەبڕن، حەزدەکەن هەموو جیهان بە خۆشەویستیەکەیان بزانێت، وێنەیەکی زۆریان بەیەکەوە هەیە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان.
خۆشەویستی
خۆشه‌ویستی 5 قۆناغه‌و زۆرێكمان له قۆناغی 3 یه‌مدا وازده‌هێنین، تۆ لە کوێدایت؟

خێزان
“به یه‌كه‌وه نه‌ده‌گونجاین، بۆیه جیابوینه‌وه” ئه‌مه قسه‌ی زۆرێك له‌و خۆشه‌ویست و هاوسهرانهیه كه هه‌رچه‌نده به ڕاستی یه‌كتریان خۆشویستووه به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك جیاده‌بنه‌وه.
Jed Diamond فه‌یله‌سوفێكی سایكۆلۆژیهو ماوه‌ی زیاتر له 40 ساڵ لێكۆڵینه‌وه‌ی كردوه‌و گه‌یشتۆته ئه‌و بڕوایه‌ی كه خۆشه‌ویستی 5 قۆناغی سه‌ره‌كیه‌و زۆرێكیش له قۆناغی سێیه‌مدا گیرده‌خوات، كه دواجار ده‌بێته هۆی جیابونه‌وه‌ش، ئه‌مه‌ی خواره‌وه دیارترین قۆناغه‌كانه:
له‌م قۆناغه‌دا ده‌كه‌ویته داوی خۆشه‌ویستیه‌وه‌و خۆت زۆر به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانیت و هه‌موو خه‌ون و خولیای خۆت له خۆشهویستهكهدا ده‌بینیته‌وه، بهرامبهرهكهتت لێده‌بێته كه‌سێكی پێرفێكت و ناوازه، به ته‌واوی ده‌كه‌ویته ژێر كاریگه‌ری قسهكانیهوهو ته‌نانه‌ت گه‌ر شتێكی خراپیشی هه‌بێت تۆ نا‌توانیت بیبینیت.
له‌م قۆناغه‌دا ئیدی ده‌بنه خۆشه‌ویستی یه‌كتری و هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن و به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین، هه‌ردوو لا واهه‌ستده‌كه‌ن كه كه‌سی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان دۆزیوه‌ته‌وه‌و ئیدی ژیانی به‌خته‌وه‌ری ده‌ستپێده‌كات، دنیایه‌ك خه‌ون و خولیا به یه‌كدیه‌وه هه‌ڵده‌واسن، هه‌ست به دامه‌زراوه‌یی و پارێزگاری ده‌كه‌ن، زۆركات له‌م قۆناغه‌دا منداڵیش دێته كایه‌وه.
قۆناغی سێیه‌م هه‌ستیارترین و زۆركات مه‌ترسیدارترین قۆناغه، ئه‌م ماوه‌یه‌یه كه وا هه‌ستده‌كه‌یت هه‌موو ئه‌و خه‌ون و خولیایانه‌ی له‌سه‌ر خۆشه‌ویسته‌كه‌ت ههڵتچنی بوو ڕاستدهرنهچوو، به‌رامبه‌ره‌كه‌ت لا ده‌بێته كه‌سێكی بێزاركه‌ر كه هه‌موو ڕۆژێك شته‌كان دوباره‌ن و هیچ چێژێكیان نیه، ئیدی ئه‌و هه‌سته‌ت لا دروستده‌بێت كه خۆزگه به كاتی ته‌نهایی بخوازیت و هه‌ستبكه‌یت كه به‌رامبه‌ره‌كه‌ت كه‌سێكی گونجاو نیه بۆتۆ، زۆر كه‌سیش له‌م قۆناغه‌دا شكستده‌خوات و جیابونه‌وه ڕوده‌دات.
گه‌ر كه‌سێكی له‌خۆبورده بیت و هه‌وڵبده‌یت كه ناكۆكیهكانتان قوڵنهكهیتهوهو به دوای خاڵی لهیهكگهشتندا بگه‌ڕێیت، ئیدی ده‌توانیت بچیته قۆناغی چواره‌م، كه تێیدا ئیدی تێده‌گه‌یت ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌رت شاسواری خهونهكان نیه‌و كه‌سێكی ئاساییه هه‌ر وه‌ك تۆ، ئه‌و خه‌ون و خه‌یاڵه ناڕاستانه‌ی كه هه‌تبوون ناتمێنێت و له سه‌ر بنه‌مای ڕاستی شته‌كان دادهرێژیتهوه و خۆشه‌ویسته‌كه‌ت وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌یه قبوڵ ده‌كه‌یت.
ئێستا ئیدی تۆ فێربویت كه به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت خۆتبگونجێنیت و خۆشه‌ویستی و په‌یوه‌ندیه‌كی به‌رده‌وام و پته‌و دروستبكه‌ن، دواجار ده‌شتوانن خێزانێكی به‌خته‌وه‌ر و پڕ به‌هره بۆ كۆمه‌ڵگه بنیاد بنێن، كه بنه‌مای بنیادنای كۆمه‌ڵگه‌و دواجار حیهانیش له خێزانه‌كانه‌وه ده‌ستپێده‌كات.
خۆشەویستی
١٠ کەپڵ هەموو پێوەرەکانیان شکاندووە کە تۆ هەتە بۆ خۆشەویستی

خێزان
ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک کەسن هاوسەرگیریان کردووە لەگەڵ ئەو کەسەدا کە خۆشیان دەوێت و هاوسەرگیرییەکەیان تەواو بووە دەنگدانەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.
Gloria Shuri و Ali Lawrie
-لایف ستایل و شێوەی ئەم دوو کەسە لەوانەیە زۆر لەیەکەوە دووربن و پێت وابێت ئەم دوانە هەرگیز پێک ناگەن بەڵام پێکەوە زۆر دڵخۆشن و هاوسەرگیرییەکەیان بوو دەنگوباسی تەواوی ئینستەگرام.
Verne Troyer و Genevieve Gallen
ڤێرنێ ئەکتەرێکی بەناوبانگی کۆمیدیا بوو لەماوەی پێشوودا گیانی لە دەست دا و پیاوێکی باڵا بچووک بوو بەڵام هەمیشە ئافرەتان حەزیان دەکرد لە چواردەوری بن و جێنڤایڤیش کەپڵی بووە.
دایڤد
دایڤد نوسەرێکە و لە سانفرانسیکۆ دەژی هیوایەتی لەفەیە و بە کەپڵی خۆیی ناوبردووە.
Anton Kraft و China Bell
پیاوەکە چوار جار باڵای بچووکترە لە ژنەکە و دەڵێن پێکەوە بەختەوەرین
Fernandes de Silva
خێزانی Fernandes de Silva کە پیاوەکە 2.5 پێ لە ژنەکەی باڵای بەرزترە.
Ashley Stevens و Christopher Reed
کاتێک هاوڕێیەکی کچەکە وێنەیەکی ئەم دوو کەپڵەی بڵاوکردەوە کە کچێکی جوان هاوسەرگیری کردووە لەگەڵ کوڕێکی قەڵەودا تەواوی خەڵک توشی سەرسوڕمان بوون بەم بابەتە.
Elisany و Francinaldo da
کچەکە باڵابەرزترین کەسە لە جیهاندا و درێژییەکی 6.7 پێ دەبێت کە 1.4 پێ لە کەپڵەکەی باڵای بەرزترە.
Victor Hugo و Gabriela Peralta
دوو کەپڵن کە زۆرترین تاتۆیان داوە لە جەستەیان و ٥٠ بازنەی ئاسنیان کردووە بە گۆشتیاندا و ماوەی ١٥ ساڵە هاوسەری یەکدین.
هاوسەرگیری لەگەڵ خود
-ئەم کەسە تەمەنی ٤٣ ساڵە و هاوسەرگیری کردووە لەگەڵ خۆیدا و پێی وایە پێویستە هەموو کەسێک هاوسەرگیری لەگەڵ خۆیدا بکات پێش ئەوەی لەگەڵ کەسێکی دیکەدا ژیان پێک بهێنێت.
Paulo و Katyucia
دوو بچوکترین کەپڵ لە جیهاندا Paulo و Katyucia ـن باڵایان ٣ پێ دەبێت لە ساڵی ٢٠١٦ ـدا هاوسەرگیرییان کردووە و ناویان چووە کتێبی گینسەوە بۆ بچوکترین کەپڵ.
خۆشەویستی
٦ شتی جیاواز کە زۆربەی کچان پێیان خۆشە، بەڵام دانی پێدا نانێن

خێزان
ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک شتی جیاوازە کە زۆربەی کچان پێیان خۆشە، بەڵام دانی پێدا نانێن:
-کچان پێیان خۆشە کە لەکاتێکدا زیاتر لە کوڕێک حەزی لێبکەن و هەوڵی بۆ بدەن.
-کچان زۆریان پێخۆسە کاتێک دەبینن یەکێک لە هاوڕێکانیان بەغیلیان پێدەبات
-کچان بەهەمان شێوە ئەوەیان پێخۆشە کە کاتێک دەڕۆن بەڕێگادا تەماشا دەکرێن چونکە لایان وایە سەرنجڕاکیشن
-کچان حەز بەوەش دەکەن کە کاتێک کوڕێک هەوڵدەدات خۆی نزیک بکاتەوە و دڵداری تاکلایەنەی لەگەڵدا دەکات!
-کچان زۆر حەز بە شێوازە کلاسیکیەکانی ڕۆمانسیەت دەکەن و حەزدەکەن بەو جۆرە مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت.
-کچان زۆر حەز بەوەش دەکەن کە کاتێک دەبینن کوڕێک شەڕیان لەسەر دەکات