ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

بەم ٤ ڕێگایە منداڵەکەت فێری چاوەڕوانی بکە بۆئەوەی دواتر مێشکت نەبات

خێزان

چی لە چاوەڕوانی كردن ناخۆشترە؟ بێگومان هیچ بەتایبەت ئەگەر ئەوكەسەی چاوەڕێ‌ دەكات مناڵ بێت! بێگومان زۆر بێزاركەرەو گوێ‌ لە قسە ناگرن، هەندێ‌ جار ناچاریت تورەبیت لێیان بۆی بە ئارامی بمێننەوە، بەڵام لەبری ئەوە دەتوانیت چەند رَێنماییە بەكار بهێنیت كە لێرە باسی دەكەین , بۆ ئەوەی مناڵەكانت فێری ئارامی و چاوەڕوانی ببن:

– پێشبینی كات

-مناڵ لە تەمەنی ٩ ساڵ بەرەو دواوە زیاتر مێشكیان كراوە دەبێت و بەتەواوی جیاوازی لە نێوان كاتەكان و كاتژمێر دا دەكەن و پێشبینی كات دەكەن، بەڵام پێش ئەو تەمەنە بۆ ئەوەی فێری كاتیان بكەین هەڵەیە بڵێین : لەماوەی کاتژمێرێکی دیکەدا دەڕۆین بەم ١٠ خولەكە یاریەكانت كۆكەرەوە. بەڵكو پێویستە بڵێین باوكت دێتەوە ماڵەوە كاتێك خۆر دەچێتە پشتی شاخەكانەوە،  بەم جۆرە دەتوانین پێشبینی كات بكات و زیاتر لێی تێبگات.

 

-ئەو یاریانە فێری مناڵەكانت بكە كە بتوانن بە تەنیا بیكەن

-چەند هۆكارێكی گرنگی هەیە بۆی وا لە مناڵەكەت بكەیت فێربێت بەتەنیا یاری بكات چونكە ئەوە وای لێدەكات زیاتر پشت بەخۆی ببەستێ‌ و لەهەمو شوێن و كاتێكدا بتوانێ‌ خۆی مەژغوڵ بكات .

 

-ئەو یاریانەی ژیانت ڕزگار دەكەن لە شوێنە گشتیەكان

ئەوەی زۆر بێزاركەرە بۆمناڵەكان ئەوەیە كە لەشوێنە گشتیەكاندا چاوەروانی هاتنی پاس بكات یاخود چاوەڕێی هاتنەوەی دایكی لە بازار بۆیە پێویستە چەند شتێكی فێر بكەیت كە سەرنجی ڕاكێشێت و پێوەی مەژغوڵ بێت بۆنمونە دەتوانی ئەم یاریەی لەگەڵ بكەیت داوای لێبكە رەنگێك یان شتێكت بۆ بژمێرێت ئەگەر زوو گەشتە ژمارە ٢٠ (یا هەر ژمارەیەكی تر كە خۆت ئەتەوێ‌ ) ئەوە براوە دەبێت،  بۆ نمونە دەتوانی داوای ژماردنی ئەو سەیارانەی لێبكەیت كە بە شەقامەكەدا تێپەردەبێت لەو كاتای كە چاوەڕوانی هاتنی پاس دەكەن.

 

-ڕێگەیەكی ئاسان بۆ ئەوەی قسە بە گەورەكان نەبڕن

-بەپێی ئەو تاقیكردنەوەیەی لە لایەن ئەلیسۆن هێندریك كراوە كە خاوەنی دوو مناڵە دەڵێت پێویستە مناڵەكان فێری یاسایەك بكرێن لەكاتی قسەكردنی گەورەكاندا ئەگەر ویستی قسە بكات ئەوە دەست لەسەر قۆڵی دایكی دا بنێت وەك ئیزنێك بۆ قسە كردن لەبەرامبەردا پێویستە دایكەكە دەست بخاتەوە سەر دەستی وەك ئاماژەیەك كە ئاگادەرەو بە زوترین كات وەڵامی ئەویش دەداتەوە. بەم جۆرە مناڵەكە فێر دەبێت كە لەسەر خۆبێت و چاوەڕوانی سەرەی خۆی بێت بۆ قسەكردن.

ماڵداری

چۆن کەوچک و چەتاڵەکانی ماڵەکەت وەک ئەوەی تازە کڕیبێتت پاکدەکەیتەوە؟ بیکە ئەم گیراوەیەوە

خێزان

چۆن کەوچک و چەتاڵەکانی ماڵەکەت وەک ئەوەی تازە کڕیبێتت پاکدەکەیتەوە؟ دەتوانیت بۆ ئەو کارە سوودم لەم گیراوەیەی خوارەوە وەربگریت:

 

پێداویستیەکان:

-دەفرێکی قوڵ و پان

-کاغەزی ئەلەمنیۆم

-سۆدەی نان

-خوێ

-ئاوی گەرم

 

چۆنیەتی پاککردنەوە:

كاغەزی ئەلەمنیۆمەکە لەناو دەفرەکەدا دابخە و دواتر خوێ و سۆدی نانەکەی تێبکە (یەکی کەوچکێک) پاشان ئاوە گەرمەکەی بەسەردا بکە و تێکی وەربدە، دواتر کەوچک و چەتاڵەکانی بکەرە ناو، با ماوەیەک تێیدا بێت و دەبینیت پاک دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

پێویستە دایک و باوک چی فێری منداڵەکەی بکات؟ لە ١ ساڵ تا ١٨ ساڵ

خێزان

ئەمەی خوارەوە گرنگترین ئەو خاڵانەیە کە دایک و باوک بە پێی تەمەنی منداڵەکەی پێویستە فێری بکات و کاری لەسەر بکات:

 

سەروو ٥ ساڵ

  • فێربێت کۆنتڕۆڵی توڕەی و کاتی شکستی خۆی بکات.
  • فێری لێبوردەیی ببێت.
  • فێری مامەڵە و ڕێکەوتن ببێت لەگەڵ منداڵانی دیکە و گەورەکان.
  • متمانەی بە خۆی هەبێت و بتوانێت کارەکانی خۆی ئەنجام بدات.
  • ناونیشانی ماڵەکەی خۆیان بزانێت
  • لەگەڵ کەسی نەناسراو قسە نەکات و نەڕوات لەگەڵیدا.
  • خواردنی تەندرووست بخوات و ئەو خواردنانە نەخوات کە بۆی خراپە.

  • لەبەردەم گەورەکاندا شەرم نەکات.
  • گەر شتێکی نەزانی ترسی لەوە نەبیت پرسیار بکات.
  • بەرپرسیارێتی کارەکانی خۆی هەڵبگرێت.

 

سەروو ٦-٨ ساڵ

 

  • چۆن بزانێت خواردنی سادە درووستبکات ( چاو هێلکەوڕۆن)
  • ژمارە مۆبایلە پێویستەکان بزانێت (دایک و باوکی)
  • پابەند بێت بە کاتەوە و بزانێت کەی کارەکانی دەکات

  • فێری مەلەکردن ببێت
  • یاساکانی هاتوچۆ بزانێت و بتوانێت بپەڕێتەوە.
  • ترسی لە ناسینی کەسی نوێ نەبێت.
  • فێری ئەتەکیەتی نانخواردن و گرتنی کەوچک و چەقۆ ببێت.

  • بزانێت چۆن لە کتێب و ئینتەرنێتدا بەدوای زانیاریدا بگەڕێت.
  • فێری ئەوە بێت کە هەرچیەک هات بە مێشکیدا یەکسەر نەیڵێت، چونکە ڕەنگە کەسانی دیکە بێزار بکات.
  • فێری ژینگە دۆستی و پاراستنی مافی ئاژەڵان ببێت.

 

 

سەروو ٩-١٢ ساڵ

 

  • فێری گەشبینی و ژیاندۆستی ببێت و کەسێکی واقعیش بێت.
  • حەز و خولیای خۆی بدۆزێتەوە و کار لەسەر پێشخستنی بکات.
  • بە ڕێک و پێکی و بەپێی بۆنەکان جلوبەرگ بپۆشێت.

  • بزانێت چۆن بەشێوەیەکی درووست ئینتەرنێت و سۆشیال میدیا بەکار بهێنیت.
  • ئاگاداری پارە و کلیل و شتە گرنگەکانی بێت و بەجێی نەهێڵیت.
  • وردە وردە فێری درووستکردنی هەندێک خواردنی قورس ببێت، وەک برنج و شلە
  • کاتی تەماشاکردنی تەلەفیزیۆن و بەکارهێنانی کۆمپیتەر دیاری بکات.

  • دەستبکات بە ڕاهێنان و وەرزش.
  • بزانێت کە بچێت بۆ فرۆشگا نزیکەکانی دەوروبەری ماڵی خۆیان و سەوزە و میوە بکڕێت.
  • ڕۆژی لەدایکبوونی خۆی و کەسە نزیکەکانی بزانێت.

 

 

سەروو ١٣-١٥ ساڵ

 

  • زیانەکانی جگەرە و ماددە کحولیەکان بزانێت.
  • فێری ناونیشان و نەخشەی شارەکەی ببێت.
  • بەتەنها بزانێت هاتوچۆی گشتی بەکار بهێنێت (پاس و تەکسی)
  • شێوە و ڕوخسار و پێکهاتەی جەستەی خۆی وەک ئەوەی هەیە قبووڵ بێت.

  • هاوڕێیەتی خۆی لەگەڵ هاوڕێکانی پتەو بکات.
  • بزانێت چۆن هەستەکانی خۆی بۆ ڕەگەزی بەرامبەر دەردەبڕێت.
  • کاتێک هەڵە دەکات فێرببێت بەڵێت “ببورە”
  • فێری کۆکردنەوەی پارە و خەرجی زیرەکانە ببێت.

  • متمانەی بە خۆی هەبێت، بەڵام خۆبەزلزان نەبێت.

 

 

سەروو ١٦-١٨ ساڵ

 

  • بەر لەوەی بڕیاری گرنگ بدات بیر بکاتەوە.
  • فێری چارەسەری کێشە ببێت.
  • بزانێت کە بە ژیرانە ڕیسک بکات لە ژیانیدا.
  • ئاگاداری کێش و جەستەی خۆی بێت.

  • بەرگەی پەستانی خوێندن و ژیان بگرێت.
  • خاڵە لاواز و بەهێزەکانی خۆی بناسێت.
  • پلانی بۆ داهاتوو هەبێت و بیر لە داهاتوو بکاتەوە.
  • هەوڵبدات بەشداری لە کاری ڤۆلێنتێری و خۆبەخشدا بکات.
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

10 به‌كارهێنانی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ بۆ سوراوی له‌ماع کە زۆر بەسوودە بۆت

خێزان

كه‌رسته‌ی جوانكاری Lip balm كه‌ له‌ كوردستان به‌ سوراوی له‌ماع ناسراوه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا بۆ پێدانی ره‌ونه‌ق و شێداركردنه‌وه‌ی لێوه‌كانه‌، له‌ كاتێكدا ده‌توانیت له‌ چه‌ندین بواری دیكه‌دا سوودی لێوه‌ربگریت:

 

-گه‌ر پێڵاوه‌كه‌ت ته‌نگبێت ده‌توانیت كه‌مێك ئه‌و سوراوه‌ی لێبده‌یت و دواتر به‌ باشی له‌پێی بكه‌یت.

-له‌ كاتێكدا كه‌ ئه‌ڵقه‌ بۆ په‌نجه‌تان ته‌نگه‌ ده‌توانن سودی بیده‌ن له‌ ده‌ور و به‌ره‌كه‌یی و ئه‌ڵقه‌كه‌ بهێننه‌ ده‌ره‌وه‌.

-بۆ لابردنی ئه‌و شوختانه‌ی له‌سه‌ر پێڵاوی چه‌رم دروستده‌بێت زۆر به‌سوده‌.

-به‌هۆی جۆری پێكهاته‌كه‌یه‌وه‌ ده‌توانیت برینه‌ بچوكه‌كانی پێچاره‌سه‌ربكه‌یت و خوێنه‌كه‌ی بوه‌ستێنیت.

-ده‌توانیت له‌ رێگه‌ی ئه‌و سوراوه‌ له‌ ماعه‌وه‌ برۆكانت چڕتر و جوانتر ده‌ربخه‌یت.

-له‌ كاتی وه‌رزی سه‌رما گه‌ر له‌ هه‌ڵامه‌ت ده‌ترسیت، ده‌توانیت كه‌مێك ئه‌و سوراوه‌ بده‌یت له‌ نزیك لێوه‌كانت و ڕێگری له‌ دروستبونی سوربونه‌وه‌و خوروو بگریت.

-له‌ كاتی پێویستدا كه‌ هیچ ڕوناكیه‌ك ده‌ستنه‌كه‌وت ده‌توانیت وه‌ك مۆم به‌كاری بهێنیت.

-له‌ پێكهاته‌كه‌یدا نه‌وت هه‌یه‌ كه‌ بۆ ئاگر كردنه‌وه‌ زۆر گونجاوه‌ گه‌ر داری وشكت ده‌ستنه‌كه‌وت.

-گه‌ر زنجیره‌كه‌ت گیری خوارد به‌م سوراوه‌ چاره‌سه‌ری بكه‌.

-به‌ر له‌وه‌ی بۆن له‌ خۆت بده‌یت كه‌مێك له‌ماع له‌ شوێنه‌كه‌ی بده‌، دواتر ده‌بینیت بۆنه‌كه‌ زۆر زیاتر ده‌مێنێته‌وه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان