ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

“كاتی چاكسازی ڕاستەقینەیە”
وەبەرهێنەران: كابینەی نوێ‌ واتای جەژن و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵك بگەڕێنێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەم جەژنە لە چاو ساڵانی ڕابردوو جیاواز دەردەكەوێت بەهۆی هێواش توانەوەی بەستەڵەكی قەیرانی دارایی و هاووڵاتیان دڵخۆشترن لە جەژنەكانی چەند ساڵی پێشوو، دەشڵێت: “ئومێدێكی زۆمان هەیە لەداوی جەژن هیمەتی كابینەی نوێی حكومەت لە بواری چاكسازی بگاتە ئەو ئاستەی خۆشگوزەرانی بۆ هاووڵاتیان بگەڕێتەوە”.

یاسین مەحمود، وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەگەڵ هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربان، پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەزی شەهیدان و گەلی كوردستان و عیراق و جیهان دەكەین، هەست بەوە دەكەین ئەم جەژنە بەهۆی هێواش توانەوەی بەستەڵەكی قەیرانی دارایی هاووڵاتیان دڵخۆشترن لە جەژنەكانی چەند ساڵی پێشوو.

وتیشی، “ئێمە لە وەبەرهێنەران پەیاممان بۆ حكومەت و وەزارەتەكانی پەیوەندیدار ئەوەیە، كە كاتی ئەوە هاتووە چاكسازی ڕاستەقینە بێتە كایەوە و ئەو چاكسازیەی ماوەیەكە حكومەت كاری لەسەر دەكات ئومێدێكی زۆر لەسەر دەستی ئەم كابینەیە دروست بووە بەوەی چاكسازی تەواو بكات و خۆشگوزەرانی بۆ هاووڵاتیان بگێرێتەوە”.

ڕاشیگەیاند، ئەگەر بەهاكانی واقیعی بۆ كەرتی تایبەت بگەڕێتەوە، وەك ئەوەی لە هەموو دونیادا هەیە ئەوا بێگومان بار و گوزەرانی هاووڵاتیان باشتر دەبێت، چونكە ئەوەی ئێستا خەڵكی لەم هەرێمە چاوەڕێی دەكات چارەسەركردنی بێكارییە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەو بێكاریەی لەهەرێم دروستبووە و زیادبوونی بەو ڕێژەیە پێویستە كۆتایی پێ بهێنرێت، چونكە زۆرن ئەو هاووڵاتیانەی بەهۆی قەیرانەكانەوە بێكار بوون، ڕاستە كەمێك كێشەی مووچە چارەسەر بووە، بەڵام بێكاری زۆر زۆر بووە.

ئاشكراشیكرد، ئومێدێكی مەزن و گەورەمان هەیە، كە لە دوای جەژنەوە هیمەتی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان بگاتە ئەو ئاستەی بە تەواوی واتاكانی جەژن و خۆشگوزەرانی و خزمەتگوزاری بۆ خەڵكی بگەڕێتەوە.

مەلا یاسین داوای لە وەبەرهێنەرانەكان كرد ، دەستی هاوكاری بۆ ئەو كەسانە درێژ بكەن، وەك چۆن ساڵانی پێشوو بەشێكی زۆر لە وەبەرهێنەران پشكی شێران هەبووە لە دابین كردنی هاوكاریبەردەوام و پێدایستی جەژن بۆ هەژران وكەمدەرامەتەكانی هەرێمەكەمان ، لێرەوە ئەوەش دەڵێن ڕاستە هەندێك كێشەی مووچە چارەسەر بووە بەڵام ماون ئەوانەی پێویستیان بە هاوكاری وەبەرهێنەران هەیە بۆیە وەك چۆن ڕووی بەبەرهێنەران سوور بوون لە هاوكاری ئاواش بەردەوام بن لەگەڵ بێ دەرامەتەكان تا ئەو كاتەی ژیانێكی شایستەیان بۆ دەرەخسێنرێت .

ئابوری

بەشە ئاردی دوو مانگ بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بۆ ئەمساڵ 10 بەش لە ئارد بەشەر هاووڵاتیان دابەشدەكرێت و هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی هەشت دەكرێت، دەشڵێت: “لەم مانگەدا 2 بەش ئارد دابەشدەكرێت”.

نەسرین محەمەد عەلی، بەڕێوەبەری دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەم مانگەدا دەست بە دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی شەش و حەوت كراوە، ڕەنگە ئەم هەفتەیە دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی حەوت-یش تەواو بێت.

وتیشی، “بەردەوامین لە دابەشكردنی بەشە ئاردی ماڵان و لە هەفتەی داهاتووە دەست بە دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی هەشت دەكرێت”.

ڕاشیگەیاند، حكومەتی عیراق بۆ ئەمساڵ بڕیاریداوە 10 بەشە ئارد دابەش بكرێـت و تا كۆتایی ساڵ هەر 10 بەش ئاردەكە دابەش دەكرێت.

ئاشكراشیكرد، ئەو ئاردەی دابەشكراوە لەماوەی چوار مانگی ڕابردوودا زۆر كوالێتی باش بووە بۆ دروستكردنی نان.

بەڕێوەبەری دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانیلە (خەڵك)ەوە داوا لە هاووڵاتیان دەكات، “بچن ئاردەكە وەربگرن، چونكە بە پێزە و بۆ نان كردن گونجاوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

حكومەتی هەرێم دەرماڵەیەكی بەشێكی زۆری فەرمانبەران دەبڕێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی ڕێنماییەكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمەوە دەرماڵەی هاتووچۆی بەشێكی زۆری فەرمانبەران دەبڕێت و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی-ش دەڵێت: “لە هەوڵداین بۆ چارەسەركردنی”.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە چەند فەرمانبەرێكەوە بە (خەڵك) دراوە، “بەهۆی ڕێنماییەكی داراییەوە دەرماڵەی هاتووچۆ، كە لە ناوشار 20 هەزار دینارە بڕاوە و ئەوەش زیان بە زۆربەی فەرمانبەران دەگەیەنێت، چونكە زۆربەی فەرمانبەران خۆیان بە پاس و تەكسی هاتووچۆ دەكەن”.

چەند فەرمانبەرێكی تەندروستی و شارەوانی دەڵێن: “ئێمە لە نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكان و شوێنەكانی دیكە خۆمان هاتووچۆ دەكەین بە پاس و تەكسی، بەڵام دەرماڵەی هاتووچۆكەمان بڕاوە و ئەوەش ناحەقییە، چونكە پێمان وتراوە بەپێی ڕێنمایی دارایی هەر فەرمانگەیەك ئۆتۆمبێلی بۆ بەكرێ‌ بگیرێت بۆ هاتووچۆ ئیتر سەرجەم فەرمانبەران ئەو دەرماڵەیە نایانگرێتەوە”.

دەشڵێن: “تەنها ئۆتۆمبێل بۆ هاتووچۆی فەرمانبەران لە بەڕێوەبەرایەتییەكان گیراوە و ڕێژەیەكی كەمە و بەشی هەموو فەرمانبەران ناكات و بنكە و شوێنەكانی دیكە ئۆتۆمبێلیان بۆ بەكرێ‌ نەگیراوە ئیتر بۆچی دەرماڵەكەمان ببڕێت، لەكاتێكدا 20 هەزار و هێندە زۆر نییە تا بیبڕن”.

لای خۆشیەوە، د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، ئەو بابەتە گشتگیرە و تەنها سلێمانی نەگرتۆتەوە و بڕیارەكە لەلایەن داراییەوە دەرچووە و زۆر كارمان لەسەر كردووە.

ڕاشیگەیاند، كارمان لەسەر كردووە و لە هەوڵی چارەسەركردنیداین و لە ئێستادا چاوەڕێی وەڵامی سەروو خۆمانین.

جەختیشی كردەوە، كێشەكە لەوەدایە، كە هەموو شوێنێك ئۆتۆمبێلی بۆ بەكرێ‌ ناگیرێت تا دەرماڵەكەی ببڕدرێت، بەڵام دارایی بە گشتگیری جێبەجێی كردووە و كێشەكەش لەوەدایە، بۆیە وتی، “لە هەوڵی چارەسەركردنی ئەو بابەتەداین”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

خوێندنی باڵا هەلی گواستنەوەی ڕاژەی فەرمانبەران بۆ زانكۆیەك ڕادەگەیەنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم هەلی گواستنەوەی ڕاژەی 92 فەرمانبەر بۆ زانكۆی هەڵەبجە ڕادەگەیەنێت و دوا كاتیش بۆ پێشكەش كردنی داواكاری 6ی مانگی داهاتووە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم لە ئاگادارییەكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاشكرای كردووە، سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجە پێویستی بە گواستنەوەی ڕاژەی فەرمانبەران هەیە، جا هەر فەرمانبەرێك ئارەزووی هەیە و مەرجەكانی خوارەوەی تێدا بەدی دەكرێت دەتوانێت لە كاتی دیاریكراودا سەردانی كارگێڕی سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجه بكات.

ڕاشیگەیاندووە، پێویسته داواكار پێشتر لە یەكێك لە فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم دامەزرابێت، واته ئەمە هەلی گواستنەوەی ڕاژەیە نەك دامەزراندن و ئەم گواستنەوەیه لە سەر بنەمای شارەزایی و لێهاتویی و كێبركێ كردن دەبێت.

جەختیشی كردۆتەوە، دواكات بۆ پێشكەشكردنی (cv) و پوختەی ڕاژە كۆتایی دەوامی ڕۆژی یەك شەممە ڕێكەوتی ٦/١٠/٢٠١٩ دەبێت.

پسپۆڕییەكان و ژمارەی فەرمانبەری پێویست:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان