ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

قائیمقامی كۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەكات هاوكاری هێزە ئەمنییەكان بن

خەڵك – بەشی هەواڵ

قائیمقامی كۆیە لە پەیامێكیدا، داوا لە هاووڵاتیان دەكات هاوكاری هێزە ئەمنییەكان بن و هاوكات داوای پشتیوانی لە هێز و لایەنە سیاسییەكان و ڕێكخراوەكان و كەسایەتییەكان و نوێنەرانی شارەكە لە حكومەت و پەرلەمان دەكات پێكەوە هاوكار و هەماهەنگ بن بۆ خزمەتكردنی كۆیە.

یوسف حەسەن قائیمقامی كۆیە لە پەیامێكیدا بە بۆنەی جەژنەوە ڕایگەیاند، لیژنەی ئەمنی لەشاری كۆیە و شارەدێكان چەندین بڕیار و ڕێنمایی دەكردووە بۆ زیاتر خزمەت كردنی دانیشتووان و بەسەربردنی ڕۆژانی جەژن بەئارامی و شادی و تەواوی هەوڵەكانی هێزە ئەمنییەكان بۆ پاراستنی سەر و ماڵی ئێوەی هاووڵاتییە، لێرەوەش داواكارم هاوكاری هێزە ئەمنییەكان بكەن لەهەر دیاردە و بارودۆخێكی نامۆ و ناشاز و سەرپێچیەك.

قائیمقامی كۆیە لەو پەیامەیدا داوای هاوكاری و پشتیوانی هێز و لایەنە سیاسیەكان و ڕێكخراوەكان و كەسایەتییەكان و نوێنەرانی شارەكەیان لە حكومەت و پەرلەمان دەكات پێكەوە هاوكار و هەماهەنگ بن بۆ ئەوەی دەرفەتی زیاتریان هەبێت پێكەوە خزمەتی زیاتری شاری كۆیە و شارەدێ و گوندەكانی بكەن، چونكە شایان و شایستەی زۆرترین خزمەت و كاروانی ئاوەدانییە.

دەقی پەیامەكە:

پەیامی پیرۆز بایی‌ بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز…

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

لەگەڵ هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز لەكانگای دڵەوە جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوی مسوڵمانان بەگشتی و دانیشتوانی قەزای كۆیە بەتایبەت دەكەم،جەژن پەیامی ئاشتی و لێبوردەی و پاك بونەوەی دڵ و دەرونەكانە هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەیی خۆشبەختی و ئاشتەوای و بەدیهاتنی ئاواتەكانمان.

بەداخەوە چەند ساڵی رابردوو بەهۆی دوچاری وڵاتەكەمان لەروبەروبونەوەی داعش و قەیرانی دارایی زۆربەی بۆنە و ساتەخۆشەكان بەناخۆشی بەرێدەكران.ئەمەش وای كردبوو تاكی كورد لەروی دەرونیی و داراییەوە نائارام بێت، ئومێدەوارین سەرجەم ناخۆشی و بەدبەخیتەكان بەرەو كۆتا رۆیشتبن و گەل و نەتەوەكەمان هەموكات هەنگاو بەرەو ئازادی و شادی بچێت.

دانیشتوانی كۆیەی ئازیز و ناحیە و گوندەكان، سەرجەم چین و توێژەكان لیژنەی ئەمنی لەشاری كۆیەو ناحیەكان چەندین بریارو رێنمایی دەكردوە بۆ زیاتر خزمەت كردنی دانیشتوان وبەسەر بردنی رۆژانی جەژن بەئارامی و شادی و تەواوی هەوڵەكانی هێزەئەمنیەكان بۆپاراستنی سەرو ماڵی ئیوەی هاوڵاتیە لێرەوەش داواكارم هاوكاری هێزەئەمنیەكان بكەن لەهەردیاردەو بارودۆخێكی نامۆو ناشاز و سەرپێچیەك.

پێشبینی ژمارەیەكی زۆر سەردانی كردن و گەشتیاری دەكەین كە ڕووبكە‌نە ناوچەگەشتیاریەكانمان لەقەزای كۆیە گیانی هاوكاری و پێكەوەژیانی هەموان وادەكات بۆ بۆنەو مەراسیمەكانی داهاتوو ژمارەی گەشتیاران بۆناوچەكانمان زیاتر بێت ئەمەش دەبێتەهۆی گرنگیدانی زیاتری لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ بوارەكەو زیاتر كردنی داهاتی تاك .

لەسەرەتای دەست بەكاربونمان وەك قائیمقامی كۆیە بەڵێنی خزمەت كردنی زیاتری دانیشتوان و ناوچەكەمان داوەو بەردەوامین بەهەوڵی فەرمانگە حكومییەكان لەسنورەكە.

لێرەوەبەدەرفەتی دەزانم جارێكی تر داوای هاوكاری و پشتیوانی هێزولایەنە سیاسیەكان و رێكخراوەكان و كەسایەتیەكان و نوێنەرانی شارەكەمان لەحكومەت و پەرلەمان بكەم پێكەوە هاوكارو هەماهەنگ بین بۆئەوەی دەرفەتی زیاترمان هەبێت پێكەوە خزمەتی زیاتری شاری كۆیەو ناحیە و گوندەكانی بكەین چونكە شایان و شایستەی زۆرترین خزمەت و كاروانی ئاوەدانیە.

جارێكی تر جەژنی قوربان پیرۆزدەكەم لەتەواوی چین و توێژەكان بەتایبەت كەس وكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفال كراوان و پێشمەرگە قارەمانەكان.

 

یوسف حەسەن

قائیمقامی قەزای كۆیە

کوردستان

شێركۆ جەودەت؛ كەس نازانێت حكومەت قەرزاری كێیە و چۆن قەرز دەداتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، بە پاساوی قەیرانی دارایی و نەهاتنی بودجە لە بەغداوە حكومەتی هەرێم پڕۆژە یاسای بودجەی ڕەوانەی پەرلەمان نەكردووە، دەشڵێت،”حكومەت شەفاف نیە كەس نازانێت حكومەت چەند قەرزارە چۆن دەیداتەوە “.

شێركۆ جەودەت، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو و ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان بۆ میدیایی حزبەكەی ڕاگەیاند، لەكۆبونەوەی لیژنەی دارایی جەختمان كردەوە كە پێویستە حكومەت پڕۆژە یاسای بودجە بنێرێتە پەرلەمان كاتیەتی بۆ ئەوەی پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر بكات.

ڕاشگەیاندووە، حكومەتی هەرێم بە پاساوی قەیرانی دارایی و نەهاتنی بودجە لەبەغدا پێنج ساڵە پڕۆژە یاسای بودجەی نەناردۆتەوە پەرلەمانی كوردستان، بۆیە داوا لەحكومەت دەكەین ئێستا كاتیەتی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2020 بهێندرێتە پەرلەمانی كوردستان.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، تا ئێستا كەس نازانێت حكومەت چەند قەرزارە وەقەرزاری كێیە و قەرزەكان چۆن دەداتەوە ، چونكە حكومەت شەفاف نیە لەگەڵمان ئەمە جگە لە دە ملیار دۆلار قەرزی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەران كە لەسەری كەڵەكە بووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بێگەرد تاڵەبانی؛ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
جوتیاران ناچارمان نەكەن دەستبەرداری بڕیارەكەمان بین

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم لەسەر بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەی تەماتە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، لە پێناو پاراستن و پێش خستنی بەروبوومی كشتوكاڵی ناوخۆیی بڕیارەكەماندا ، دەشڵێت،”هیوامان وایە جووتیاران زیادەڕۆیی نەكەن لە بەرزكردنەوەی نرخی بەرووبوومەكان و ناچارمان بكەن دەستبەرداری بڕیارەكەمان ببین”.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوك ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ بڕیارماندا هاوردەكردنی تەماتە لە دەرەوە بۆ ناو هەرێم قەدەغە بێت، بڕیارەكە كاری پێدەكرێت تا ئەوكاتەی بازاری ناوخۆیی هەرێم پێویستی بە هاوردەكردنی بەرهەمی تەماتە دەبێت.

دەشڵێت،”بە هیواین ئەم بڕیارە هەمووان سوودمەند بكات، چونكە خوازیارین جووتیاران هان بدەین و قازانج بكەن، دەخوازین جووتیارانیش تا ئاستی پێویست سوود لە بڕیارەكەمان وەربگرن و زیادەڕۆیی نەكەن بەرزكردنەوەی نرخی بەرووبوومەكان و ناچارمان نەكەن لە پێناوی پاراستنی بەرژەوەندی بەكاربەران دەستبەرداری بڕیارەكەمان ببین”.

ڕاشیگەیاندووە، بە هەموو توانامانەوە لە هەوڵداین بۆ بەهاناوەچوونی جووتیاران، لەلایە سەرقاڵی هەڵسەنگاندنی بەگەڕخستنەوەی دوو كارگەی دۆشاوی تەماتەین لە هەڵەبجە و هەریر، لەلایەكی دیكەشەوە لەگەڵ چەند لایەنێكی ناوخۆیی و دەرەكی بۆ دامەزراندنی ژمارەیەك كارگەی لەقتونانی سەوزە و میوە و پەرەپێدانی پیشەسازی خۆراكی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فڕاكسیۆنی یەكێتی؛پڕۆژە یاسایەك بۆ خانەنشینی هێزەكانی ناوخۆ و پۆلیس و ئاسایش پێشكەش دەكات

خەڵك-ئارام سەردار
فڕاكسیۆنی یەكێتی لە پەڕلەمانی كوردستان پڕۆژە یاسایەك بۆ خانەنشینی هێزەكانی ناوخۆ و پۆلیس و ئاسایش پێشكەش دەكات، پەڕلەمانتارێكی ئەو حزبەش ڕایدەگەیەنێت، بەپێی پڕۆژەكە هێزە ئەمنیەكان بەمووچەیەكی باشتر خانەنشین دەكرێن.

زیاد جەبار، پەڕلەمانتاری یەكێتی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، یەكێك لە پڕۆژە یاساكانی پێشكەشمان كردووە، كە گرنگە بۆ ژیان و گوزەرانی خەڵك، ئەویش پڕۆژە یاسایەك بوو بۆ خانەنشینكردنی پۆلیس وئاسایش و هێزەكانی ناوخۆ.
دەشڵێت، “لەڕابردوودا ئەو هێزانە گەورەترین كێشەیان هەبوو لەو مووچەیەی وەریان دەگرت، كە خانەنشین دەبوون مووچەیەكی زۆر كەمتریان وەردەگرت، واتە جیاوازیەكی زۆر هەبوو لەنێوان مووچە لەكاتی ئەركدابوون لەگەڵ مووچەی خانەنشینی، كە وەریدەگرن و مووچەیەكی زۆر كەمبووە”.

بەوتەی زیاد جەبار، بەپێی پڕۆژەكە شایستە بێت بە ژیانی پۆلیس و ئاسایش، هەوڵدراوە بەیاسا ڕێكبخرێت، كە ئەو مووچەیەی وەری دەگرن، تەمەنیش لەبەرچاو بگیرێت لەگەڵ ساڵانی خزمەت، كەمترین مووچە و كەمترین خزمەت لەپڕۆژەكە وادانراوە لەمووچەی ئێستایان زیاتر دەبێت، كە خانەنشین دەبن، بەڵام پێویستە لەگەڵ حكومەت ڕاوێژبكرێت لەسەر پڕۆژەكە.

بەپێی پڕۆژە یاسایەكە ئەگەر پۆلیسێك یان ئاسایشێك، كە تەمەنی ٤۰ساڵ بێت و ۱٥ساڵ خزمەتی هەبوایە بەنزیكەی ٤٥۰ بۆ ٥۰۰ هەزار دینار خانەنشین دەكرێت، لەكاتێكدا ئێستا و لەڕابردووش ئاسایشێك كە یەك ملیۆن دینار مووچەكەیەتی، دوای ۱٤ بۆ ۱٥ ساڵ خزمەت تەنها بە ۲۲۰ هەزار خانەنشین دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان